پەیام بە کەس وکارو هاوڕێ و ئازیزانی گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کوردستان

2011/04/06 at 7:57 PM Leave a comment

کەس و کارو ئازیزانی گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکان و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە لەکوردستان! دایکان و باوکانی دڵبریندار!

 پلنیۆمی هەشتەمی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان کە ٣١-١/٤/٢٠١١ بەسترا، بە دەقیقیەک ماتەمینی بۆ ریزگرتن لە قوربانیان و گیانبەختکردوانی رۆڵەکانی ئێوە، ئازیزانی ئێمە، دەستی پێکرد.
ڕۆڵەکانی ئێوە کە بەدەستی ئینسانکوژانی دەسەڵاتی گەندەڵ و ستەمکارو دژی ئازدی، گیانیان لێسەنرایەوە، تاوانیان تەنها بەشداری کردن بوو لە خۆپیشاندانەکانی و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە لەکوردستان کە داواکاری باشکردنی ژیان، ئازادی، خۆشگوزەرانی و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی گەندەڵ و حزبی چەکدار و  … بوو.
دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستان، لە جێگای وەڵامدانەوە بە خواستەکانی خەڵکی کوردستان و خۆپیشاندەران،  کەوتنە تۆمەت بەخشینەوەی دەستی لەپشتە، ئاژاوەگێڕییە، و بەوەشەوە نەوەستان دەستیان بۆ چەک برد و کەوتنە گوللە بارانکردنی خۆپیشاندران و لەو نێوەدا، چەندین کەسیان خەڵتانی خوێن کردو بە سەدان کەسیان بریندارکردو شەپۆلی هەڕەشە و راوەدونان و گرتن و رفاندن، زاڵکردنی دۆخی ترسیان دەست پێکرد، کە تائێستا بەردەوامە.
وەڵامی دەسەڵات بە داخوازییە رەواکانی ئێمە، هێندە نائینسانی و دڕندانە و قەزافیانە بوو، کە لەو ڕێگایەوە ماهیەتی خۆیان، دوری خۆیان لە خەڵکی کوردستان، وە دژایەتی سەرسەختانەی خۆیان بۆ ئاڵوگۆر و چاکسازی و وەستانەوە بەرووی ئێرادەی وەگەڕکەوتووی خوازیارانی ئازادی و نان و… نیشادایەوە. لەوەش زیاتر بێدەربەستیان بەرامبەر بە خوێنی بەناحەق رژاوی ئەم هەموو کوشتارو بریندارانە، و دەستگیرنەکردنی تاوانبارانی ئاشکرایی تاوانباران و هاندەرانیان، نیشانیدا کەئەم دەسەڵاتە نەک داواکاری خۆپیشاندران و بەڵکە خوێنی بەناحەق رژاوی خەڵکی کوردستانش، کەمترین بەهای نییە.
کەس و کارو ئازیزانی گیان بەختکردوو!                                       
خەڵکی نارازی کوردستان و شەقام داگرتوو!                               
رێگای ناچارکردنی ئەم دەسەڵاتە، بەدەستگیرکردنی بکوژان و راپێچکردنیان بۆ بەردەم دادگایەکی بیلایەن و عادلانە، تەنها لەگرەویی بەردەوامی دان بە خۆپیشاندانەکان و پەرەدان بەبزوتنەوەی وەرێکەوتووی شۆڕشگێڕانەی ئێوەدایە، تا دەسەڵات ملنەدات بە داخوازییە رەواکانتان.
حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان، لە کاتێکدا جارێکی تر پەیامی هاودەردی و هاوخەمی خۆی بۆ ئیوە دوپات دەکاتەوە، هاوکات و تاسەر لە ریزی پێشەوەی ئیوە و بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستاندا، دەبێت. تا دەسەڵات ناچاردەکات تۆمەتباران و هاندەرانیان، بدرێنە دادگا و داوا داخوازییەڕەواکانی خەڵکی کوردستانیش بەسەرکەوتن، دەگات، حزبی ئێمە تێدەکۆشێ بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و خۆشگوزەران کە تیایدا ژیان و حورمەتی ئینسانەکان پارێزراو بێت و بە دوور بێت لە هەرجۆرە کوشت و کوشتارێک.
پلنیۆمی هەشتەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
سەرەتای ئەپریلی ٢٠١١

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

قسەوباسی ئەمرۆی تاهیر حسەن لە سەرای ئازادی تەئکید لەوە ئەکاتەوە ئەبێ ئێمە لە سەرا و مەیدانەکانی ئازادی حکومەتی کاتی خەڵک دروست بکەین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سلێمانی و چه‌ند سه‌رنجێک

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: