خۆپیشاندانی هەولێر یەكلاییكەرەوەیە…ئۆپۆزسیۆن پشتیوانیی دەكات

2011/04/07 at 7:19 PM Leave a comment

له مێدیاکانه وه>ئۆپۆزسیۆن،پشتگیریی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكات لە هەولێرو چالاكوانانیش بە یەكلایی كەرەوەی دادەنێن،ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، چەندینجار رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی، داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان پێشكەشكردووەو دەسەڵاتدارانی هەولێر،مۆڵەتیان نادەنێ.دوابەدوای خۆپیشاندانەكانی (17)ی شوباتی رابردوو، چەندینجار لە لایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدنییەوە داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر كراوە، بەڵام تائێستا رێگە نەدراوە خۆپیشاندان لەو شارەدا ئەنجام بدرێتو دەسەڵات لە ترسی خۆپیشاندانی بێمۆڵەت، ماوەی زیاتر لە مانگێكە شاری هەولێری كردووە بە «سەربازگەیەكی ئەمنیی»و چەند جارێكیش رێگە سەرەكییەكانی ئەو شارەیان بە رووی  شاری سلێمانیدا داخستو ئەوەی دانیشتووی هەولێر نەبوایە، رێگەی چوونە ئەو شارەی پێ نەدەدرا، لە كاتێكدا لە زۆربەی ناوچەكانی سەر بە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی، خۆپیشاندان بەردەوامە.

راپۆرتی: بەرزان عەلی حەمە- بەشدار كەریم له رۆژنامه وه رگێراوه

د.سەباح بەرزنجی، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان، ئاشكرای كرد؛ بەپێی یاسای خۆپیشاندانەكان بێت، ئەوانەی داوای خۆپیشان دەكەن، ئەگەر داواكەیان رەتكرایەوە، دەبێت پەنا بەرنە بەر دادگاو ئەگەر لە ماوەیەكی كورتدا دادگاش وەڵامی نەبوو، ئەوا خۆپیشاندانەكەیان دەبێت بە خۆپیشاندانێكی یاسایی.

د.سەباح، ئاماژە بەوەش دەكات: ئەوان داكۆكیی لەو مافە یاساییو دەستوورییە دەكەن كە هەموو كەسێك مافی خۆپیشاندانی هەیە، «ئێمە وەكو ئۆپۆزسیۆن، دەكرێت خۆپیشاندان بكەین».

هاوکات سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژە بە كەموكورتیو كێشەكانی پرۆسەی سیاسیی هەرێم دەكاتو پشتیگرییش لە داوای خۆپیشاندانی هەولێر دەكات.

كاردۆ محەمەد، بۆ رۆژنامەی روونكردەوە، ئەو دۆخەی كوردستانو ئەو كێشە قووڵەی كە هەیە، پەیوەستە بە سیستمە سیاسییەكەوەو هەموو شوێنێكی گرتووەتەوە، بە تایبەتیش هەولێر كە پایتەختە، ئەویش رووبەڕووی ئەو كێشانە بووەتەوە، بۆیە پێویستە چارەسەرێكی بنەڕەتیی بۆ هەموو كێشەكانی بدۆزرێتەوەو «هەڵوێستەكانی ئێمەش كە لە بەرامبەر دەسەڵاتو داكۆكیكردن لە خواستی خۆپیشاندەران دەیانگرینەبەر، پەیوەندییان بە هەموو كوردستانەوە هەیە، بە تایبەت ئەم دۆخەش كە لە هەولێردا بوونی هەیە».

كاردۆ، باسی لەوەش كرد: هەولێر، یان هەر ناوچەیەكی دیکه، دابڕاو نییە، خەڵكەكەیو سیستمە سیاسییەكەی یەك پارچەیەو دابەش ناكرێتو وتی: «ئەو عەقڵییەتەش بەسەرچوو كە بەم سیستمە بتوانرێت وڵات بەڕێوەببرێت، ئێستا سەردەمی هاتنەپێشی جیلێكی نوێو قۆناغێكی نوێیە، بۆیە پێویستە ئەم عەقڵییەتو سیستمە بگۆڕدرێت، ئامادەشین لەپێشەوەی خەڵك بین بۆ چوونە سەر شەقام».

لەلایەكی دیکەوە، رێبوار كەریم وەلی، كە رۆژنامەنووسێكی نزیك لە پارتییە، رەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت كە خۆپیشاندانیان بە لاوە زەروورەتەو ئاماژە بەوە دەكات؛ كە لە سلێمانی بۆ خۆپیشاندانەكە مۆڵەتیان لە كەس وەرنەگرتووە «با لێرەش گۆڕانو یەكگرتوو و كۆمەڵ رێكبكەونو بڕژێنە سەر جادە، خۆ نایانكوژن، بەڵام ئۆپۆزسیۆنیش خۆی نایەوێت لە هەولێر خۆپیشاندان بكات».

بە بۆچوونی رێبوار كەریم وەلی، بەشێك لە داواكانی خەڵك، داواكاریی ئۆپۆزسیۆنیشە «كە ئێستا چووەتە ناو دانوستاندنی سیاسییەوەو پێدەچێت لە رێیەوە  بگەنە دەرەنجامێك،  نەك لە رێی شەقامەوە».

هاوكات، حەمەسەعید حەمە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی، ئەوەی خستە روو: «وەكو لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن، پشتیوانیی لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنییو رۆشنبیران دەكەین كە داواكانیان لەگەڵ پرۆسەی دیموكراسی یەكدەگرێتەوە، ئەو هەڵسوكەوتەی دەسەڵاتیش، دیموكراسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە، كە دەسەڵاتدارانی هەرێم بانگەشەی بۆ دەكەن».

ئەو پەرلەمانتارە، پێیوایە: دەسەڵاتداران، ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرن كە رێگە نادەن لە هەولێرو دهۆك خۆپیشاندان بكرێتو كۆی پرۆسەی سیاسییو فەرمانڕەوایش لە هەرێمی كوردستانو بە تایبەت لە پایتەختی هەرێمی كوردستان، لای رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، وتیشی: «پشتگیریی لە خەڵكی هەولێر دەكەینو داوایان لێدەكەین خۆیان هەڵوێستیان هەبێتو چیتر رێگە نەدەن بە پێشێلكردنی ئیرادەو ویستی گەل، پێویستە فەرزكردنی ئابڵوقەی سەربازییو ئەمنیی هەڵبگیرێتو رێگە لە خۆپیشاندان نەگیرێت لە پایتەختدا، بۆ ئەوەی خەڵك بە ئازادانە گوزارشت لە رای خۆی بكات، ئەو رەفتارەی دەسەڵاتدارانی هەولێر دەیكەن، لە رەفتاری دەسەڵاتی حیزبە شمولییەكان دەچێت».

دانیشتووانی سنووری پارێزگای ههولێر نزیکهی یهک ملیۆن کهسه، بەوپێیەش كە هەولێر پایتەختە، ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەو شارەدا كاریگەریی زۆری دەبێت.

بە بۆچوونی كاروان ساڵحی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕانیش: «ئهگەر هەولێر خۆپیشاندان بكات، تای تەرازووەكە دەگۆڕێتو حكومەت ناچار دەبێت ئەو بەڵێنانە بباتە سەر كە تائێستا بە هۆی خۆپیشاندانەكانەوە داویەتیو دواتر خۆپیشاندان دەگاتە دهۆكیش».

لە (22)ی مانگی رابردوودا هەوڵێك بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شاری هەولێر  درا، بەڵام بە زنجیرەیەك دەستگیركردنو راوەدوونان كۆتاییهات.

د.پشتیوان عەبدوڵڵا، كە یەكێك لەو كەسانەی كە لەو خۆپیشاندانەدا دەستگیر كرا، پێیوایە؛ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شاری هەولێر ئەگەر بۆ ماوەی سێ رۆژیش بەردەوام بێت، كاریگەریی بەقەد ئەو (43) رۆژ خۆپیشاندانە دەبێت، كە لە سلێمانی ئەنجامدراوەو بۆ رۆژنامە وتی: «پارتی  هەموو هێزی خۆی خزاندووەتە ناو هەولێرو فڕۆكەخانەو بازگەو زانكۆكانی كۆنترۆڵ كردووە، هەزار پڕوپاگەندە دەكات تەنیا بۆ ئەوەی هەولێر خۆپیشاندان نەكات، چونكە هەولێر رۆڵی یەكلاییكەرەوەی دەبێت».

چالاكوانانی بواری كۆمەڵگەی مەدەنیش جەخت لەسەر گرنگی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەكەنەوە لە شاری هەولێرو لەوبارەیەشەوە رابەر تەڵعەت، چالاكوانی بواری مەدەنی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد؛ كە ئهگەر ئەزموونی  وڵاتانی ناوچەكە وەربگیرێت دەبینرێت خۆپیشاندانەكانی پایتەخت سەركەوتووتر بووە، چونكە «دامەزراوەكانی دەوڵەتو مەركەزی قەرار لە پایتەختە، ئێستاش ئەو گرەوەی كە دەسەڵات دەیكات بۆ ئەوەی لە هەولێر خۆپیشاندان سەر هەڵنەدات، هەمان ئەو مەترسییەیە كە لە سەرهەڵدانی پایتەختەكانی ئەو وڵاتانەوە دیویەتی».

كەمال چۆمانی، رۆژنامەنووس ئاشكرای كرد؛ كە  دەسەڵاتدارانی پارتی لە شاری هەولێر هێندەی لە بیری ئەوەدان خۆپیشاندانەكان كۆنترۆڵ بكەن، هێندە لە بیری ئەوەدا نین داخوازییەكان جێبەجێ بكەن، تاوەكو ئەگەرەكانی ئەنجامدانی خۆپیشاندان كەمتر ببنەوەو  وتیشی: «لەبەر ئەوەی سەرجەم كونسوڵگەرییو كۆمپانیا بازرگانییو میدیا نێودەوڵەتییەكان لە شاری هەولێردان، ئەگەر لەو شارەدا خۆپیشاندان سەرهەڵبدات، كاریگەریی گەورەی دەبێتو دەبێتە فشارێكی گەورە بەسەر دەسەڵاتی كوردییەوە».

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن. Tags: .

کوردستان تونس و میسر نیە،زارەوەیەک بۆ چەواشە کردن! ئــــەنجومەنى کــــاتى مــــەیدانى ئــــازادى

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: