سه‌د هه‌زار كرێكار به‌ریتانی پشتگیری خۆپیشانده‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ن

2011/04/04 at 11:23 PM Leave a comment

سه‌ندیكای كرێكاریی به‌شی خواردن‌و كشتوكاڵ له‌ به‌ریتانیا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن‌و داوای “ده‌ستبه‌جێ كۆتاییهێنان به‌ كوشتن‌و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران” ده‌كه‌ن.زریان محمەمەد، ئاوێنە: سه‌ندیكای كرێكاری به‌شی خواردن‌و كشتوكاڵ له‌ به‌ریتانیا (Unite the Union) كه‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌نامه‌كه‌یاندا ده‌نوسن “”بۆ كۆتایهیَنان به‌گه‌نده‌ڵی سیاسی‌و بۆكاری گۆنجاو خزمه‌تگوزاری گشتی له‌ بابه‌تی ئاو كاره‌با هه‌روه‌ها بۆ ئازادی سیاسی، ئازادی كۆبوونه‌وه‌و بیرورا ده‌ربرین ده‌كه‌ن له‌كوردستان”.
لەمبارەیەوە ده‌شتی جه‌مال سكرتیری فیدراسیۆن سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند “له‌درێژەی چالاكییه‌كانی فیدراسیۆن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی رای گشتی خه‌ڵكی به‌ریتانیاو ریَكخراو و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ پیَناو پشتگیری بۆ بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای یونایت قسه‌و باسمانكرد وبه‌ڵگه‌كانی پیَشیلكاری مافی مرۆڤ له‌كوردستان‌و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانمان خسته‌ به‌رده‌ستیان، ئه‌وانیش به‌ناوی 100 هه‌زاركریكاری به‌شی خواردنو كوشتوكال ئه‌م نامه‌یه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ریَمی كوردستانكرد. ئه‌مه‌ ده‌ستكه‌وتیَكی هیجگار گه‌وره‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی راپه‌ریووی كوردستان”.
هه‌روه‌ها ده‌شتی جه‌مال وتیشی “داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی ده‌كه‌م  له‌ بڵندگۆی سه‌كۆی ئازادیه‌وه‌ ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌ندیكای یونایتت كه‌ نیراوه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، بۆ خۆپیشانده‌ران بخۆیننه‌وه‌”.
شایه‌نی باسه‌ به‌ دووای رووداوه‌ خۆیناویه‌كی 17 شوبات و له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی چه‌ندین ریَكخراوی مه‌ده‌نی و سیاسی پشتیوانیان خۆیان له‌داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌كوردستان راگه‌یاندوه‌.
له‌ خواره‌وه‌ ده‌قی نامه‌كه‌ دەخوێننەوە‌:
یەکێتی کرێکاری یونایت
128 Theobald‌s Road
London WC1X 8TN
Tel: 020 7611 2614
Mob: 07702 206436
Fax: 020 7611 2822
Email:   Jennie.Formby@unitetheunion.com
سێشەممه، ٣١ی ئازاری ٢٠١١
 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
P.O. BOX 60, دیوان
کوردستانی عێراق
 هەولێر-عێراق
بەرێز
من لەجیاتی ١٠٠هەزار کرێکاری بەشی خواردن‌و کشتوکاڵی ئەندامی(یونایت)کەیەکێکە لە گەورەترین یەکێتی کرێکاری بەریتانیا، ئەم نامەیەت بۆ دەنوسم.
خەڵکی کوردستان بزوتنەوەیەکیان دەستپێکردوە لەپێناو ئازادی، عەدالەت، فرسەتی کارو خزمەگوزاریەکان‌و لەدژی گەندەڵی سیاسی. تەنها بۆئەو مەبەستە دەستیان داوەتە خۆپیشاندانی مەدەنیانە.
ئەندامانی یەکێتیەکەمان لە شانشینی یەکگرتودا تووشی شۆك بوون بەرامبەر بەکاردانەوەیەك کە دژی ئەو خەڵکە گیراوەتەپێش کە تە نها خەریکن مافێکی ئینسانیی خۆیان پیادەدەکەن کاتێک بۆئەو خواستانە تێدەکۆشن کە بۆخۆیان‌و خێزانەکانیان یەجگار پێویستە.
من داوات لێدەکەم کە دەستبەجێ دەخالەت بکەیت بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتن‌و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران‌و ئەوەش دابین بکەیت کە ئەوانەی فەرمانی تەقەکردنیان داوە بدرێنە دادگا. هەروەها داوات لێدەکەین کە پشتیوانی لە خواستی خۆپیشاندەران بکەیت بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی سیاسی، بۆ کاری گونجاوو خزمەتگوزاری گشتی لەبابەتی ئاوو کارەباو هەروەها بۆ ئازادی سیاسی، لەوانە ئازادی کۆبونەوە، رادەربڕین و بیروڕا.
لەگەڵ رێزدا
 جێنی فۆرمبی
کارمەندی نیشتمانی
( بەشی خواردن، خواردنەوەو جگەرە)

 لین ماك کلۆسکی
 سکرتێری گشتی  

 

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

ئـــــه‌و قـــــسانـــــه‌ی داد ده‌ده‌ن كـــــورده‌كـــــان لـــــه‌ســـــه‌ر شـــــه‌قـــــامـــــن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: