به‌ڵێ بۆ داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و نا بۆ توقاندن و كوشتن

2011/04/09 at 12:14 AM Leave a comment

بمرێ گه‌نده‌ڵی

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب:پێش هه‌موو شتێك من له‌ گه‌ل داخوازییه‌ ره‌واكانی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی گه‌لی كوردستان و خۆپیشانده‌رانم وبه‌ هه‌موو توانام  پشتگیرییان  لێ ده‌كه‌م وبه‌ توندی توقاندن وگرتن و رفاندنی رۆڵه‌كانی گه‌ل وكوشتنیان ریسوا ده‌كه‌م  و ئه‌و جۆره‌ كاره‌ دزێو وناشیرینانه‌ به‌ تاوانیكی گه‌وره‌ داده‌نێم.

روون و ئاشكرایه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ كوردستاندا له‌ پاڵ كه‌سانی خاوێن و، نیشتمانپه‌روه‌رو، ده‌ستپاك پره‌ له‌ كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و به‌عسی و جاش و خه‌ڵكانی مشه‌خۆرو دزو قۆڵ برو خۆفرۆش و هه‌ندێ له‌ به‌رپرسه‌ گه‌وه‌ره‌و پایه‌داره‌كانی تا بینه‌قاقه‌یان له‌ گه‌نده‌ڵیدا خنكاون و چه‌قیون، و له‌ درۆو ده‌له‌سه‌ ده‌ستی كارامه‌یان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان بوونه‌ته‌ نۆێنه‌رو چاوساغ و چڵكاوی خۆری وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌ناو “”دراوسیێ كوردستان”” به‌ تایبه‌ت توركیا و ئێران وسوریا.

وه‌ك ده‌زانین رۆژی 17ی شوبات له‌ به‌رده‌م سه‌را‌ خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری سلێمانی به‌ ئارامی و ئاشتییانه‌ ده‌ستی پێكردو، پاشان به‌ رێپێوان چوون تا گه‌یشتنه‌ به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و، دیاره‌ له‌وێ به‌ هۆی به‌ردبارانی جه‌ماوه‌رو ته‌قه‌ كردنی چه‌كدارو پاسه‌وانانی لقی چواری هه‌مان پارتی مێرمنداڵێكی پانزه‌ ساڵه‌ به‌ ناوی (ره‌ژوان حاجی عه‌لی) شه‌هید ده‌كرێ و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار ده‌بن و راپێچی خه‌سته‌خانه‌ ده‌كرین و له‌وێدا چه‌ند كه‌سی تر  به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ماڵئاویی ده‌كه‌ن، و شایانی باسه‌ چه‌ندین كه‌سی تر له‌ خۆپیشانده‌ران بێ سه‌رو شۆێن ده‌كرێن.

رووداه‌كه‌ ده‌بێته‌مایه‌ی گرژی و ئاڵۆزی ودڵگرانی و نیگه‌رانی زوربه‌ی دانیشتوانی شاری سلێمانی و شاره‌كانی تری كوردستان و هه‌موو كوردان ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئیسلامییه‌ توندره‌وه‌كان و كۆمیته‌ به‌دناوه‌كه‌ی حارس زاری به‌ناو “”زانایانی عێراق”” و یوسف قه‌رزاوی به‌ ناو””زانایانی جهان”” و هه‌موو ئیسلامییه‌كانی تری هاوشێوه‌یان كه‌ هه‌میشه‌ داخ له‌ دڵن وكوێرانه‌ ده‌رواننه‌ كوردو كوردستان شووڵیان لێ هه‌ڵكێشاوه‌و به‌ ئاره‌زووی خۆیان بوختان و درۆده‌له‌سه‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵی كوردو كوردستان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێ به‌ش نه‌بن له‌  ده‌ستتێوه‌ردانی بارو دۆخه‌كه‌ی ئه‌م دووایه‌ی كوردستان.

بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ ناو كوردو كوردستاندا دۆست و پێگه‌یان هه‌یه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌واڵیان پێده‌گات و ئاگایان له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی خۆپیشانده‌رانه‌، و هاوكات به‌زم وبالۆره‌كه‌یان دهۆننه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ ناو ئاین و “”جیهاد””و كرده‌وه‌ی پروپووچ و به‌

شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وپه‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌كه‌ن و، درۆی شاخدار  ده‌دۆزنه‌وه‌ گوایه‌ خه‌ڵك دژی ئاینی ئیسلامه بۆ ئه‌وه‌ی‌ باری گرژی و ئاڵۆزی نیشتمانه‌كه‌مان زیاتر ته‌شه‌نه‌ بكات و، ده‌ستیان باڵا تر بێ و، له‌م سو‌نگه‌یه‌وه‌ مه‌رام و خواسته‌ چه‌په‌ڵ و گڵاوه‌كانیان له‌ دژی گه‌لی كوردستان و نیشتمانه‌كه‌یان بێته‌دی.

به‌ كارهێنانی وشه‌ی “”جیهاد”” لێره‌دا به‌ مانای توندو تیژی و شه‌رو هه‌ڵگرتنی چه‌ك دێت و به‌ پێی شه‌رعی ئیسلام به‌م جۆره‌ هاتووه‌ (الجهاد فى سبيل الله عرف فى الشرع بما يرادف الحرب، ووسيلته حمل السلاح) بۆیه‌ ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له‌ توندو تیژی و شه‌رو هه‌ڵگرتنی چه‌ك دوور بكه‌وێته‌وه‌.

له‌م رۆژانه‌دا زه‌مینه‌ی كوردستان زیاتر له‌باره‌ بۆ پیلانی ناحه‌زان و ئیسلامییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران به‌لایه‌كی تردا ببه‌ن.

‌خۆپیشادان مافێكی ساده‌و ره‌واو سروشتییه‌و، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات و كاربه‌ده‌ستان دان به‌وه‌دا ده‌نێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ به‌ هۆی چه‌واشه‌كردنی هه‌ندێ له‌ خۆپیشانده‌ران چه‌ندین كه‌س له‌ جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوو هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس شه‌هید كران.

كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و بێ ده‌سه‌ڵات،كارێكی بێفه‌ر‌و نا موره‌ڤانه‌یه‌ و تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ و، به‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ په‌رپا كردنی خۆپیشاندان و شه‌هید كردنی هاولاتیان و ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانی ئاسایش و پۆلیس پێویسته‌ به‌رپرسانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوو بێگه‌رد (شه‌فاف) بكه‌ن و، تاوانباران راپێچی دادگا بكرێن و سزا بدرێن. لێره‌دا ده‌بێ بڵێن جیاوازی له‌ به‌ینی به‌رپرس و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبێك و هاولاتییه‌كی بێده‌سه‌ڵات نه‌كرێت، چونكه‌ كار له‌ كار ترازازه‌ و پێشه‌كی و به‌بێ شك تاوانباران ده‌ستنیشان كراون و، هه‌موو لایه‌ك چاوه‌روانی بریاره‌كانی دادگایه‌و، لێره‌شدا ده‌ڵێن كام دادگاو چۆن دادگایه‌ك؟

بۆ زانیاری و ئاگاداری خه‌ڵك ده‌بێ پیاوانی دادكاو واته دادوه‌ره‌كان (حاكمه‌كان) بناسرێن و، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ژێر فشارو كارتێكردنی به‌رپرسان نه‌بن و، سه‌ر به‌م حزب و ئه‌و حزب نه‌بن و، مێژوویان پاك و خاوێن بێت و، له‌ رابردوودا دوور بن له‌ به‌عس و ئه‌من و ئیستخبارات.

له‌ بارودۆخی ئه‌مرۆی سلێمانی هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات بێبه‌ش نه‌بێت و، زوربه‌یان ده‌یانه‌وێت داوا ره‌واكانی جه‌ماوه‌ر له‌ بار به‌رن و، هه‌ندێ حزب و رێكخراو خۆیان هاویشتووه‌ته‌ ناو خۆپیشانده‌ران و، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ جاروبار به‌ ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن {ئێمه‌} له‌و كرداره‌ دوورین و، به‌ هیچ جۆرێك به‌شداری له‌ خۆپیشاندان ناكه‌ێن، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌ نییه‌، چونكه‌ به‌ به‌رچاوی خه‌ڵك پۆل. پۆل لایه‌نگیرانیان ده‌بینرێن و، چیدی پیویست به‌ درۆ ناكات.

ئه‌مرۆ له‌ كوردستان ته‌له‌ڤزیۆن و سه‌ته‌لایت زۆرو زه‌به‌نده‌یه‌و، به‌داخه‌وه‌ زوربه‌یان زمانی زبرو قسه‌ی ناشیرینیان هه‌ڵبژاردووه‌ و، هه‌ر سه‌ته‌لایت و ته‌له‌ڤزیۆنێك به‌ گشتی لایه‌نگیرانی خۆیان ده‌هێنن و، به‌ ده‌گمه‌ن میوانداری كه‌سانی بێ لایه‌ن ده‌كه‌ن و، ئه‌و جۆره‌ ره‌فتارانه‌ش ده‌بنه‌ مایه‌ی دڵساردی و شه‌له‌قاندنی بارودۆخه‌كه‌ و له‌ یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ و، سه‌ته‌لایتی وامان هه‌یه‌ ته‌نهاو ته‌نها هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، وه‌ك ده‌رده‌كوێ پرۆگرامی تر نه‌ماوه‌.

ئه‌وه‌ی سه‌یر تره‌ ئیسلامی، عیلمانی، له‌ گه‌ڵ هاولاتیانی هه‌ژارو كرێكارو خاوه‌ن دوكان وشاعیرو نووسه‌رو رۆشه‌نبیران  یه‌كده‌گرنه‌وه‌ له‌ دژایه‌تی كردنی هه‌موو شتێك، ته‌نانه‌ت دژایه‌تی كردنی گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌ویش ئه‌زموونی كوردستانه‌و، ئه‌مه‌ش زه‌نكێكی ترسناكه‌و دڵ و ده‌روونی دوژمنانی كوردو كوردستان خۆش ده‌كات.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌ت تا ئێستا كۆڵه‌وار‌و بێده‌نگ و گۆج و ئیفلیجین و، به‌رامبه‌ر به داواكاری و خواستی خۆپیشانده‌ران له‌ سلێمانی و شاره‌كانی تر‌ هیچیان بۆ ناكرێت و، ئه‌مه‌ش زور ترسناكه‌و، ده‌بێت خواست و داواكانی خۆپیشانده‌ران به‌ زووترین كات جێبه‌جێ بكرێن و، متمانه‌ی خه‌ڵكی راپه‌ریو بگێرنه‌وه و، ده‌بێ به‌ وردی كار بكه‌ن و بتوانن كه‌سانی ناحه‌زو گومراو، ئه‌وانه‌ی پشت به‌ بیگانه‌ و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان ده‌به‌ستن راگرن و به‌ هیچ حۆرێك بواریان پێنه‌درێت و، ئه‌م كه‌سانه‌ و خواسته‌كانیان له‌ خۆپیشانده‌ران و خواسته‌كانیان جیا بكرێنه‌وه‌.

                   ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

خواست و داواكانی خۆپیشانده‌ران به‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نیوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران نایه‌نه‌ دی و چاره‌سه‌ر ناكرێن و، باشتر وایه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌، یان كۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ  سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت {ده‌سه‌ڵات} نۆێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران له‌ سلێمانی و شاره‌كانی تر بانگهێشت بكرێن‌ و، روو به‌ روو خواست و داواكانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و گفتۆگۆی له‌ سه‌ر بكرێت و، وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌و، پاش قایل بوونی (رازی بوونی) هه‌موو به‌شداران په‌یمانامه‌یه‌ك {به‌ڵێننامه‌یه‌ك} ئیمزا بكه‌ن و رابگه‌ێنرێت و، ماوه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كان و، كۆتایی به‌م بارودۆخه‌ بهێنرێت.

ئه‌گه‌ر خواسته‌كان به‌ پێی په‌یمانه‌كه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كان  {داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات و نۆێنه‌رانی خۆپیشاده‌رانی سلێمانی و شاره‌كانی تر} ئیمزا كراو راگه‌یندراو جێبه‌جێ نه‌كران، مافی جه‌ماوه‌رو خۆپیشانده‌رانه‌ جارێكی تر بێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و، به‌ شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و مه‌ده‌نییانه‌و، دوور له‌ توندو تیژی په‌ره‌ به‌ خۆپیشاندن بده‌ن و، نابێت ده‌سه‌ڵاتداران رێگر بن.

8/3/2011

Entry filed under: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب. Tags: .

دۆعا قوربانیی دین و ناسیونالیسم! بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندنێک لە هێلسینکی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: