كـــــورده‌كـــــان لـــــه‌ســـــه‌ر شـــــه‌قـــــامـــــن

2011/04/05 at 6:38 AM Leave a comment

راپۆرتی‌:نه‌به‌ز گۆران/دوای‌ “20” ساڵ له‌ حوكمرانی‌ كورد، كورده‌كان نیگه‌رانن و ده‌چنه‌ سه‌رشه‌قام دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خۆماڵیه‌ی‌ خۆیان كه‌ له‌ماوه‌كانی‌ رابردودا گه‌نده‌ڵی‌ و كاری‌ نایاسایی‌ ئه‌نجام داوه‌، “17_شوبات” ی‌ “2011” یه‌كه‌م رۆژی‌ خۆپیشاندانی‌ كورده‌كان بو، دژ  به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ خۆیان، چه‌ند رۆژێك پێش خۆپیشاندانه‌كانی‌ كوردستان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ دوساڵه‌ ده‌ستی‌ به‌كاری‌ خۆی‌ كردوه‌، به‌یان نامه‌یه‌كی‌ “7” خاڵی‌ ده‌رده‌كات، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كات، پاش ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك رێكخراوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ناوچه‌ی‌ سنوری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ “كه‌ حیزبێكی‌ فه‌رمان ره‌وایه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌” خۆپیشاندانێكی‌ هێمنانه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن دژ به‌گه‌نده‌ڵی‌ و نه‌بونی‌ عه‌داڵه‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و سیاسی‌، یه‌كێك له‌ رێكخه‌ری‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ ده‌ڵێت: “مه‌به‌ستی‌ ئێمه‌ چاكسازی‌ سیاسیه‌ له‌م وڵاته‌دا”، خۆپیشاندانه‌كه‌ش له‌به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ ئه‌و شاره‌دا كه‌ ئێسته‌ به‌مه‌یدانی‌ ئازادی‌ ناسراوه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی‌ ناڕازیه‌وه‌ “سه‌رهه‌ڵده‌دات، دوای‌ كۆتایی‌ هێنان به‌خۆپیشاندانه‌كه‌ خه‌ڵكی‌ نارازی‌ له‌نزیك باره‌گایه‌كی‌” پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان” تێده‌په‌ڕن، كه‌ پارتێكی‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه‌، به‌پێی‌ وته‌ی‌ شایه‌ت حاڵێك كاتی‌ تێپه‌ڕینی‌ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هه‌وادارانی‌ ئه‌و پارته‌وه‌ له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كه‌یان خۆپیشانده‌ران به‌رد باران ده‌كه‌ن، خۆپیشانده‌رانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و باره‌گاكه‌ ده‌ده‌نه‌ به‌ر به‌رد، په‌لاماری‌ باره‌گاكه‌ ده‌درێت، له‌ په‌رچه‌ كرداری‌ ئه‌و په‌لاماردانه‌دا هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئه‌و حیزبه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ گوللـه‌ بارانكردنی‌ خۆپیشانده‌ران و له‌ئه‌نجامدا “2” گه‌نج ده‌كوژرێن و “15” كه‌سی‌ تر بریندار ده‌بن.

كوشتنی‌ ئه‌م گه‌نجانه‌ زیاتر خۆپیشانده‌ران توڕه‌ده‌كات و بۆ رۆژی‌ دوایی‌ ئه‌و روداوه‌ جارێكی‌ دی‌ به‌هه‌زاران كه‌س ده‌رژێنه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و به‌نیازی‌ په‌لاماردانی‌ باره‌گا حیزبیه‌كانی‌ “پارتی‌ و یه‌كێتی‌”له‌نزیك مزگه‌وتی‌ گه‌وه‌ری‌ ئه‌و شاره‌ جارێكی‌ تر له‌لایه‌ن هیزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ حیزبه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت و “1” هاوڵاتی‌ ده‌كوژرێت و “14” كه‌سی‌ تر بریندار ده‌بن، بۆ رۆژی‌ سێهه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ هاوڵاتیه‌ك ده‌كوژرێت و “8 كه‌س بریندار ده‌بن”. ته‌قه‌كردنی‌ چه‌كداره‌كانی‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ بێ‌ چه‌ك هێنده‌ی‌ دی‌ شاره‌كانی‌ تری‌ كوردستان توڕه‌ ده‌كات، بۆیه‌ بۆ رۆژی‌ چواره‌م و به‌رده‌وام بونی‌ خۆپیشاندان له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌ چه‌ند كیلۆمه‌ترێك دوره‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كات و له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت، له‌ ئه‌نجامدا منداڵێكی‌ یانزه‌ ساڵی‌ به‌ناوی‌ “گه‌رمیان” ده‌كوژرێت و زیاتر له‌ “10” كه‌س بریندار ده‌بن، پاش ئه‌م هێرشانه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران، له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ رۆژی‌ دوای‌ چه‌كداره‌كانی‌ حیزب گه‌نجێك ده‌كوژن و”8″ كه‌سیش بریندار ده‌كه‌ن، له‌ شاری‌ كه‌لاریش گه‌نجێك ده‌كوژن و “14” كه‌س بریندار ده‌كه‌ن.

بۆجاری‌ دوهه‌م له‌ 21 مانگ جارێكی‌ تر له‌شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌كدارێكی‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانی‌ حیزب ده‌كوژرێت و “4” كه‌سی‌ تر بریندار ده‌بن، یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت: “ئێمه‌ داوای‌ ماف و هه‌قی‌ خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی‌ حیزب ته‌قه‌مان لێده‌كه‌ن و به‌زه‌بری‌ گوللـه‌ خۆپیشاندانه‌كانمان لێی‌ تێكده‌ده‌ن”، هه‌ڵسوڕاوێكی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ كه‌لاریش بۆ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ ده‌ڵێت: “ئه‌وان ده‌یان هێزی‌ چه‌كداریان هێناوه‌ بۆ روبه‌روبونه‌وی‌ ئێمه‌ و پێمان ده‌ڵێن گه‌ر خۆپیشاندان بكه‌ن هه‌موتان ده‌كوژین، له‌كاتێكدا به‌رپرسی‌ ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن هاوڵاتی‌ وڵاتی‌ سویدن، وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم “كه‌ریم شنگاری‌” كه‌ هاوڵاتیه‌كی‌ سویدیه‌ له‌رێگه‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ سه‌ركوتی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ده‌كات له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن، “مه‌حمود سه‌نگای‌” كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ ده‌كات له‌سنوری‌ گه‌رمیان ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن هاوڵاتی‌ سویده‌، “عه‌دنان حه‌مه‌ی‌ مینا” كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ چه‌كداره‌كانی‌ سنوری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ هاوڵاتی‌ وڵاتی‌ سویده‌.

دوای‌ “45” رۆژ له‌ خۆپیشاندانی‌ به‌رده‌وام له‌زۆربه‌ی‌ شاره‌كانی‌ كوردستان، تاكو ئێسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارنی‌ هه‌رێم نه‌یان توانیوه‌ بكوژانی‌ خۆپیشانده‌ران راده‌ستی‌ ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، له‌ڕۆژی‌ “43” هه‌مینی‌ خۆپیشانداندا به‌هۆی‌ پێكدادانێك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدت له‌شاری‌ سلێمانی‌ “50” كه‌سی‌ تر بریندار ده‌بن، خۆپیشانده‌رانیش ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بین تاگۆڕانكاری‌ له‌ سیسته‌می‌ حكومرانی‌ هه‌رێمدا روبدات، ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نێكه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت و كۆتایی‌ هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ده‌كات، فاروق ره‌فیق سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ ده‌ڵێت: “ئیتر قبوڵ ناكه‌ین له‌وه‌ زیاتر ئه‌م وڵاته‌ به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ به‌تاڵان ببدرێت” گه‌نده‌ڵی‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ گه‌وره‌یكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بنه‌ماڵه‌كانی‌ بارزانی‌ و تاڵه‌بانی‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بازاڕی‌ هه‌رێمدا گرتوه‌ و له‌رێگه‌ی‌ حیزبه‌كانیان و هێزه‌ چه‌كداره‌كانیانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ن له‌ناو هه‌رێمدا. بازرگانه‌كان ناتوانن به‌ته‌واوه‌تی‌ كاره‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن به‌هۆی‌ فشاری‌ هه‌ردو بنه‌ماڵه‌وه‌، دوئیداره‌ی‌ و دو ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێكی‌ تره‌ له‌ نیگه‌رانیه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌سنوری‌ فه‌رمان ره‌وای‌ خۆی‌ به‌هیچ جۆرێك رێگه‌نادات هیچ كه‌سێك بچێته‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان بكات، هه‌ر گروپێك كۆببێته‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و ته‌عزیب ده‌درێت بۆئه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ دی‌ كۆنه‌بنه‌وه‌.

به‌پێی‌ ئاماری‌ ته‌ندروستی‌ تائێسته‌ له‌لایه‌ن هێزه‌چه‌كداره‌كانی‌ هه‌ردو حیزبه‌وه‌”9″ كه‌س كوژراون و “210” كه‌س بریندار بون، له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ تاكو ئێسته‌ زیاتر له‌ “320” كه‌س گیراون و پاشان به‌فشاری‌ خۆپیشانده‌ران و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئازاد كراون، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ حیزب به‌شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و ده‌وره‌به‌ری‌ و دهۆك و ده‌روبه‌ری‌ و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری‌ سلێمانی‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌رخۆپیشاندانیكی‌ كتوپڕ روبدات له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ سه‌ركوت بكرێت، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش ناتوانێت بریاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ بدات و ئۆپۆزسیۆنیش له‌ناو په‌رله‌مان هۆڵی‌ دانیشتنه‌كانی‌ به‌ جێهیشتوه‌ و داوای‌ گۆڕینی‌ حكومه‌ت ده‌كات، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌ش ئۆپۆزسیۆن و هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵات چه‌ند دانیشتنێكیان ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران و ئه‌نجومه‌نی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ لێدوانه‌كانیاندا ده‌ڵێن: “ئاماده‌نین شه‌قامه‌كان به‌جێبهێڵین تاكو گه‌نده‌ڵی‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ كۆتایی‌ نه‌یات”.

سبه ی

Entry filed under: نه‌به‌ز گۆران. Tags: .

سه‌د هه‌زار كرێكار به‌ریتانی پشتگیری خۆپیشانده‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ن وته‌ی ڕێبوار عارف له‌ هه‌ڵه‌بجه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: