ســـه‌کـــۆی ئـــازادی لـــه‌ ئـــاســـایـــش وه‌رگـــیرایـــه‌وه‌…

2011/04/02 at 11:58 AM Leave a comment

سه‌عات(2)ی پاشنیوه‌ڕۆ چالاکییه‌کانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی کاتی:پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزێکی زۆری ئاسایش له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی و داواکردنی ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی سه‌کۆی ئازادی، له‌ ئێستادا سه‌کۆکه‌ له‌ ئاسایش وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆش چالاکییه‌کانی خۆپیشانده‌رانیش وه‌ک رۆژانی رابوردو به‌رده‌وامی ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێک هه‌بو بۆ کۆتایی هێنان به‌ چالاکییه‌کانی خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رای ئازادی و ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی سه‌کۆکه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا سه‌کۆکه‌ له‌ ئاسایش وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.
وتیشی: هێزه‌کانی ئاسایش نوسراوێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی خۆپیشانده‌ر ئیمزاکردوه‌ بۆ ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی سه‌کۆکه‌و به‌جێهێشتنی سه‌کۆکه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا پاشنیوه‌ڕۆ هێزێکی ئاسایش بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران ره‌وانه‌ی سه‌رای ئازادی بکرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ته‌ئکیدیشی کرده‌وه‌، که‌ له‌ سه‌عات (02:00)ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ وه‌ک رۆژانی رابوردو درێژه‌ به‌ چالاکییه‌کانیان ده‌ده‌ن و کۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامی ده‌بێت.
پێشتریش ناسک قادر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاندبو، که‌ ئه‌مڕۆ ئاسایش داوای لێکردبون سه‌کۆکه‌یان ته‌سلیم بکه‌ن و ئه‌و ناوه‌ چۆڵ بکه‌ن.

زمناکۆ ئیسماعیل/سبه ی

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

له‌ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌ینیدا(9)که‌س به‌ ته‌قه‌کردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژران گەڵاڵەی پێشنیارکراوی رێکخراوەی مافی ژنی کوردـ مافی مرۆڤ

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: