راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی باڵای هاوبه‌شی هه‌ر سێ‌ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن

2011/04/05 at 7:43 PM Leave a comment

ئۆپۆزسیۆن داوای هەڵوەشانەوەی حكومەت و زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان هاوڵاتیانی سه‌ربه‌رزی كوردستان
بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، رۆژی‌ 3/3/2011 هه‌ر سێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزیسیۆن له‌ كوردستان پرۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ چاكسازییان له‌ (22) خاڵدا راگه‌یاند ‌و ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت ‌و په‌رله‌مان ‌و هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداریان كرد. له‌ هه‌مان پرۆژه‌دا‌و له‌ خاڵی‌ كۆتاییدا ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگ به‌ده‌سه‌ڵات درابو كه‌ وه‌ڵامی‌ فه‌رمیی‌ ئۆپۆزسیۆن بداته‌وه‌‌و یاسا‌و ڕێسای‌ تایبه‌ت به‌ چاكسازی‌‌و ناوه‌ڕۆكی‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌ربكات و، دو مانگیش بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌ ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ دیاریكرابو. 
ئێستاش دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ زیاتر له‌ مانگێك ‌و واده‌ی‌ دیاریكراو، به‌داخه‌وه‌ حیزبه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزی‌‌و گرژیی‌ بارودۆخی‌ كوردستان، وه‌ڵامی‌ فه‌رمیی‌ ئۆپۆزسیۆنیان نه‌دایه‌وه‌‌و، هه‌نگاویان به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ پرۆژه‌كه‌ نه‌نا به‌ڵكو ئه‌م پرۆژه‌یه‌شیان وه‌ك هه‌مو پرۆژه‌كانی‌ تر پشتگوێ‌ خست.
ئێستاش دوای‌ ئه‌و واده‌یه‌ هه‌ر سێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن كۆبونه‌وه‌‌و جارێكی‌ تر به‌ به‌نده‌كانی‌ پرۆژه‌كه‌دا چونه‌وه‌‌و به‌ بێ‌ جیاوازیی‌ ڕاوبۆچون له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش و هه‌نگاوه‌كانی‌ داهاتو بۆ چاكسازی‌ پێكهاتن و، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی‌ لای خواره‌وه‌:
1. پێویستیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت ‌و، دامه‌زراندنی‌ حكومه‌تێكی‌ ئینتیقالی‌ كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ “توافق” پێكبێت.
2. ئه‌ركی‌ بنه‌ره‌تیی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ بریتی‌ بێت له‌:
• ئه‌نحامدانی‌ چاكسازیی‌ بنچینه‌یی‌ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ وه‌ك له‌خاڵه‌كانی‌ ( 1 بۆ 20) ی‌ پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ ئۆپۆزسیۆندا هاتوه‌.
• زه‌مینه‌سازكردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی‌ ئازاد و پاك و بێگه‌رد له‌سایه‌ی‌ بێلایه‌نیی‌ حكومه‌ت و داموده‌زگا ره‌سمیه‌كان و رێگرتن له‌ هه‌مو شێوازێكی‌ ته‌زویر و ده‌ستێوه‌ردانی‌ نایاسایی‌ كه‌ ده‌رفه‌تی‌ یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن بڕه‌خسێنێت.
3. لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌ر دیالۆگێكی‌ ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ حزبه‌ حوكمڕانه‌كان سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی‌ له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه‌ به‌هاوبه‌شی‌ و ئه‌جێندای‌ هاوبه‌ش به‌شداری‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر چی‌ ئه‌م داوایانه‌ داوای‌ ئێمه‌یه‌ وه‌ك سێ‌ لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێمان وایه‌ كه‌ داواكاری‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و شه‌قامی‌ ناڕازییه‌، به‌تایبه‌تیش هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌رای‌ ئازادیی‌ سلێمانی‌‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی‌ تری‌ كوردستان زیاتر له‌ (45) رۆژه‌ بێ‌ پسانه‌وه‌ له‌پاڵ‌ داوا هه‌نوكوییه‌كانیاندا داوای‌ چاكسازی‌ سیاسی‌‌و قه‌ڵاچۆكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و دابین كردنی‌ عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و  باشتركردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و فراوانكردنی‌ ماف‌و ئازادیه‌ گشتییه‌كانی‌  خه‌ڵكی‌ كوردستان ‌و پاراستنی‌ كه‌رامه‌تی‌ هاوڵاتی‌ كوردستانی‌ ده‌كه‌ن.
هه‌رسێ لایه‌نیش دوپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ به‌ده‌مه‌وه‌چونی‌ داواكانی‌ جه‌ماوه‌ر و شه‌قامی‌ ناڕازی‌ ئه‌ركی‌ حكومه‌تێكی‌ به‌رپرسیاره‌ و زه‌مینه‌ی‌ چاره‌سه‌ره‌كانیش سازتر ده‌كات.

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان       یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان            بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
                                                
5/4 /2011

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن. Tags: .

پارتی و یەکێتی لەکوێی رووداوەکاندا خۆیان دەبینەوە ؟ ئاسایشی هه‌ولێر داوای لێبوردنی له‌و چه‌ند که‌سه کرد که له سلێمانییه‌وه هاتبوون و ده‌یانویست له رێگه‌ی هه‌ولێر بۆ ده‌ره‌وه سه‌فه‌ر بکه‌ن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: