سلێمانی:ده‌یــــان که‌س ده‌ستگیركراون و زیــــاتر له‌ 100برینداریش هه‌یه‌

2011/04/02 at 3:00 PM Leave a comment

لــــه‌ناویــــاندا دو رۆژنــــامه‌نوس هــــه‌یــــه‌..

دوێنی‌ هه‌ینی‌ 1/4/2011 له‌ شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی نێوان خۆپیشانده‌ران ‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا له‌ شاری سلێمانی، زیاتر له‌ 100که‌س برینداربون، که‌ زۆرینه‌یان سه‌ر به‌ هێزه‌کانی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کانن.به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست (سبه‌ی‌) كه‌وتوه‌ له‌ پاش روداوه‌کانی دوێنێ هه‌ینی، زیاتر له‌ 40 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون‌، که‌ له‌ناویاندا دو رۆژنامه‌نوس هه‌یه‌ به‌ناوه‌کانی دانا به‌كر، به‌رپرسی‌ كامێرامانه‌كانی NRT و وه‌لید حه‌مه‌ خالید رۆژنامه‌نوس و فۆتۆ گرافه‌ر.
سه‌لام عه‌لی، مامی‌ وه‌لید حه‌مه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی) وتی: وه‌لید‌ له‌ كه‌رتی‌ پۆلیسی‌ سه‌رای سلێمانی ده‌ستگیر کراوه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نازانین هۆكاری‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی‌ چیه‌.
له‌لای خۆشیه‌وه‌ تابان جه‌مال، هاوسه‌ری دانا به‌كر، به‌ماڵپه‌ری NRT راگه‌یاندوه‌، که‌ “له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م كراوه‌ و بۆمان ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ له‌ گرتوخانه‌ی كانی گۆمه‌ زیندانی كراوه‌، ده‌ڵێن ته‌ندروستی باشه‌”.
ئه‌وه‌شی وت: له‌هه‌وڵداین تا هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بزانین و له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌وه‌ هه‌وڵی ئازاد كردنی ده‌ده‌ین.”
هه‌ر له‌ روداوه‌کانی دوێنێ (هه‌ینی) سلێمانیدا، زیاتر له‌ 100 كه‌س به‌هۆی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانه‌وه‌ له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ‌و هاوڵاتیان بریندار بون، هاوکات هه‌ندێ‌ له‌برینداره‌كانیش نه‌چونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه.
له‌لێدوانێکیشدا بۆ (سبه‌ی) د.هاوار حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی رایگه‌یاند: دوایین ئاماری برینداره‌کان که‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌که‌یان کردوه‌، (77) برینداربوه‌و له‌ نێویشیاندا، 13که‌سیان هاولاتی بون و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش سه‌ر به‌ پۆلیسی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان بون.
جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنی‌ خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ وه‌ك رۆژانی‌ تر به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام به‌هۆی‌ سیناریۆكانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س به‌لاڕێدا بران و به‌هۆیه‌وه‌، گرژی و ئاڵۆزی لێکه‌وته‌وه‌.

سبه ی/زمناکۆ ئیسماعیل به‌شداری له‌ ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا کردوه‌..

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

له‌ روداوێکی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای چه‌می رێزان-سلێمانی،65کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌ ئێوه‌ن یاری به‌ ژیانی نه‌وه‌ی نوێوه‌ ده‌که‌ن!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: