ئاسایشی هه‌ولێر داوای لێبوردنی له‌و چه‌ند که‌سه کرد که له سلێمانییه‌وه هاتبوون و ده‌یانویست له رێگه‌ی هه‌ولێر بۆ ده‌ره‌وه سه‌فه‌ر بکه‌ن

2011/04/05 at 8:00 PM 1 comment

مه ڵپه ر په یامنێر که سه ر به پارتی دیموکراته بڵاوی کرده وه که- شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى به‌ چه‌ند پاسێکه‌وه‌ له سلێمانییه‌وه‌ ویستیان بێنه‌ هه‌ولێر و له‌ رێگاى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه سه‌فه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێک به ره‌فتارێکی نایاسایى و ناشایست رێگه‌یان پێ نه‌دراوه‌ بچنه‌ شارى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه سه‌فه‌ر بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه روونکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌رکرد، ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:”شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى به‌ چه‌ند پاسێکه‌وه‌ له سلێمانییه‌وه‌ ویستیان بێنه‌ هه‌ولێر و له‌ رێگاى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێره‌وه‌ سه‌فه‌ر به‌ره‌و ده‌روه‌ى هه‌رێم بکه‌ن، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکى نامه‌سئول ره‌فتارى نایاسایى و ناشایسته‌یان له‌گه‌ڵ کراوه‌ و رێگه‌شیان نه‌داوه‌ بچنه‌ شارى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه‌  سه‌فه‌ر بکه‌ن.

ئێمه‌ وه‌کو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ئاسایش – هه‌ولێر نیگه‌رانیى خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌ ناشایسته‌یه‌ ده‌رده‌بڕین و داواى لێبوردنیش له‌و که‌سه‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌که‌ین که‌ رێگه‌یان پێنه‌درا بێنه‌ ناو شارى هه‌ولێر و دوچارى ناراحه‌تى کرابوون. به جددیش کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که ره‌فتارى به‌م شێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و خه‌ڵکى کوردستانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ نامۆن به هێزه‌کانى ئاسایش و پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانه‌کانى جه‌نابى سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمن، چونکه‌ ئه‌رکى سه‌ره‌کیی هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیس دابین کردنى ئه‌منیه‌ت و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاوڵاتیان و هه‌رێمه‌که‌مانه‌ له ده‌ستى که‌سانى ناحه‌ز و دوژمن به‌م ئه‌زموونه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش بڕیارى ده‌ستگیرکردنى 5که‌سى تۆمه‌تبارى ئه‌م رووداوه‌ ده‌رکردووه‌  و لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌مان پێکهێناوه‌ بۆ سۆراغ گرتنی راستیه‌کان و سزادانى توندى تاوانباران.وێنه له ئه نتر نێت وه ر گ‌یراوه

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی باڵای هاوبه‌شی هه‌ر سێ‌ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن مــانــگــــــرتنی ســــه‌رتاســــه‌ری به‌رِێــــوه‌یه‌

1 Comment Add your own

  • 1. azad hasan  |  2011/04/06 at 2:24 AM

    Daway le burdn chi le bkam ka ?ka mn 300 eurom la tkteka tia chet?u le dawam u zhianm dwa bkawm …ay bo natan nusi sabai garanawamn chi bu? diara trsi siasia ay xo ewa hawar akan ka Hawler Ranapare u mushkiltan nia..ay bo la 100 kas trsan ka niway mnal u zhn bw? rswa bn

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: