ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ ده‌کات

2011/04/06 at 8:30 PM Leave a comment

ئه و کاته ی خۆپیشانده ران‌ خه‌ڵتانى خوێن کران  ده‌سه‌ڵاته‌ شه‌رعیه‌تى یاسایى و نوێنه‌رایه‌تى و دیموکراتى خه‌ڵکى کوردستانى له ده س دا

ئه‌مڕۆ له‌ (47)مین رۆژی کۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی شاری سلێمانی که‌ له‌ مه‌یدانی ئازادی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی ئه‌م شاره‌، نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستانی راگه‌یاند و تیایدا داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، حکومه‌ت و پارله‌مان ده‌کات.
ناسک قادر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی، نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستانی خوێنده‌وه‌ و رایگه‌یاند “داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مانی کوردستان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارله‌مان ده‌که‌ین.”
ناوبرا وتیشی: “داواکارین له‌ خۆپیشانده‌ران و هاونیشتمانیانی هه‌رێمی کوردستان، به‌رده‌وام بن له‌ پووچه‌ڵ‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆکانی ده‌سه‌ڵات و درێژه‌ به‌ خه‌باتی مه‌ده‌نییان بده‌ن. هه‌روه‌ها داواکارین چیدی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان نه‌بنه‌ ئامرازی سه‌رکوت‌کردنی گه‌نجانی ئه‌م هه‌رێمه‌.”
دیباچه‌:
خۆپیشاندانه‌کانى چل و پێنج ڕۆژى ڕابردوى شار و شارۆچکه‌کانى کوردستان که‌ ئه‌زمونێکى مه‌ده‌نیانه‌ى نوێیه‌ و مامه‌ڵه‌ى ده‌سته‌ڵاتى سیاسى به‌ هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کاندا ئاشنایان کردین به‌ چه‌ندین ڕاستیه‌ک له‌وانه‌:

یه‌که‌م: ئێمه‌ى هاونیشتمانیانى ئه‌م هه‌رێمه‌ سه‌رسام بووین له‌ ئاست ئه‌م هه‌موو تاوان و بێڕێزیه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ و هاونیشتمانیان ده‌کرێت. ئێمه‌ به‌ هۆى ناعه‌داڵه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و  به‌ هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى هه‌رێم و پابه‌ند نه‌بوونى ده‌سه‌ڵات به‌ یاسا کارپێکراوه‌کانه‌وه‌، بڕیارمانداوه‌ چیدى ڕازى نه‌بین له‌ ژێر سایه‌ى ئه‌م شێوازى حوکمڕانێتیه‌ ناعادل و نادیموکراته‌ درێژه‌ به‌ ژیانى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تیمان بده‌ین.
 
دووه‌م: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌ نه‌ک ئیراده‌یه‌کى نییه‌ بۆ جێبه‌جێکردنى داواکاریه‌ ڕه‌واکانى هاونیشتمانیان و خۆپیشانده‌ران، به‌ڵکو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشێلکردنى یاساو داڵده‌دانى تاوانباران و درێژه‌دان به‌ په‌یڕه‌وکردن له‌ سیاسه‌تى ترس و تۆقاندن و چه‌واشه‌کارى و خۆدزینه‌وه‌ له‌ لێپرسراوێتى یاسایى و سیاسى و ئه‌خلاقى. به‌مه‌ش هیچ ئه‌گه‌رێکى له‌ مه‌ڕ جێبه‌جێکردنى داواکاریه‌کانى خۆپیشانده‌ران نه‌هێشته‌وه‌.

 سێیه‌م: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ شه‌رعیه‌تى یاسایى و نوێنه‌رایه‌تى و دیموکراتى خه‌ڵکى کوردستانى ئه‌و کاته‌ له‌ ده‌ستدا که‌ هاوڵاتیانى له‌ سه‌ر ساده‌ترین مافى یاسایى خۆیان که‌ خۆپیشاندانه‌ خه‌ڵتانى خوێن کرد.
 
چواره‌م: ئه‌و ڕاستیه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رکه‌وت که‌ ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ دووره‌ له‌ بوونى ویستێکى ڕاسته‌قینه‌ بۆ چوونه‌ پاى سه‌روه‌ر ڕاگرتنى یاسا، فه‌راهه‌مکردنى پێکه‌وه‌ژیانێکى ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌، وه‌ دووره‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تیکردنى ڕاسته‌قینه‌ى سه‌رجه‌مى هاونیشتمانیانى کوردستان، له‌ جیاتى ئه‌مه‌ نوێنه‌رایه‌تى هێزێک ده‌کات که‌ سه‌ر له‌ به‌رى گشت کایه‌ کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابوریه‌کانى ئه‌م هه‌رێمه‌ى داگیرکردوه‌. ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ حیزبیه‌ ته‌نها به‌ زمانى هێز قسه‌ ده‌کات نه‌ک زمانى عه‌قڵ و دایالۆگ.

پێنجه‌م: به‌ ته‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ داواکاریه‌کانى هاونیشتمانیان و درک نه‌کردن به‌ سه‌ختى قه‌یرانى حوکمڕانى سیاسى له‌ کوردستان و پێشێلکردنى یاساو پابه‌ند نه‌بوون به‌ پرنسیپه‌ ئه‌خلاقیه‌ گه‌ردونیه‌کان له‌ داکۆکیکردن له‌ عه‌داڵه‌ت و ئازادى ویه‌کسانکردنى ئه‌و که‌سه‌ى خۆپیشاندان ده‌کات به‌ ئه‌و که‌سه‌ى خۆپیشانده‌ر ده‌کوژێت، گه‌یاندینیه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ ئێمه‌ له‌ غیابى سه‌رۆکێکى خاوه‌ن لێپرسراوێتیدا ژیان ده‌به‌ینه‌ سه‌ر.
شه‌شه‌م: په‌رله‌مانى کوردستان له‌ ماوه‌ى ئه‌م 45 ڕۆژه‌دا نه‌یتوانیوه‌ ده‌سته‌ڵاتى جێبه‌جێکردن ناچار بکات به‌ جێبه‌جێکردنى حوکمى یاسا و ڕاپێچکردنى وه‌زیره‌ تێوه‌گلاوه‌کان به‌ تاوانى کوشتن و بریندارکردن و گرتنى هاوڵاتیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌ مه‌به‌ستى لێپێچینه‌وه‌ لێیان، و بێده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان له‌ ئاست جێبه‌جێنه‌کردنى بڕیاره‌کانى خودى په‌رله‌مان. 
حه‌وته‌م: له‌ په‌یوه‌ند به‌ حکومه‌ته‌وه‌، حکومه‌تى هه‌رێم له‌ ڕێگاى به‌کارهێنانى هێزه‌ ئه‌منیه‌کان و هێزه‌ چه‌کداره‌ ده‌مامکداره‌کانیه‌وه‌ بۆ سه‌رکوتکردنى هاونیشتمانیانى ئه‌م هه‌رێمه‌ و گوێنه‌گرتن له‌ داواکاریه‌ ڕه‌واکانى هاونیشتیمانیان، سه‌لماندى که‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ ئامڕازه‌ به‌ ده‌ست حیزبه‌وه‌ نه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ. بۆ ئێمه‌ى هاونیشتمانیان حکومه‌ت ئه‌و کاته‌ شه‌رعیه‌تى له‌ ده‌ستدا که‌ په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌ جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى دادگا له‌ ده‌ستگیر کردنى ئه‌و تاوانبارانه‌ى دادگا فه‌رمانى گرتنیانى ده‌رکردبوو.
هه‌شته‌م: ئه‌و ڕاستیه‌ ئاشکرا بوو که‌ حوکمڕانێتى سیاسى له‌ هه‌رێمى کوردستاندا به‌ دوور له‌ بوونى په‌یمانێکى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى ته‌نها قۆرخکردنى ده‌سه‌ڵات و حوکمى بنه‌ماڵه‌ و شه‌ڕى ناوخۆ به‌رهه‌م دێنێت. بونى په‌یمانێکى له‌و جۆره‌ سه‌ره‌تاى پڕۆژه‌یه‌کى نیشتمانى ده‌بێت که‌ سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان و هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌ سه‌ر خوانى کۆمه‌ڵێک پرنسیپى دیموکراتى و مرۆڤدۆستى و ژیاندۆستى کۆده‌کاته‌وه‌.
هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌ قه‌ناعه‌تێکى نوێى لاى ئێمه‌ى خۆپیشانده‌ر دروستکرد که‌ پێویسته‌ خه‌باتى مه‌ده‌نیانه‌ى ناتوندوتیژانه‌مان پێبنێته‌ قۆناغێکى نوێوه‌ ئه‌ویش له‌ سه‌ر دوو ئاست:

1- سوور بوون له‌ سه‌ر داواکاریه‌ ڕه‌واکانمان که‌ له‌ ڕاگه‌یاندنى “داواکاریه‌کانى جه‌ماوه‌رى ناڕازى کوردستان” که‌ له‌ 28/02/2011 خراونه‌ته‌ به‌ر ده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م هه‌رێمه‌.
2- به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى داخوازیه‌کانمان بۆ ئاستێکى باڵاتر ئه‌ویش به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى دروشمى:

یه‌که‌م: ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى بێ‌قه‌ید و شه‌رتى  سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان.
دووه‌م: ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى بێ‌قه‌ید و شه‌رتى  سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کابینه‌ى شه‌شه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم.
سێهه‌م: ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى بێ‌قه‌ید و شه‌رتى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.

ڕه‌شنوسى ئه‌م نه‌خشه‌ ڕێگایه‌، که‌ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ دیباجه‌که‌یه‌تى، ئاماده‌یه‌ و له‌ ماوه‌یه‌کى کورتدا ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ڕاى گشتى بۆ مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆشاییه‌ سیاسیه‌ى دروستده‌بێت و له‌ پێناو چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى گشت قه‌یرانه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان.
تا ئه‌م کاره‌ ده‌کرێت داواکارین له‌ هاونیشتمانیانى ئاشتیخواز و ناڕازى کوردستان به‌رده‌وامبن له‌ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى سیناریۆ نانیشتمانپه‌روه‌ره‌، نایاساییه‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م هه‌رێمه‌ و درێژه‌ به‌ خه‌باتى مه‌ده‌نیان بده‌ن، هه‌روه‌ها داواکارین له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌کان که‌ چیدى نه‌بنه‌ ئامڕازى سه‌رکوتکردنى گه‌نجانى ئه‌م هه‌رێمه‌. سه‌رکه‌وتن نزیکه‌…

 ئه‌نجومه‌نى کاتى مه‌یدانى ئازادى

 چه‌ترپرێس

 

Entry filed under: ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی. Tags: .

له راپۆرتێکی پارتی دا..هه ڕه شه کانی مه حمود سه نگاوی ئاشکرا ده کرێن رۆشنبیران له نێوان چه کوچی حیزبایه تیی و سندانی لیبرالیزم!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: