په‌ژاک هێرشه‌که‌ وه‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و موهته‌دیش به‌ سیناریۆی حكومه‌تی ئێرانی ده‌زانێت

2011/04/04 at 5:18 PM لێدوانێک بنووسە

له‌ لێدوانێکدا بۆ رادیۆ فه‌ردا سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران پێیوایه‌ كه‌ په‌لاماره‌ چه‌كدارییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ سنه‌ و مه‌ریوان جێگه‌ی گومانه‌ ‌و به‌دووریشی نازانێت كه‌ ئه‌و کرده‌وانه‌‌ پیلانێک بۆ له‌ سێداره‌دانی به‌ربڵاو‌و ته‌نانه‌ت په‌لاماردانی ئۆپۆزیسۆنی كوردی رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌رێمی كوردستان بێت.عه‌بدووڵڵا موهته‌دی له‌ لێدوانه‌که‌یدا بۆ رادیۆ فه‌ردا رایگه‌یاند ئه‌م پێكدادانانه‌ سیناریۆی خودی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامییه‌ و سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌ سیاسییه‌کانیش وتی: حزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌ ئێستادا خه‌باتی چه‌كداری ناكه‌ن.
 مۆهته‌دی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتی: پێده‌چێ پیلانگێکی نوێ بۆ ره‌ش بگیری به‌ربڵاوی لاوانی و جێبه‌جێ کردنی حوکمی له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی سیاسیی ‌و ته‌نانه‌ت په‌لاماردانی ئۆپۆزیسۆنی كوردی ئێران له‌ كوردستانی عێراق بێت.
 ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ کرده‌وه‌ی په‌لاماردانی چه‌کدارانه‌ له‌ شوێنی جیاجیادا له‌ ناوچه‌كانی سنه‌‌و مه‌ریوان هاته‌ ئاراوه‌ و له‌ ئاکامدا ده‌یان که‌س له‌هێزه‌كانی ده‌وله‌ت كوژراون و له‌ دوایین په‌لاماری چه‌كداریدا که‌ دوو رۆژ له‌ته‌ک په‌لاماره‌که‌ی پێشتر که‌ له‌ شاری سنه‌ روویدا، له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان هێرش کرایه‌ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌کی سه‌ربازی هێزه‌کانی سنوور و هاوكات له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا PJAK ئه‌و په‌لاماره‌ی له‌ ئه‌ستۆگرتووه ‌‌و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ تۆڵه‌ی له‌ سێداره‌دانی زیندانی سیاسیی كورد، حوسێنی خزری ئه‌و چالاكییه‌ چه‌كدارییه‌ی ئه‌نجامداوه‌.
 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕه‌ هه‌واڵنێرییه‌کانی سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی، ئه‌مڕۆ جێگری ئه‌منیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند كه‌ ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی ئیسرائیل ‌و ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كرده‌وه‌ چه‌كدارییانه‌ ده‌كه‌ن.

له ماڵپه ری به یان وه رگێراوه

Entry filed under: پژاک, عه‌بدوڵا موهته‌دی.

ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی..داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات تـــــاڵـه‌بــــانـی هــــۆشـــداری دایــــه‌ خــــۆپیشانده‌رانـــی سلێمــــانـی

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 740,453 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: