به‌یاننامه‌كه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ‌زمانێكی‌ زبر‌ و جۆرێك له‌ تۆمه‌تبارکردنی‌ تێدایه‌

2011/04/08 at 6:00 PM Leave a comment

مه‌حمود عوسمان:ئیدا‌نه‌كردنی‌ به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ هه‌ردو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان و چین و توێژه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و له‌و میانه‌یه‌شدا مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری‌ كورد و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ ئیئتیلافی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند: به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ زمانێكی‌ زبر و تونده‌ و جۆرێك له‌ تۆمه‌تبارکردنی‌ تێدایه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ هه‌مو شێوه‌یه‌كی‌ داوای‌ ئۆپۆزسیۆن و شه‌قامیشه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌كێتی‌ و و پارتی‌ باسی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵێن و به‌یاننامه‌یه‌یان تاوه‌كو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كردوه‌ و پێویسته‌ بیروڕاكان به‌گشتی‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ بكرێت.
له‌لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی‌)، مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند: زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ هه‌مو دنیادا بونی‌ هه‌یه‌ و له‌ چه‌ند وڵاتێكیشدا به‌ فیعلی‌ بینراوه‌.
وتیشی‌: به‌یاننامه‌كه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جۆرێك له‌ تۆمه‌تبارکردنی‌ تێدایه‌ كه‌ جێگه‌ی‌ نیگه‌رانییه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ كاتێكدا كه‌ باسی‌ ده‌ستی‌ بێگانه‌ ده‌كات له‌پشت ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش هه‌ق نیه‌ باسی‌ لێوه‌ بكرێت چونكه‌ له‌ راستیدا هیچ ده‌ستێكی‌ بێگانه‌ نابینرێت.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بو لانی‌ كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ له‌دوای‌ 17ی‌ شوبات وه‌ك تاوانه‌كانی‌ په‌لاماردان و سوتاندنی‌ كه‌ناڵه‌كانه‌ی‌ راگه‌یاندن و باره‌گای‌ حیزبی‌، ده‌ستگیر بكرانایه‌، ئه‌مه‌ش كه‌موكوڕی‌ ده‌سه‌ڵات پیشان ده‌دات و وا ده‌كات خه‌ڵك متمانه‌ و بڕوای‌ به‌ ده‌سه‌ڵات لاوازبێت.
مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت هێڵی‌ سور نیه‌ و ده‌توانرێت حكومه‌تێكی‌ فراوانتر پێكبهێنریبَت كه‌ نوێنه‌ری‌ هه‌مو خه‌ڵكی‌ تێدا بێت، هه‌مو لایه‌نه‌کان پێی رازیبن و حکومه‌تێکی ته‌وافوق پێکبهێرێت.
له‌ کۆتایدا مه‌حمود عوسمان پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ لایه‌نه‌کان کرد که‌ به‌ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بگه‌نه‌ رێککه‌وتنێک بۆ ده‌ربازبون له‌م دۆخه‌، وتی: “رێگه‌چاره‌ بۆ ده‌ربازبون له‌م دۆخه‌ دانیشتنه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و داواکاری و پێشنیازانه‌ی خراونه‌ته‌ڕو پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی لێ پێکبهێنرێت بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ و پێکه‌وه‌ سازان”.

هێژا محه‌مه‌د/سبه ی

Entry filed under: د.مه‌حمود عوسمان. Tags: .

پــــه نــــا بــــه رێکی ئێــــرانی له هــــولنــــد خــــۆی ســــووتــــان موجاهیدین ده ڵێت لانی که‌م 28ئه‌ندامی کوژراون و 300که‌سیش بریندار بوون

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: