بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندنێک لە هێلسینکی

2011/04/09 at 12:22 AM Leave a comment

وه‌ک ئاگادارن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان، به‌ تایبه‌تی له‌ شاری سلیمانی وشارو شارۆچکه‌کانی  ده‌ورو به‌ری، ده‌ستیان داوه‌ته‌‌ به‌ خۆپیشاندان‌و مانگرتنی فراوان بۆ بەرزکردنەوەی کۆمەڵێ خواستی سەرەتایی مرۆڤ‌و کۆتایی هێنان بە دەسەلاتیی حزبی چەکدارداو بنەماڵە…له‌لایه‌کی تره‌وه‌  پارتی لە ناوچه‌کانی هه‌ولێرو دهۆک به‌مه‌به‌ستی ڕێگەگرتن لە خۆپیشاندان‌و دەنگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، گه‌مارۆیه‌کی سه‌ربازیو ئه‌منی توندی خستۆته‌ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌و فه‌زایه‌کی پڕ له‌ ترس‌و تۆقاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندوه‌. له‌هه‌مان کاتدا ده‌ستی کردوه‌ به‌ گرتن وئازاردان‌و ئه‌شکه‌نجه‌کردن‌و هێرشکردنه‌ سه‌ر هه‌ر که‌س وگروپ ولایه‌نێک که‌ بیه‌وێت ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕێت.

به‌مه‌به‌ستی شکاندنی ئه‌و ئابڵۆقه ‌سه‌ربازیه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سلاتی پارتی، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی له‌ داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی خەڵکی کوردستان، ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌ی کاتی بۆ پشتیوانی له‌ داخوازیه‌کانی خه‌لکی کوردستان هه‌ڵده‌ستین به‌ خۆپیشاندانیک له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا له‌ هێلسنکی. ‌ داوا ده‌که‌ین  که‌ هه‌مووان له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداری بکه‌ن!

 

کات . رۆژی 3 شه‌مه‌ به‌رواری12.4.2011

 شوێن.پێش سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا به‌ 300 م کۆ ده‌بینه‌وه‌ پاشان به‌رو سه‌فاره‌ت به‌ری ده‌که‌وین. واته‌ له‌ سه‌ره‌تایی شه‌قامی Itäinen Puistotie.

 

ده‌توانن له‌سه‌نته‌ری شاره‌وه‌  به‌ راتیکای T3  بگەنە جیگەی خۆپیشاندانەکە.

 

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌

0445010754                   0409100457                 0466527508

 

کۆمیته‌ی هاوپشتی بۆ داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان( ده‌سته‌ی کاتی).

Entry filed under: Categori. Tags: .

به‌ڵێ بۆ داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و نا بۆ توقاندن و كوشتن کوژراوه کانی که مپ ئه شرف موجاهدینی خەلق ئیران گه شته 32 که س

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: