“سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان داواکاری خۆپیشانده‌رانی پشتگوێخستبو”

2011/04/04 at 4:55 PM لێدوانێک بنووسە

چوار فراکسیۆن بایکۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستانیان کرد

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌)ی په‌رله‌مانی کوردستاندا، چوار فراکسیۆن به‌هۆی پشتگوێخستنی داواکاری خۆپیشانده‌ران و لادان له‌ کارنامه‌ی دانیشتن، بایکۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان کرد.د. رێباز فه‌تاح، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ویستی‌ وه‌ك رۆژانی‌ تر درێژه‌ به‌ كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان بدات، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران بكات، ته‌نانه‌ت بانگکردنی هه‌ردو وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ روداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم لابرابو، بۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ ‌و زه‌حمه‌تكێشانی‌ سه‌ربه‌خۆ چونه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ که‌ بایکۆتی دانیشتنه‌که‌مان کردبو، سه‌ره‌تا نه‌هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌، چونکه‌ نوقته‌ی‌ نیزامیمان هه‌بو له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌.
وتیشی: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ فراکسیۆنه‌ دانیشتنی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت و ئێمه‌ش بایکۆتمان کردبو، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان هه‌ر ده‌یویست درێژه‌ به‌كاره‌كانی‌ بدات به‌ بێ‌ گوێدانه‌ ئۆپۆزسیۆن و قسه‌كردن له‌سه‌ر داوكارییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان رێگرییمان لێکردو به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتاره‌کانمان، رێگه‌مان نه‌دا دانیشتنه‌كه‌ درێژه‌ بكێشێت و كۆتاییمان‌ پێهێنا.
د. رێباز پێشیوابو؛ که‌ بێمانایه‌ له‌ئێستادا به‌بێ‌ كاركردن له‌سه‌ر داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران، خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ دیکه‌ بکرێت، كه‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران نیه‌.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌شی‌ وت: ئێمه‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ به‌زوترین كات په‌رله‌مان ئیش له‌سه‌ر داوكارییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران بكات، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك فراکسیۆنی گۆڕان ئاماده‌نین بچینه‌ هیچ دانیشتنێكی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، هه‌تا داواكارییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ‌ نه‌كرێت.
هه وه ها سبه ی بڵاوی کرده وه که جێی ئاماژه‌یه‌ له‌رێکه‌وتی 26/3/2011دا ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ داوای‌ له‌ فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن كرد له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، بایكۆتی‌ په‌رله‌مان بكه‌ن تا داواكارییه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت.

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان.

ڕاگەیاندنى کۆتاییهاتنی پلنیۆمی هەشتەمی کۆمیتەی ناوەندی حزبى کومونیستى کرێکاریى کوردستان ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی..داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,427 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: