بۆ خۆ پیشانده‌رانی‌ ئازادیخوازی‌ سه‌رای‌ سلێمانی‌

2011/04/04 at 9:59 PM Leave a comment

مایكڵ رۆبن:لێكۆڵه‌ری‌ هه‌رێمی‌ له‌ په‌یمانگای‌ ئینتر پرایزی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ 

به‌رێزان:هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كوردیش له‌ گه‌ڵیاندا خه‌باتیان كردووه‌ بۆ ئازادی‌ و  سه‌ربه‌ستی‌, كورده‌كانیش زیاتر له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ تر زۆر دڵنیان له‌وه‌ی‌ ناتوانن ئازادیان پێببه‌خشرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ چه‌نده‌ها كه‌س هه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌ی‌ كوردستان ده‌یانه‌ێت ئه‌و مافه‌یان لێبستێننه‌وه‌ دراوسێكانی‌ كوردیش وه‌كو ئێران و توركیاو سوریا ده‌یانه‌وێت حه‌زو خه‌ونه‌كانی‌ ئێوه‌ تێك بشكێنن هه‌رله‌به‌ر رووحی‌ ره‌گه‌ز په‌رستیان و  ترسی‌ ئه‌وان له‌وه‌ی‌ كه‌ كورده‌كانی‌ عێراق چۆن توانیان سه‌ر بكه‌ون. به‌لاَم سه‌د مه‌خابن كه‌ حه‌زو ئاواته‌كانی‌ ئێوه‌ خیانه‌تی‌ پێكده‌كرێت له‌لایه‌ن ناوخۆی‌ كوردستان و سه‌ركرده‌ و وه‌زیره‌ كورده‌كانه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵیان پاره‌وه‌ ده‌سه‌لاَته‌نه‌دیموكراسی‌ و دادپه‌ره‌وه‌ری‌ و ئازادی.
سه‌ركرده‌ی‌ راسته‌قینه‌ ده‌بێت وه‌لاَمی‌ خه‌ڵك بداته‌وه‌, هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كانی‌  میسرو تونس, موباره‌ك و بن عه‌لی‌ باوه‌ریان وابوو كه‌ توانیویانه‌ وه‌لاَمی‌ هاولاَتیانی‌ خۆیان بده‌نه‌و, هه‌ردووكیان بانگه‌شه‌ی‌ دیموكراسیان ده‌كرد , به‌لاَم هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ساخته‌ده‌كردو هێزه‌ شه‌خسیه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ خۆیان به‌كار ده‌هێنا بۆ هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنی‌ ده‌نگده‌ران. وایان پێشانی‌ دیپلۆماتانی‌ دنیا ده‌دا كه‌ هه‌رێمه‌كانیان ئاسایش تیایاندا به‌ر قه‌راره‌. وه‌ بۆماوه‌یه‌كی‌ زۆریش دیپلۆمات و سیاسه‌ت مه‌دارانی‌ دنیا هه‌ستیان به‌وه‌ نه‌كرد كه‌ ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ی‌ ئه‌وان باسی‌ ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ خۆیان و شوێن كه‌وتوان و خێزانه‌كانیانه‌. ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ تونس و میسر كردیان خه‌ڵك ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ گۆری. كه‌چی‌ لێره‌ سه‌رۆكی‌ هه‌ریم و ده‌سه‌لاتدران ده‌نگی‌ ئێوه‌یان په‌راوێز خستووه‌. له‌ كاتێكدا چه‌نده‌ها كه‌س به‌ ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاشه‌وه‌ گوێبیستی‌ ده‌نگی‌ ئێوه‌ن. چه‌نده‌ها ماڵپه‌رو رۆژنامه‌ی‌ ئه‌ورپی‌ و ئه‌مه‌ریكی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی‌ ئێوه‌ی‌ باسكردوه‌و وه‌ ناره‌زاییه‌كانی‌ ئێوه‌ له‌و شوێنانه‌وه‌ پشتگوێنه‌خراوه‌. 
جه‌ماوه‌ری‌ سه‌ربه‌رزی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌,ولایه‌ته‌  یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا پێویسته‌ له‌ ده‌سه‌لاَتدارنی‌ ئێوه‌ زۆر توڕه‌ بن له‌ كاتێكدا هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا  یارمه‌تی‌ كوردستانی‌ ئازدیاندا له‌ 2003 دا,ئیمه‌ ئه‌مه‌مان كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ حوكمی‌ یاسا و دادپه‌روه‌ری‌, ئیمه‌ ملیاره‌ها دۆلار و چوار هه‌زار قوربانی ئه‌مه‌ریكیمان بۆئه‌وه‌ نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كان و وه‌زیری‌ نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین. ئیمه‌ ئه‌مه‌مان بۆ ئه‌وه‌ نه‌كرد كه‌ له‌جێگه‌ی‌ سه‌دام به‌چكه‌ سه‌ددام دروست ببن و له‌ جێگه‌ی‌ عووده‌ی‌ به‌ چكه‌ عووده‌ و له‌ جێگه‌ی‌ قوصه‌ی‌ به‌چكه‌ قوصه‌ی‌ دروست بكه‌ین. 
حوكمی‌ یاسا مانای‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌  سه‌رده‌شت عسمانی‌ رۆژنامه‌ نووس له‌ ناوه‌راستی‌ شار بفرێنرێت  یان ته‌قه‌ی‌ كوێرانه‌ له‌ هاولاَتیان بكرێت و مێردمنالاَنی‌ 14 بكوژن. ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌مری‌ ته‌قه‌كردنیانداوه‌ پێوسته‌ بدرێنه‌ دادگا,  پێویسته‌ له‌ دادگا سزای‌ تاوانه‌كانیان وه‌رگرن و ژیانیان له‌ زینداندا به‌سه‌ر به‌رن. جا ئه‌مانه‌ سه‌ر به‌ هه‌ر كه‌سێك بن.
 جه‌ماوه‌ری‌ ئازادی‌ سه‌رای‌ سلێمانی‌ مه‌ترسن له‌وه‌ی‌ ئه‌وانه‌ گرین كاردو جنسیه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكیشیان هه‌بێت ئه‌مه‌ مانای‌ ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وان بتوانن له‌ یاسا هه‌ڵبێن و به‌لاَم كورده‌كان ده‌توانن په‌لكێشی‌ دادگای‌ ئه‌مه‌ریكا شیان بكه‌ن. ئێوه‌ نه‌وه‌ی‌ به‌ گژاچونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ دژی‌ ئازادی‌ شه‌رده‌كه‌ن. وه‌ خه‌باتی‌ ئێوه‌ زۆر گرنگه‌, له‌ كاتێكدا باوه‌شتان كردووه‌ به‌ هێزی‌ ناتوندوتیژیتان و هه‌ست به‌ گرنگی‌ ئه‌و ململانێه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵتانگرتووه‌.  وه‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ داخه‌ ده‌سه‌لاتدارانی‌ كوردستان به‌ توندو تیژی‌ وه‌لاَمی‌ ئێوه‌یان دایه‌وه‌ وه‌ خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وه‌ ده‌خۆن كه‌ دۆلاره‌كانیان له‌ ده‌ست ده‌چێت به‌هۆی‌ ئه‌م حاڵه‌وه‌. وه‌ خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وه‌ ده‌خۆن كه‌ كوڕه‌كانیان له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان خه‌فه‌ت بخۆن بۆ ئه‌م حاڵه‌ به‌لاَم بێباكن به‌وه‌ی‌ رۆڵه‌ی‌ كورد ئاوی‌ پاك بخۆنه‌وه‌و  24 كاتژمێر كاره‌بایان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی‌ به‌ خزمه‌تی‌ هاولاَتیانه‌وه‌یه‌ نه‌ك په‌یوه‌ندی‌ سیاسی كه‌ ئه‌وان باسی‌ ده‌كه‌ن.
به‌رێزان سه‌ركه‌وتن ئاسان نیه‌, سیاسه‌ت مه‌دارانی‌ كورد هه‌موو به‌ڵینێك ده‌ڵێن و ده‌ده‌ن  بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ بڕۆنه‌ ماڵه‌وه‌, به‌لاَم قسه‌ هه‌زاره‌و دووانی‌ به‌كاره‌. هه‌ندێك له‌ سیاسه‌ت مه‌دارانی‌ كورد خۆیان به‌ ریفۆرم خواز ده‌زانن به‌لاَم تاكو ئێستا ئه‌مه‌یان به‌ كردار پێنه‌كراوه‌ وه‌ ده‌بێت پێمان بڵین كه‌ ی‌ ووته‌و به‌ڵًێنه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ كردار . ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ده‌سه‌لاَتدان و بانگه‌شه‌ی‌ چاكسازی‌ ده‌كه‌ن ده‌بێت به‌ زوویی‌ بریاربده‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌بن یان شه‌ره‌فی‌ هاتنه‌ ناو سه‌رای‌ ئازادی‌ به‌خۆیان ده‌به‌خشن و دێنه‌ ناو ریزی‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ له‌سه‌رای‌ ئازادی‌. 
سلێمانی‌ هه‌میشه‌ شاری‌ شۆرش و به‌ر خوودان بووه‌ وه‌ ئه‌م خه‌باته‌ی‌ ئێوه‌ فراوان ده‌بێت و خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر و ته‌نانه‌ت دهۆكی‌ ده‌لالیش شه‌یدای‌  ئه‌و ئازادیه‌ن كه‌ ئێوه‌ داوای‌ ده‌كه‌ن وه‌ هه‌ر به‌زوویی‌ ئه‌وانه‌ ده‌خه‌ن به‌لاوه‌ كه‌ به‌ هه‌ره‌شه‌و  تۆقاندن ئه‌و حه‌زه‌یان سه‌ركووت ده‌كات.تاكه‌ بێتاقه‌تیم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا من له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكام و هه‌ر بۆیه‌ نه‌م توانی‌ بێم له‌ناوتان بم و ئه‌و نامه‌یه‌ بخوێنمه‌وه‌, به‌لاَم زۆر له‌نزیكه‌وه‌ ئاگام لێتانه‌ كه‌ چی‌ ده‌كه‌ن له‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ به‌ رووحی‌ خۆتان و پشت به‌ستن به‌ ره‌حمی‌ په‌روه‌ردگار.  وه‌ سه‌ردانی‌ داهاتووی‌ من بۆ كوردستانێكی‌ ئازاد ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌بینم دادپه‌روه‌ری‌ چۆك به‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ره‌هادا دێنێت.
براتان
مایكڵ رۆبن
لێكۆڵه‌ری‌ هه‌رێمی‌ له‌ په‌یمانگای‌ ئینتر پرایزی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ 
lلفین پریس

Entry filed under: مایكڵ رۆبن. Tags: .

تـــــاڵـه‌بــــانـی هــــۆشـــداری دایــــه‌ خــــۆپیشانده‌رانـــی سلێمــــانـی هاوسه‌رێکی پیشووی سه‌یفولئیسلام قه‌زافی که‌ تورکه‌:بنه‌ماڵه‌ی قه‌زافی شێتن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: