کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سلێمانی و چه‌ند سه‌رنجێک

2011/04/06 at 8:28 PM Leave a comment

به‌هار مونزیر:سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ به‌ستنی‌ کۆنفرانسێک له‌م کاته‌و له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا که‌ ده‌زگای‌ جیهانیش وه‌ک له‌هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه‌ تیایدا به‌شدار بووه‌ ، پێویست بووکه‌ به‌رنامه‌که‌ی‌ ئه‌و کۆنفرانسه‌و ئامانجه‌کانی‌ پێشتر بڵاوببوایه‌ته‌وه‌، پاشان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاکامه‌که‌ی‌ بڵاو بوایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئیستا نازانری‌ که‌ داخۆ چی‌ گوزه‌راوه‌و چۆن پێشنیارو په‌سه‌ندکراوه‌کانئه‌خه‌نه‌ بواری‌ جێبه‌جێکردنه‌وه‌. به‌هه‌رحال ئه‌مه‌یان جێده‌هێڵم بۆ خۆیان.
له‌م ئه‌م کۆنفرانسه‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ووتویه‌تی‌  “”وه‌ک پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ ئه‌رکی‌ خۆمی‌ ده‌زانم که‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کان‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کاربکه‌ین بۆ چه‌سپاندنی‌ یه‌کسانی‌ نێوان ژن‌و پیاو که‌مکردنه‌وه‌‌و نه‌هێشتنی‌ توندوتیژی‌ دژ به‌ ژنان”
به‌م پێیه‌بێت پارێزگاری سلێمانی له‌ قوڵای دڵیه‌وه‌ دژی توندو تیژیه‌. من لێی ئه‌پرسم که‌ به‌ڕێزت ئاگات له‌ چیه‌؟ تۆ نه‌ک قه‌تڵ گای ژنان چاو لێ ئه‌پوشی به‌ڵکو ئاگاهانه‌ ئه‌و وڵاتی دژه‌ ژنه،‌ به‌ جۆڕیکی تر پێشانی نوێنه‌رانی ئه‌م وڵاتانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌ده‌یت. که‌ پێتان وایه‌ ئه توانن ئه‌و هه‌موو کوشتو بڕین و بێحورمه‌تیه‌ی به‌ ژنان ده‌کرێت بیشارنه‌وه‌. ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ ئێوه‌ خۆڵ ئه‌که‌نه‌ چاوی ژنانه‌وه‌ به‌ گرتنی جۆری کۆنفرانسی له‌مه‌ی ئه‌مڕۆ و سمینار و کۆڕ کۆبونه‌وه،‌ ئه‌تانه‌وێت بڵین ئێمه‌ مه‌سه‌له‌ی ژنان و توندو تیژیمان لا مه‌به‌سته‌. هه‌ر که‌سێک ئاوڕیک بداته‌وه‌له‌ مێژووی ئیوه‌و ژنان بدته‌وه‌ له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌رئه‌که‌وێ‌ که‌ ئێوه‌ له‌ڕیزی‌ دوژمنه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی‌ ماف و ئازادییه‌کانی‌ ژناندان. من ئه‌ڵیم ئێوه‌‌ نه‌ک خه‌م خۆر نین به‌ڵکۆ به‌ به‌رنامه‌وه‌ کارتان کرد له‌سه‌ر به‌ره‌و چوونه‌ دواوه‌ی خه‌باتی یه‌کسانیخوازی ژنان. ئستا نامه‌وێت نموونه‌ بهێنه‌مه‌وه‌ بۆ ده‌ر خستنی ئه‌م ڕاستیه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ رێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان دیێنه‌وه‌ بۆ کوردستان و له‌ ڕاپۆرته‌کانیان دا ئه‌ڵێن له‌ کوردستاندا ژنان به‌ ئاسانی ده‌کوژرێن، ئیهانه‌ ده‌کرێن، خۆیان ده‌سووتێنن.. هتد. ئه‌وه‌ ئه‌وانن که‌ ده‌ڵین جێگا ئه‌منیه‌کانی کوردوستان (سه‌نته‌ره‌کانی‌ پاراستنی‌ ژنان له‌کوردستان) ناتوانن ژیانی ژنان بپارێز‌ن له‌ کاتی پێویستدا.
 ئیوه‌ به‌ هه‌موو هه‌وڵیکتانه‌وه‌ ده‌تانه‌وه‌‌ ئه‌و نوێنه‌رانه‌ که‌دێنه‌وه‌ به‌س ئیوه‌ ببینن و گوێ له‌ په‌رده‌پۆشییه‌کانی ئیوه‌ بگرن. به‌س خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌وان دیوه‌ ئه‌سڵه‌که‌ش ده‌بینن.
کنێر عه‌بدوڵا ئه‌ندامی‌ نێتۆرکی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژ به‌ژنان له‌کوردستان وتی‌ “کارکردنی‌ ئه‌م نێتۆرکه‌ له‌سه‌ر جۆرێکی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ ته‌ندوتیژیه‌ که‌ ڕوبه‌ڕوی‌ کچان ده‌بێته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن خزمانی‌ پله‌ یه‌کیانه‌وه‌ کچه‌کانیان کاتێک گه‌وره‌ ده‌بێت ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی‌ دایکیان‌و به‌زۆر پاسپۆرتیان لێ‌ وه‌رده‌گرنه‌وه‌‌و دور له‌ ئیراده‌ی‌ خۆیان بڕیار له‌ چاره‌نسیان ده‌ده‌ن تا ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ پێکبهێنن…له‌ عێراقدا یه‌ک که‌یس له‌و جۆره‌ هه‌بووه‌ له‌ شاری‌ دیوانیه‌ وه‌ ئه‌م نێتۆرکه‌ی‌ کوردستان له‌گه‌ڵ نێتۆرکی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات‌و به‌پشتیوانی‌ ده‌زگای‌ پۆلیسی‌ سوید توانرا ئه‌و کچه‌ بگه‌یه‌نینه‌وه‌ وڵاتی‌ سوید”
 که‌نێر خانیش دیاره‌ ئاگای له‌وه‌ نیه‌ که‌ به‌ده‌یه‌ها کچی گه‌نج له‌کوردستان یارمه‌تی دراو‌ن و‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌کانی‌ خۆیان‌. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌ر ئه‌خات ئه‌وان و نێتۆرکه‌که‌یان له‌ جێگایه‌کن که‌ دورن له‌ کێشه‌کان، بۆیه‌ ئاگایان نیه‌ له‌و کچانه‌ی که‌ ده‌برێنه‌وه‌ دوای ناردنه‌وه‌ی به‌ زۆریان له‌ لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه‌. من لێره‌دا ئه‌وه‌ ئه‌ڵیم که‌ چیتر له‌م جۆره‌ کارانه‌ مه‌که‌نه پێوه‌ری‌‌ ڕزگار کردنی ئه‌و کێشه‌ گه‌ورانه‌. ئێوه‌ ناتانه‌وێ‌ و ناتوانن گرفتی‌ ژنان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ی توندو تیژیتان کردوه‌ به‌ بازاڕێکی گه‌رم بۆ به‌ دی هێنانی ئامه‌نجه‌کانی خۆتان. بۆیه‌ پێتان ئه‌ڵێین که‌چیتر سه‌ر مه‌شێوێنن له‌ ژنان و کچانی ئه‌و وڵاته‌. ژنانی کوردوستان ده‌بی هۆشیارانه‌ دۆستو خه‌مخۆری خۆیان بناسن و مافه‌ ڕه‌واکانی خۆیان له‌ ڕێگه‌ی خه‌بات له‌ دژی یاساکانی دژی ژنان و کۆشتنی ناموسو ، خۆسوتاندنی، بێحورمه‌تی 20 ساڵی‌ ڕابردوو قبوڵ نه‌که‌ن و خه‌باتی سیاسی خۆیان له‌ کوردوستان ڕیکخراو بکه‌ن. بۆئه‌وه‌ی‌ که‌ 20 ساڵی تر له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن و ئاکاری‌ قوربانیه‌کان نه‌بنه‌ چه‌ندبه‌رابه‌ر. ‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌کورستان‌ به‌ ئاشکرا به‌ ژنان ده‌ڵی ئێوه‌ ده‌رجه‌ دوون، پیاوان ئه‌توانه‌ن دوو دوو سێ سێ زه‌واجتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن، ئیتر بۆچی‌ بواری‌ ئه‌وه‌یان پێبدرێت که‌ ببنه‌ نوێنه‌ری‌ خواست و ئاره‌زووه‌ ئینسانیه‌کانی‌ ژنانی‌ کوردستان.
05.04.2011
     ئه‌مه‌ش لینکى ڕاپۆرتەکە له‌سه‌ر کۆنفرانسی دژی توندو تیژی له‌ ئاوینه‌دا
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=11837

Entry filed under: بەهار مونزیر. Tags: .

پەیام بە کەس وکارو هاوڕێ و ئازیزانی گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کوردستان له راپۆرتێکی پارتی دا..هه ڕه شه کانی مه حمود سه نگاوی ئاشکرا ده کرێن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: