ئیدی ده‌می راپه‌ڕینه‌،نابێ چیدی له‌یادی دوعاکان بێده‌نگ بین.

2011/04/07 at 6:15 PM Leave a comment

پایزه‌ئه‌حمه‌د:ئێستا ته‌واو کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌خۆپیشاندانێکی سه‌رتاسه‌ریی ژنان بێته‌ئه‌نجامدان و چیدی نه‌بینه‌خۆراکی پیاوسالاریی یان وه‌ک کاڵایه‌‌ک به‌کارمانبهێنن، با چیدی ژنان خه‌م و ئازار و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان له‌دڵ و ده‌روونیان نه‌هێلنه‌وه‌و راستییه‌کان نه‌شارنه‌وه.. چیدی له‌ژێر پیکه‌نین و نه‌رمونیانیی رووکه‌ش هه‌موو راستیه‌کانی ناخمان نه‌شارینه‌وه‌، ئێمه‌له‌کاتێکدا که‌کۆڵێک خه‌م و په‌ژاره‌له‌نێو دڵمان گرمۆڵه‌بووه‌و که‌هه‌ناسه‌هه‌ڵده‌کیشین بۆن کڕووزی لێدێ بۆچی وا نیشان بده‌ین که‌هیچ که‌موکوڕییه‌کمان نییه‌؟! ئیدی پێویسته‌ترسه‌کان‌بشکێنین.. تا له‌ماڵه‌باوانین به‌ده‌یان ترس رووبه‌ڕوومانه‌که‌هاوسه‌رگیریییشمان کرد ترسی ئه‌وه‌ده‌ست پێده‌کا نه‌وه‌ک ماڵ و مێردمان لێ تێکبچێ یان منداڵه‌کانمان بێ ناز و بێ سه‌رپه‌رشت بن. من وه‌ک خۆم هه‌ر شوێنێک بۆی ده‌چم هه‌ست به‌بێزاریی ده‌که‌م، که‌له‌ژووره‌وه‌م نازانم چی له‌گه‌ڵ دار و دیوار بڵێم.. تاماشای تیڤی ده‌که‌م ئه‌ویش کۆمه‌ڵێک سیناریۆمان پیشان ده‌دا.. ده‌چمه‌سه‌ر داتا له‌وێش سه‌رم گێژ ده‌خوا له‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان، ئه‌دی ئه‌وه‌نییه‌پیاوان ئێمه‌به‌گولله‌‌و چه‌قۆ و  ئاگر و نه‌فت و دار و به‌رد و بلۆک له‌ناو ده‌به‌ن.. سه‌رباری ئه‌وه‌ش رۆژانه‌شه‌ڕی دروونییمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. ئازیزان.. ئێمه‌هه‌ر رۆژێکمان مردنێکه‌به‌ڵام ئه‌مڕۆ که‌رۆژی کاره‌ساتی دوعای جوانه‌مه‌رگه‌نه‌متوانی وه‌ک رۆژان بێده‌نگ بم، ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ندێک قسه‌و باسی زیندوو له‌و باره‌وه‌بخه‌مه‌به‌ر چاوان.. هه‌ندێک راستیی په‌رده‌پۆشکراو ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی ژنانی کورد له‌و ئه‌وروپایه‌ی که‌به‌پێشکه‌وتووخواز ناوی ده‌رکردووه‌.. بۆ ئه‌وه‌ی چیدی وا نه‌زانین که‌ژنانی ئێمه‌ته‌نیا له‌کوردستان مافی راده‌ربڕینیان نییه‌و کۆیله‌ی پیاوسالاریین:
چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ل کۆمه‌ڵیک ژن و پیاو چووین بۆ سه‌یران بۆ ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند ساتێک که‌ش و هه‌وایه‌ک بگۆڕین، نیوه‌ڕۆ داهات و سفره‌راخسترا.. چه‌ندین جۆر خواردن دانرا.. ئه‌گه‌ر برسیشت نه‌بووایه‌برسیت ده‌بوو چونکه‌وه‌ک پیاوان ده‌ڵێن: (خواردنی ده‌ستی ژنان زۆر به‌چێژه!!!) منیش له‌و که‌ته‌دا نازانم چۆن بوو ئه‌وه‌م به‌مێشکدا هات که‌بۆچی ئه‌و هه‌موو خواردنه‌خۆش و به‌چێژانه‌ته‌نیا ژنان دروستی بکه‌ن!؟ که‌چی له‌پڕ له ‌ناخه‌وه‌پێکه‌نینم به‌خۆم ده‌هات.. ئاخه‌ر وه‌ک دیتم پیاوان نه‌ک هه‌ر خواردن دروست ناکه‌ن به‌ڵکه‌ئاماده‌نین خواردنه‌دروستکراوه‌که‌ی ده‌ستی ژنانیش له‌به‌رده‌می خۆیان دابنێن و سفره‌بڕازێننه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌بێ له‌سه‌یرانیش خواردن له‌پێشیان دابندرێ، پیاوه‌کان هه‌ر یه‌که‌و له‌لایه‌ک دانیشتبوون و له‌جێی خۆیان نه‌جوولان.. منیش که‌له‌گه‌ڵ ژنه‌کان خه‌ریکی سفره‌که‌بووین خۆم بۆ نه‌گیرا و گوتم: ئه‌وه‌بۆ پیاوه‌کان نایێن یارمه‌تییمان بده‌ن؟ هه‌ندێک له‌ژنه‌کان دایانه‌قاقای پێکه‌نین و یه‌کێکیان گوتی: بۆ ناکا به‌ته‌مای ئه‌وه‌بی پیاوان یارمه‌تییمان بده‌ن!؟ منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌یانم نه‌ده‌ناسی بێده‌نگییم هه‌ڵبژارد، دوای نانخواردن پیاوه‌کان به‌جودا و ژنه‌کانیش به‌جودا دانیشتین، من به‌سروشتی خۆم هه‌ندێک بزێوم و له‌و دانیشتنه‌ی ناو ژنان ده‌رفه‌تێکم وه‌رگرت و به‌هه‌ندێک باسی جیاوازیی نێوان ژنان و پیاوان هه‌ستیانم ده‌جوولاند.. ئیدی ورده‌ورده‌ هه‌ستم پێ ده‌کردن دڵیان پڕ و زمانیان بڤه‌یه‌..
پاشان هه‌ڵستاین هه‌ندێک پیاسه‌بکه‌ین.. چه‌ند ژنێکی ته‌مه‌ن بچووکمان له‌گه‌ڵ بوو.. من له‌وان گه‌وره‌تر بووم و وا دیار بوو حه‌زیان له‌قسه‌کانم بوو ده‌یانه‌ویست زیاتر بدوێم، یه‌کێکیان دوو منداڵی هه‌بوو گوتی من ته‌مه‌نم بیست و دوو ساڵه‌، منیش گوتم: ئه‌توو ده‌خوێنی‌؟ گوتی که‌هاتمه‌ده‌ره‌وه‌ته‌مه‌نم شازده‌ساڵ بوو به‌ڵام ئێستا ده‌ستم به‌خوێندن کردووه‌. پرسیم تۆ به‌دڵی خۆت مێردت کرد؟ گوتی ئه‌ییه‌ڕۆ ئه‌وه‌تۆ چی ده‌ڵێی.. باوکم سوێندی لێ خواردم گوتی هه‌ر شتێکت لێ ببینم سه‌ره‌تا دایکت ده‌کوژم ئه‌نجا تۆ. پاشان گوتی: منیش گوتم باوکه‌‌دایکم چ تاوانێکی هه‌یه‌ له‌پێناوی من بکوژرێ.. به‌خوا ته‌نیا دوو جار ئه‌و کوڕه‌م دیت.. باوکم گوتی ده‌بێ مێر‌دی پی بکه‌ی و ته‌واو. پاش ئه‌وه‌ی کۆڵیک خه‌مم له‌ویش وه‌رگرت ئه‌نجا رووم له‌ژنێکیتریان کرد که‌ته‌مه‌نی نۆزده‌ساڵ بوو و مندالێکی هه‌بوو.. ئه‌ویش دڵی له‌وه‌که‌یتر پڕتر بوو…  سه‌رتان نه‌یه‌شێنم پاش ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا گوتی من پێشتر مێرده‌که‌ی خۆم نه‌دیتبوو بۆ یه‌که‌مجار له‌کاتی ماره‌بڕین دیتم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌و قسه‌یه‌ی هێنده‌تووشی سه‌‌رسوڕمان و په‌شۆکاویی بووم نه‌مزانی چیم پێگوت.. ئاخه‌ر ده‌بێ کاره‌ست له‌وه‌گه‌وره‌تر چی بێ تانه‌ت له‌ئه‌ورپاش مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رمان نه‌بێ!؟
قسه‌تراژیدییه‌کانی ئه‌و دوو کچه‌گه‌نجه‌ زۆر ئازاریان دام، ژنێکیتر له‌گه‌ڵمان بوو دوو منداڵی هه‌بوو.. ژنێکی جوانکیله‌و زۆر زۆر رووخۆش بوو.. دیار بوو ته‌مه‌نیشی که‌م بوو به‌لام هاوسه‌ره‌که‌ی زۆر زۆر له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو، حه‌زم ده‌کرد زیاتری بدوێنم به‌ڵام دوایی گوتم با زۆر نه‌چمه‌‌ناو ژیانی تایبه‌تیی و له‌وانه‌یه‌پێی خۆش نه‌بێ دڵی بریندار بکه‌م به‌وه‌ی که‌چۆن بوویته‌هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌یه و منیش که‌لای خۆم وایه‌بۆ سه‌یران هاتوومه‌کۆلێکیتر نه‌خه‌مه‌‌سه‌ر کۆڵی خه‌مه‌کانم، ئه‌ی تڕحێییییو له‌و سه‌یرانه‌! 
پاشان وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌هه‌رده‌م و له‌هه‌موو شوێنێک و ته‌نانه‌ت له‌کاتی خۆشیی و سه‌یرانیش هه‌ر پیاوان بڕیار ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر راشکاوانه‌تریش بدوێم ته‌نانه‌ت له‌کات و ساته‌رۆمانسییه‌کانیش هه‌ر ئه‌وان بڕیارده‌رن، پیاوه‌کان بڕیاریان دا با به‌ره‌و ماڵ بینه‌وه‌، هیچ ژنێک ورته‌ی له‌به‌ره‌وه‌نه‌هات و وه‌ک مێگه‌ڵ به‌پێشه‌خۆیانیان دان. منیش له‌خه‌م و په‌ژاره‌زیاتر چیم بۆ نه‌مایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خێزانێک که‌هاوسێمانن به‌ره‌و ماڵ بووینه‌وه‌، کاتێک نزیک ماڵ بووینه‌وه هاوڕێ هاوسێکه‌م گوتی: ‌ئه‌و ژنه‌ت دیت که‌مێرده‌که‌ی زۆر له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو.. ئه‌وه‌سه‌ر به‌هه‌وێ مێردی به‌و پیاوه‌کردووه‌.. هه‌وێیه‌که‌ی له‌ماڵه‌وه‌بوو نه‌هاتبوو بۆ سه‌یران. ئیدی له‌وکاته‌وه‌تا ئێستا که‌ئه‌م وشانه‌ده‌نووسم بیر له‌ژیان و ئازاری داپۆشراوی ئه‌و ژنه‌جوانکیله‌و هه‌وێیه‌که‌ی که‌ژنی گه‌وره‌ی پیاوه‌گه‌وره‌که‌یه ده‌که‌مه‌وه‌.. ئه‌رێ ده‌بێ ئه‌و دوو ژنه‌چ ئازارێکی به‌سفتوسۆ بچێژن!؟ جا ئه‌وه‌نموونه‌یه‌که‌له‌و ئه‌وروپایه‌ئاخۆ ژنانی کوردستان چۆنی بگوزه‌رێنن… دیاره‌ئه‌و قسه‌و باسانه هه‌ر‌گیز کۆتاییان نایێ، بۆیه‌له‌کۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه‌ده‌ڵێم ئێمه‌به ‌هه‌زاران دوعامان لێ رۆیشت و به‌هه‌زاران دوعاش چاوه‌ڕوانی هه‌مان چاره‌نووسه.. ئیدی کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌چیدی بێده‌نگ نه‌بین و راپه‌ڕین.
راپه‌ڕینی ئێمه‌ی ژنان زۆر گه‌وره‌تر و پیرۆزتره‌له‌هه‌موو ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی که‌یه‌ک سه‌ده‌یه‌له‌کوردستان ده‌گوزه‌رێن چونکه راپه‌ڕینی ئه‌وان ته‌نیا بۆ گۆڕینی هه‌ندێک ده‌موچاوی پیاوسالارییه‌به‌هه‌ندێک ده‌موچاویتری پیاوسالاریی، به‌ڵام راپه‌ڕینی ئێمه‌بناغه‌ی ئازادیی و یه‌کسانیی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌داده‌ڕێژێ.

٧\٤\٢٠١١ – له‌نده‌ن
payzeehmed@hotmail.co.uk

Entry filed under: پایزه‌ئه‌حمه‌د. Tags: .

رۆشنبیران له نێوان چه کوچی حیزبایه تیی و سندانی لیبرالیزم! کوردستان تونس و میسر نیە،زارەوەیەک بۆ چەواشە کردن!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: