شه‌ق بوه‌شێنه‌و پاقلاوه‌ وه‌ربگره‌

2011/04/03 at 1:29 PM Leave a comment

ئارام ئه‌حمه‌د علی:چاتره‌ کێوی کوڕی زه‌مینی به‌رده‌ڵان و ڕه‌قینه‌کانه،له‌به‌رده‌م بای وه‌شت و بۆنی هه‌ڵاڵه‌دا لاره‌مله‌ وبه‌ده‌م شنینه‌وه‌ی شنه‌ی ئێوارانه‌وه‌ ئارامگر،ئارام و سه‌نگینی ئاو، که‌ پاشان بازره‌قه‌  ده‌به‌ستێ و لرفه ‌ده‌کاو  توڕه ‌ده‌بێت، ده‌لیله‌که‌ی جوڵه‌و توڕه‌یی باو  له‌رزینی زه‌مینه‌،هێزی  ئه‌سپ سیمبوڵه‌ بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و به‌خششی  هێز،دژی یاسا جه‌نگه‌ڵیه‌کانی  باو،که‌ کۆمه‌ڵێک ژن وپیاوی چه‌ند خێزانێک، به‌ ده‌مامکه‌وه‌ له ‌پشت قات له‌ به‌ره‌کانه‌وه‌،بۆ مانه‌وه‌و باڵا ده‌ست بوونی خۆیان دایان ڕشتوه‌، دوور له  واقعی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤه‌کانی ناوی.
وه‌ک چۆن پاره‌ پاره‌و خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستی  ڕاده‌کێشێت، توڕه‌بوون و په‌لاماردانی خه‌ڵکیش،به‌رهه‌می وه‌حشه‌ت و توڕه‌بون وته‌عدای ده‌سه‌ڵاته‌، واته‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵكی کوردستان به‌رهه‌می کارکردی ده‌سه‌ڵاتێکی کوێره‌و له‌سه‌ر عه‌رشه‌که‌ی خۆی دانیشتوه‌و جڕت بۆ خواومێژوو،بۆ هه‌رچی لێده‌دات، وه‌ک خۆیان بیرنه‌که‌نه‌وه‌.
هێما بۆ هه‌ڵتۆقینی کۆمه‌ڵێ گه‌وجی بێسه‌مه‌ر،له‌ کاتێکدا خۆیان ده‌رکیان به‌وه‌  نه‌کردوه ‌یه‌کسانن به‌ هیچ و  به‌رهه‌می  ڕه‌شی و  سپڵه‌یی زه‌مانه‌و داماوی خه‌ڵكن،خه‌ڵکێکی دووفاقه‌ واته‌ مشه‌خۆرو قازانج خۆرو گه‌وج.
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆی شه‌قامی کوردی،که‌ خۆی له‌ خۆیدا ڕاپه‌ڕین بوو، به‌ڵام به‌ قودره‌دی قادرو عه‌قڵی خلیچکی به‌ ناو  ئۆپۆزسیۆنی خۆ باده‌ری ڕه‌نگین به‌ عه‌قڵی ده‌سه‌ڵات، بوو به‌ ناڕه‌زایه‌تی و  وه‌ستانی داشقه‌ ئاساو هه‌ڵگرتنی شیعاری”برامانن،که‌سمانن” له‌ به‌ری خۆی ده‌کات و ده‌یڵێته‌وه‌، ده‌زانم  ویستێک له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌یه‌، که‌ ویستی  ژیان دۆستی و ئینسان دۆستییه‌،به‌ڵام کاتێک ئه‌مه‌  مانا ده‌به‌خشێت، که ‌ده‌سه‌ڵاتیش لانی که‌می ژیان  دۆستی تێدا بێت،نه‌ک ئینسان دۆستی که‌ هه‌رگیز نه‌یان بوه‌ ،به‌ڵام شاخی ئه‌م بزنه‌ کێوییه‌ مرۆڤ دۆست و ئینسان دۆسته‌ بێمافه‌ توڕه‌یه‌، له‌ به‌ینی سێ گابه‌ردا گیری خواردوه‌،ده‌یانه‌وێت به‌هه‌رنرخێ بێت،په‌لکێشی بکه‌ن بۆ سه‌رمێزی  گفتوگۆو، فێری  خۆ به ‌ده‌سته‌وه‌دان و  زه‌لیلی  بکه‌ن، نه‌ک هه‌وڵدان  بۆ هه‌ڵکێشانی  ڕه‌گی  ئه‌و  فایرۆزه‌   پیسه،‌  که‌ جه‌سته‌ی شه‌که‌تی  کوردی بارگاوی کردوه‌، به‌ هه‌زاران نه‌خۆشی.
“توندووتیژی” وه‌ک درۆی نیسانی لێهاتوه‌و، هه‌موو که‌س به‌کاری ده‌هێنێ، ئێستا سیاسی وا هه‌یه‌ باس له‌ “نه‌مانی توندوتیژی” ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ ده‌ست ده‌خه‌نه‌ ملی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تائه‌خنکێن،پاشانیش ناهێڵن ته‌رمه‌کانیان بنێژن،هه‌تا کۆمه‌ڵگا به‌ بۆنیان کاس ده‌بێت.
توندوتیژی به‌رهه‌می بێدادییه‌،توڕه‌بوون وهه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ مێژووی چه‌قۆ، له‌ خه‌نجه‌ری غه‌در،له  ‌به‌راییه‌کانی  مێژوو گیان له‌ به‌ره‌کانیه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌چی له‌به‌ختی ئێمه،‌ ئه‌مڕۆ جه‌للاد له‌گه‌ڵ خوێن دڵداری ده‌کات.
یه‌کێتی و پارتی خۆیان خوای  توندوتیژین و، تا جامانه‌کانیان به‌ خوێنی ئێمه‌ سووره‌، وه‌ک  چۆن هه‌موو  کۆمه‌ڵگاو  وڵاتیان بۆ خۆیان قۆرخ کردوه‌، “توندوتیژی”شیان بۆخۆیان قۆرخ کردوه‌،که‌ی بیانه‌وێت توڕه‌ده‌بن،ده‌ڕفێنن ،ونده‌که‌ن وده‌کوژن، ته‌نانه‌ت پیاوه‌ سه‌رسه‌ریه‌کانی  خۆیان  ده‌نێرنه‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌،چه‌ته‌ ئاسا چه‌قۆ له‌ خۆپیشانده‌رانی “سه‌نگین و ئارام و ئاشتیخواز” ده‌ده‌ن.
به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی ده‌ست خاڵی  کوردستان ، یاسایان  داڕشتوه‌و  هه‌ر که‌س به‌وان  بڵێت”نا””ئاژاوه‌چی و توندوتیژه‌”و ده‌بێت له‌  زیندان توندبکرێت و دادگایی  بکرێت،زۆر جاریش وه‌ک  تیرۆریست مامه‌ڵه‌ی  له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، گاڵته‌جاڕیه‌که‌ لێره‌دایه‌،خه‌ڵكی ناڕازی و زۆرێکیش له‌ خوێنده‌واران و خۆ به‌خوێنده‌وار زانیش،له‌ ژێر ته‌ئسیری ئه‌م قسه‌ پوچانه‌دا قه‌راریان گرتوه‌، که‌ یاسایه‌که‌  میری دزان و پیاوکوژان دایان ڕشتوه‌، بۆ قۆڵ به‌ستن و ده‌م به‌ستنی  خه‌ڵک ،ته‌نانه‌ت  شه‌ق خۆرانیشیان  وا  لێکردوه، پاش  ئه‌وه‌ی شه‌قه‌که‌ی  تێهه‌ڵده‌درێت، شه‌قه‌که‌ ماچ بکات ،تا پێی بڵێن،زۆر” مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازه‌و شۆڕشی نێرررررگزی و شۆڕشی گۆرررررانی” ده‌که‌ن.
به‌  هه‌موو پێوانه‌یه‌کی  ئینسانی،یه‌کێی و  پارتی،ئه‌وه‌نده‌یان کاری دزێو کردوه‌، که‌ گوێیان لێنه‌گیرێت،ئه‌وه‌نده‌یان کاری قیزه‌ون و شینه‌درۆ کردوه‌ که‌ خه‌ڵكی هیچ داواکاریه‌کیان لێیان نه‌بێت،ئه‌وان پێیان خۆشه‌هه‌ر ئاغا بن و خه‌ڵكی ڕه‌عیه‌ت و نامه‌یان  بۆ بنووسێ و، کۆمه‌ڵێک خاڵ و داواکاری تێدا  بێت و بیگه‌یه‌نن به‌ ده‌ستیان ، وه‌ڵامیش  نه‌ده‌نه‌وه‌، بۆیه‌  ئه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی داماوی خه‌ڵكه‌،به‌ ناوی ناڕه‌زایه‌تییه‌وه‌ نامه‌ بۆ ئه‌م شله‌ شه‌قاوانه‌ ده‌نێرن و، چه‌ندین  خاڵی تێده‌خزێنن ،چاوه‌ڕوانیشن که‌ گه‌لحۆیه‌کی وه‌ک مه‌سعود ،بۆیان جێبه‌جێ بکات،بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی جگه‌ له‌ قاچاخچیه‌کی  پاتاڵیزمی ناو کۆمه‌ڵگا، که‌ داگیرکه‌ران دروستیان کردوه‌، هیچ نیه‌.
خه‌ڵکانی ناڕازی له‌ کوردستان،بۆ ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی، هیچ داواکاریه‌کیان له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نییه‌،ته‌نهایه‌ک داوا نه‌بێت،ئه‌ویش داوای”بڕۆ و با بڕوخێ” یه‌، له‌مه‌ به‌ده‌ر ئه‌وه‌ کۆمه‌ڵێ  خه‌ڵكن، له‌ پشت  شه‌قامه‌وه  ڕاوه‌ستاون و خۆیان کردوه‌ به  دڵسۆزو ده‌م  ڕاستی خه‌ڵكی  حه‌قخوراوی کوردستان ،به‌ کۆمه‌ڵێ داواکاری و شیعاری پووچ، به‌ ناوی سه‌رده‌می مۆدێڕن و هتتته‌وه،‌ خه‌ڵكیان بێده‌نگ و ئارام کردوه‌و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش درێژتر.
وه‌ختێک خه‌ڵکانێک په‌یداده‌بن وده‌ڵێن”بڕوخێ”وبه‌رد ده‌گرنه‌ ماڵی گه‌وره‌ دزه‌کان،ڕیاکاره‌کان  ده‌ڵێن” بانگه‌شه‌  بۆ توندوتیژی  مه‌که‌ن،مه‌ده‌نی بن، کوڕی خه‌ڵكی به‌ کوشت مه‌ده‌ن”، پێمان ناڵێن  به‌ درێژایی مێژووی ئه‌مان هه‌رخه‌ریکی پیاو کوژی بوون،خۆ ئێمه‌ شه‌ڕی ناوخۆمان نه‌کرد، ئه‌سیرمان به‌ده‌ست وپێ به‌سراوی نه‌گرته‌وه‌ به‌نیشانه‌،لووت ولێوی خه‌ڵکمان نه‌بڕی، له‌ زیندانه‌کان خه‌ڵكمان ئه‌تک نه‌کرد،هه‌مووی ئه‌م ده‌عبایانه ‌کردیان،به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ومانان و نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ زه‌مبێکمان هه‌بێت وهه‌وڵێکمان دابێت و کوڕی  خه‌ڵكمان  به‌ کوشت  دابێت، ئێمه‌  هه‌میشه   قووربانی و ئه‌وانیش  هه‌میشه‌ جه‌للاد.
لێره‌دا ده‌بنه‌ زمان حاڵی ده‌سه‌ڵات وله‌جیاتی ئه‌وان نه‌سیحه‌تمان ده‌که‌ن ،ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیان ترساندوه‌ به‌وه‌ی ئه‌م توڕه‌بوونه‌”ئاژاوه‌یه‌”و ده‌سه‌ڵات ئاره‌زووی ئاژاوه‌ی هه‌یه‌،بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئێوه‌ بڵێت ئه‌مانه‌”ئاژاوه‌چین”بۆیه‌ ئه‌م  وه‌ره‌قه‌یه  مه‌ده‌نه‌  ده‌س ده‌سه‌ڵات، با خوێن نه‌ڕژێ و نه‌مان کوژن”.
ئاخر ئه‌وان به‌ جه‌لاده‌کان ناڵێن،خه‌ڵكی توڕه‌یه‌و ئێوه‌ مافی ته‌قه‌کردن و مافی کوشتنی خه‌ڵك و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانتان  نییه‌،خه‌ڵكی  هه‌قی  خۆیه‌تی توڕه‌بێ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌قه‌و داوای مافی خۆی ده‌کات،ده‌بێت تۆ “ده‌سه‌ڵات” ئارام  بیت و ڕێپێوانه‌کان  بپارێزیت و  به‌  گوڵ  پێشوازی له‌ خه‌ڵك بکه‌یت،نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه.
که‌چی ئه‌وان به‌ ئێمـه‌ ده‌ڵێن” کارێ مه‌که‌ن ده‌سه‌ڵات خوێن بڕێژێت”واته‌ ئه‌گه‌ر من به‌ردێکم گرته‌ ماڵی فیرعه‌ون،ئه‌گه‌ر شیعاری  بڕوخێم هه‌ڵگرت مه‌حکومم  به‌  کوشتن، ئه‌وه‌  ده‌سه‌ڵات  تاوانبار  نییه  که‌  ده‌مکوژێت،من تاوانبارم که‌”تووندم و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌بێت بڕوات و بڕوخێت”،ده‌ڵێمه‌وه‌.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ته‌فسیره‌ پوچه‌ بوو،یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی  ناڕازی به‌کار هێنانی  ووشه‌ی ” ئاژه‌وه‌چی ” بوو، واته‌ خه‌تای  خه‌ڵكی بوو ،وه‌ره‌قه‌یان دا به‌ پارتی،تا خه‌ڵك بکوژێت،خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش پاقلاوه‌یان ببه‌خشیایه‌ته‌وه‌،ئه‌وا هیچ نه‌ده‌بوو،ئه‌وه‌ بوو دوای  شه‌هیدکردنی ئه‌وخه‌ڵكه‌ کۆمه‌ڵێ نوسه‌رۆکه‌و  هونه‌رمه‌ندۆکه به‌ گوڵه‌وه‌ چوونه‌  به‌رده‌م  لقی  چوارو، گوڵیان  پێشکه‌ش  کردن،پاش ئه‌وه‌ی من له‌ سه‌ریانم نووسی وتیان گوڵمـان بۆئه‌وان نه‌بردوه‌،بۆشوێنی شه‌هیده‌کانمان بردووه‌،به‌داخه‌وه‌ له‌دوای ئه‌وشه‌وه‌وه‌،مۆدێلی گوڵ وشیرینی شه‌قامه‌کانی  ته‌نییه‌وه.
به‌درێژای مێژوو، هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی چه‌قۆکێش، ئه‌و  ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ ئه‌قڵی له‌ ناو  باروت و لوله‌ی  چه‌کدایه‌، به‌  ماچ و  گوڵ و  پاقلاوه‌  به‌خشینه‌وه‌ نه‌ڕۆشتوه‌،ئه‌وه‌ی  ئه‌مڕۆ له‌ کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت، ته‌نها یاریه‌که‌ که‌س ناباته‌ هیچ هه‌وارێک و مووی سه‌ری ده‌سه‌ڵات  نابزوێنێت، به‌ڵام  گۆڕان و یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ ده‌توانن له‌ پێناوی خۆیاندا، ئه‌م وه‌زعه‌ ڕابگرن و خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌کار بێنن تا ده‌سه‌ڵات”حسابیان” بۆ ده‌کات و له‌ گه‌ڵیان داده‌نیشێت.
هونه‌ری ده‌سه‌ڵاتی نیمچه  دیموکراسی، له‌ درێژی  خۆیدا  ئه‌وه‌یه،‌ که‌ من به‌ردی تێبگرم، ئه‌و به‌ گوڵ هه‌وڵبدات ئارامم  بکاته‌وه‌،که‌ ده‌ڵێم بڕووخێ ده‌بێت ئه‌و بێت و بزانێت ده‌رده‌کانم  چییه‌و بۆچی وا ده‌ڵێم، تا بۆم چاره‌ بکات، هونه‌ر له‌وه‌دایه‌ هه‌موو توڕه‌بونه‌کانم بڵێم و نه‌مکوژن،نه‌ک پاقلاوه‌ ببه‌خشنمه‌وه‌و هه‌ر بیشم کوژن.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌یه‌وێت هه‌مومان ڕووت بین،تا که‌ی ویستی لاقه‌مان بکات ،ئه‌گه‌ر ووتمان نا،بڕوخێ،مه‌حکومین به‌ مه‌رگ،چل ڕۆژ تێپه‌ڕیوه‌،چل ڕۆژه‌ خه‌ڵكی ناڕازی پاقلاوه‌ ده‌به‌خشێته‌وه‌ ده‌سه‌ڵات شه‌ق ده‌وه‌شێنێت. دروستکردنی ئه‌م هه‌موو سیناروێیه‌ی ده‌سه‌ڵات،واته‌ نیازێک نییه‌بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خه‌ڵك،ئه‌وه‌نده‌ی بیر له‌ نه‌خشه‌سازیی  ده‌کاته‌وه‌ بۆ له‌ ناوبرنی خۆپیشانده‌ران،  کاتی نییه  بۆ  ئه‌وه‌ی  بیر له‌ داواکانی  خه‌ڵك بکاته‌وه‌و جێبه‌جێیان  بکات،ده‌ڵێم داواکاریه‌کانی خه‌ڵک، نه‌ک من، من ته‌نها یه‌ک داواکاریم  هه‌یه‌،له‌  کۆمه‌ڵێ شیعاردا، ئه‌ویش  ئه‌وه‌یه‌ که‌، پڕ به‌ گه‌رووم هاوار  ده‌که‌م، بڕووخێ  ده‌سه‌ڵاتی  هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ماڤیای تاڵه‌بانی و بارزانی،بڕووخێ ئه‌م حکومه‌ته‌ دزو جه‌رده‌و شه‌وکوته‌، مه‌سعود بارزانی و جه‌لال و  پیاوه‌کانی ده‌بێت بکێشرێنه‌ خواره‌وه‌و به‌ڕسوای دادگای بکرێن و ده‌ست به‌سه‌ر  سه‌روه‌ت و سامانیاندا  بگیرێت، چونکه‌  دز و جه‌رده‌و پیاو کوژن، به ‌ده‌ر له‌ وه‌ی که‌ پشتیوانی له ‌هه‌ر ده‌نگێکی ناڕازی ده‌که‌م، دژی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌،پشتیوانی له‌خه‌ڵكی سه‌رای ئازادی وشوێنه‌کانی ترده‌که‌م ، به‌ڵام هه‌ر  ناڕه‌زایه‌تیه‌ک  له‌  کوردستاندا، ئه‌م شیعارانه‌،به‌ توندترین شێوه‌ نه‌ڵێته‌وه،‌ناتوانێت ئاڵوگۆڕی جدی و هه‌مه‌لایه‌نه‌بکات له‌کۆمه‌ڵگادا.
 ئارام ئه‌حمه‌د علی

Entry filed under: ئارام ئه‌حمه‌د علی. Tags: .

ئێوه‌ن یاری به‌ ژیانی نه‌وه‌ی نوێوه‌ ده‌که‌ن! سه رکرده کانی ئۆپۆزسیۆن نەوشیروان وسەلاحەدین ‌و عەلی باپیر بۆ گرتنەبەری دوایین هەڵوێست كۆدەبنەوە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: