ئـــــه‌و قـــــسانـــــه‌ی داد ده‌ده‌ن

2011/04/04 at 11:16 PM Leave a comment

نه‌به‌ز خالید:له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ كه‌ باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ره‌وان یان نا، چونكه‌ رۆشنه‌ و هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئینكاری سته‌مكاری چه‌ند ساڵه‌ی رابردووی ده‌سه‌ڵات بكات ئه‌وا به‌زۆری زۆرداری خۆی ده‌خاته‌ به‌ر توڕه‌یی هه‌رچی زیاتری جه‌ماوه‌ر، له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ باس له‌وه‌ بكه‌ین كام ده‌ست و كام ئه‌جێندای سیاسی له‌پشت ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه‌یه‌. ئه‌وه‌ی رۆشنه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به‌زووترین كات و تا كار له‌كار نه‌ترازاوه‌ داخوازییه‌كان وه‌ڵام بداته‌وه‌ و جێبه‌جێیان بكات، ‌ فشاری گفتوگۆی ته‌قلیدیی و فیكریی ئیحتیواكردن واز لێبهێنێت. كاك مه‌لا به‌ختیار ده‌نووسێت «یان گرتنه‌ به‌ری رێگای دیموكراسی یان چه‌قین له‌سه‌ر كوێره‌ڕێی سه‌ركوتكردنی رابرد‌وو« (كه‌ هیوادارم ماناكه‌ی له‌دڵی خۆیدا سه‌ركوته‌كانی سه‌رده‌می به‌عس نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وكات خوێندنه‌وه‌ بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ تا ئێستا بووه‌) كه‌واته‌ رۆشنه‌ سه‌ركوت له‌ئارادا بووه‌ و به‌رده‌وامه‌ و ئه‌م دانپیانانه‌ ده‌بێت بیانخاته‌ به‌رده‌م هه‌ڵوێستێكی مێژوویی گه‌وره‌، لانیكه‌م نه‌وه‌كانمان به‌شی خه‌باتیان له‌دژی سته‌مكاریی به‌عس و خه‌باتی شاخیان به‌نرخ ته‌ماشا بكه‌ن. ده‌ڵێن ده‌بێت كاتمان بده‌نێ بۆ گواستنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیی بۆ شه‌رعیه‌تی یاسایی و ده‌ستووریی، قه‌تیش پێمان ناڵێن چه‌ند بیست ساڵیی تریان ده‌وێت تا خه‌ڵكی تێبگات بێده‌نگییه‌كه‌ی چه‌ند به‌رده‌وام بێت.  1945كاتێك جه‌نگی جیهانی دووه‌م ته‌واوبوو ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسان كرابوو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌، به‌ڵام براده‌ران، له‌ 1960 نه‌ك ئه‌ڵمانیا ته‌نها شوێنی گه‌شتوگوزاربوو، به‌ڵكو به‌ره‌و یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌كانی دنیا هه‌نگاوی ده‌نا و بووش. نموونه‌كه‌ رۆشنه‌ چونكه‌ رابه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ خۆیان به‌خاوه‌نی وڵاته‌كه‌یان زانی و ئاوه‌دانیان كرده‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵكی چووه‌ پاڵی، ئه‌گه‌ر نێت نه‌بوایه‌ به‌ زه‌حمه‌ت ناوی رابه‌رانی ئه‌وده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاتان بۆ ده‌دۆزرایه‌وه‌.
له‌دوای حه‌ڤده‌ی فێبریوه‌رییه‌وه‌، زۆر مه‌سه‌له‌ رۆشن بوونه‌ته‌وه‌، له‌هه‌موویان گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی وه‌ك ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆك تاڵه‌بانی وه‌ك نوێنه‌رانی باڵی سه‌رسه‌ختی به‌رگری له‌ سیسته‌مێك كه‌ له‌ئارادایه‌، خۆ نیشان ده‌ده‌ن. پارتی له‌ رێگه‌ی چه‌كدارانی و میدایاكانییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ كردوویه‌تی و سه‌ری كه‌س ناسوڕمێنێت، سه‌رۆك تاڵه‌بانیش له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی له‌ كوردستاندا، هاوكێشه‌ی هێزی به‌لای تازه‌و كۆنه‌ نه‌یاره‌كانیدا قورسكردووه‌ و سیاسه‌تی قۆرغی بازاڕیشی له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێتی و لایه‌نگرانی خۆی وا هێناوه‌ و ئاڵۆزكردووه‌ كه‌ نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بێت.
 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌جێندای سیاسی خۆی رۆشن ده‌ڵێت و رابه‌رایه‌تی باڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ره‌سمیش ده‌كات، هێزێكی جه‌ماوه‌ری له‌پشته‌و بێت مننه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خستووه‌ته‌ ژێر فشارێكی جیدیه‌وه‌، تێڕوانینه‌ سیاسی فیكرییه‌كان له‌سه‌ریان هه‌رچییه‌ك بن، دروست یان هه‌ڵه‌، جێ په‌نجه‌یان به‌سه‌ر رووداوه‌كان و شه‌قامه‌وه‌ له‌باری ستراتیژییه‌وه‌ دیاره‌. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان به‌هه‌مانشێوه‌ له‌گه‌ڵ باقی چه‌په‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن و به‌شێكی به‌رچاوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و كۆبوونه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ و یه‌كگرتنی هاوڕاكان و چه‌په‌كانی سه‌ر به‌ داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ریان به‌ست و خواسته‌كانیان رۆشنه‌. فاكته‌رێكی زۆر جیدی ناو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ خودی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و ئه‌نجو‌ومه‌نه‌كه‌یه‌تی «ئه‌نجوومه‌نی كاتیی مه‌یدانی ئازادی« ‌ كه‌ تا ئێستا زۆر راوه‌ستاو و باوه‌ڕ به‌خۆ به‌رگری له‌ داخوازییه‌كان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بێ ده‌ستكه‌وت نه‌بوون و ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ رۆشنی و حه‌كیمانه‌ خوێندووه‌ته‌وه‌.
هه‌موو كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیه‌ك ره‌وایه‌ و هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك دانیشێت و كام حیزبانه‌ ده‌یانه‌وێت كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند قۆڵی ببه‌ستن ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆشنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك مافی نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری نییه‌ بێجگه‌ له‌جه‌ماوه‌ر خۆی و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی (كه‌ هیوادارم ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ جیدیتر وه‌ربگرێت)، ئه‌نجوومه‌نی كاتیی مه‌یدانی ئازادیش ئه‌مه‌ی به‌ رۆشنی راگه‌یاندووه‌ و سووره‌ له‌سه‌ری.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی، به‌تایبه‌تی كادیره‌كانیان پێیانوایه‌ به‌ هاندانی خه‌ڵك له‌دژی ئه‌وه‌ی كێ چی وت و كاتی خۆی كێ چی بوو یان چیكرد یان خه‌ته‌ری نوێژی هه‌ینی (كه‌ خۆیان به‌ دانی ملیۆن ملیۆن دۆلاره‌كانیان، به‌م رۆژه‌یان گه‌یاندن) یان دروستكردنی سیناریۆی هێز نیشاندانه‌وه‌، بیانه‌وێت فشارێك دروست بكه‌ن، تازه‌ دره‌نگه‌ بۆ ئه‌و كاره‌. كادیره‌ ئیعلامیی و نه‌خوێنه‌واره‌كانی ناو میدیاكان كه‌ بێجگه‌ له‌ رق و حه‌سره‌ت هیچ شتێكی كه‌ به‌رهه‌م ناهێنن، كۆكه‌نه‌وه‌ و زمانی خۆ به‌ خاوه‌نی خه‌ڵكی پیشاندان له‌باری كرداری خێراو كاراوه‌ به‌كاربهێنن. له‌م قه‌یرانه‌دا كاتی ئه‌وه‌ نییه‌ كێ كاتی خۆی چی كردووه‌، كاتی ئه‌وه‌یه‌ كێ چی ده‌كات، كاتی ئه‌وه‌ نییه‌ ئایدۆلۆژیا و فیكری جیاواز ریزه‌كان لاواز بكات، كاتی هاندانه‌ بۆ سو‌وربوون له‌سه‌ر داخوازییه‌كان و هاندانی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵكی كه‌ به‌چاوی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر مافه‌كانی خۆیان و نه‌وه‌كانیان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵات ده‌بێت تێبگات كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ ته‌نها هی گه‌نجان و خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌گیان هاتووی ئه‌م كوردستانه‌ نییه‌، به‌ڵكو ده‌ها سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌و بچووك دژی وه‌ستاوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی قۆرغكردنی بازاڕه‌وه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ ئه‌مان وه‌ك باقی سه‌رمایه‌داره‌كانی نزیك له‌ حیزب به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌رچی بۆیان بكرێت ده‌یكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانیان. ده‌سه‌ڵات ده‌بێت تێبگات كه‌ خه‌ڵكی چه‌كداره‌ و به‌پێی فه‌رهه‌نگێك كه‌ كورد له‌دژی سته‌م فێری بووه‌ له‌كاتی وه‌رچه‌رخانه‌ مێژووییه‌كاندا چه‌ك ده‌كڕن، به‌شێكی كه‌می بۆ به‌رگری له‌ هه‌ندێ سه‌رمایه‌ كه‌ هه‌یه‌تی به‌شه‌ زۆره‌كه‌شی ده‌زانێت به‌رانبه‌ر تا ددان چه‌كداره‌و له‌ كاتی خۆیدا ئاشتی داد نادات، چونكه‌ ده‌یكوژن، نرخی چه‌ك له‌بازاڕدا به‌رزبووه‌ته‌وه‌!
ئه‌مڕۆ رۆژی وه‌ستانه‌ له‌پاڵ مافه‌ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، كار و ئازادی و یه‌كسانی كۆڵه‌كه‌كانی دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و رووله‌ پێشه‌. خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ هۆشیارن كه‌ ده‌زانن ئازادی مانای چی، ئه‌وه‌نده‌ دڵسۆز و عه‌قڵی رۆشنی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركوتی نه‌كه‌ن و نه‌یشكێنن به‌ ئیمتیازات، یان راوی نه‌نێن بۆ ده‌ره‌وه‌، كه‌ بتوانێت ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و به‌هێز دروست بكات.. كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌موو هێرشه‌ میدیایی و چه‌كدارییه‌كان بوه‌ستێنن و سیاسه‌تكردنێكی مۆدێرن و خه‌ڵكی به‌كاربهێنرێت، هه‌وڵه‌ ناشیرینه‌كانی خه‌ڵكی به‌یه‌كدادان و ته‌فره‌قه‌ی نێوان شاره‌كان رابگرن. بانگه‌وازی دانیشتنێكی فراوانی نوێنه‌رانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات رابگه‌یه‌نرێت كه‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌كوردستاندان بانگهێشت بكرێت و له‌وێدا به‌ رۆشنیی و ئازایانه‌ خاڵ بخرێته‌ سه‌ر وشه‌كان و ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌كرێت بكرێت و ئه‌وه‌ی كاتیشی ده‌وێت پلانی بۆ دابنرێت و خه‌ڵكی كوردستانیش ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی دانیشتنه‌كه‌و ئه‌نجام و به‌ڵێنه‌كانی بێت.

Entry filed under: نه‌به‌ز خالید. Tags: .

كۆمۆنیسته‌كان به‌بێ‌ مۆڵه‌ت كارده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی ناوخۆش داوا ده‌كات رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌ سه‌د هه‌زار كرێكار به‌ریتانی پشتگیری خۆپیشانده‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: