سه رکرده کانی ئۆپۆزسیۆن نەوشیروان وسەلاحەدین ‌و عەلی باپیر بۆ گرتنەبەری دوایین هەڵوێست كۆدەبنەوە

2011/04/03 at 2:30 PM لێدوانێک بنووسە

له‌پێناو ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ هاوه‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وی‌ ده‌سه‌ڵات، هه‌رسێ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن كۆبونه‌وه‌كیان ئه‌نجامدا

سه‌عات 10:00ی‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌) له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌، نوێنه‌ری‌ هه‌ر سێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و به‌پێی‌ وته‌ی‌ یه‌كێك له‌ به‌شداربوان، ئامانج له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بریتی‌ بوه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ دانیشتنه‌ جیاجیاكانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ پارتی‌ و یه‌كێتی‌.
سه‌ركۆ عوسمان نوێنه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ نێوان هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن بریتیبوه‌ له‌ تاوتوێكردنی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ جیاجیایانه‌ی‌ هه‌ر سێ‌ لایه‌نه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ئه‌نجامیان داوه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش بو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵای‌ هه‌ر سێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا.
سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕبونی‌ ماوه‌ی‌ مانگێگ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ 22 خاڵیه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن، سه‌ركۆ عوسمان ئاشكرایكرد: تائێستا ده‌سه‌ڵات هیچ وه‌ڵامێكی‌ بۆ ئه‌و به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن و داواكانی‌ خۆپشانده‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێ‌ نه‌بوه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مڕۆ كۆتایی هات به‌و واده‌یه‌ی كه‌ له‌خاڵی‌ 22ی‌ به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ پێكرابو.

Entry filed under: سبه‌ی.

شه‌ق بوه‌شێنه‌و پاقلاوه‌ وه‌ربگره‌ دوای 46 رۆژ،خۆپیشاندانه کان هه ریمی کوردستان به رده وامه

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,142 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: