تاڵه‌بانی پشتیوانی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دوپات ده‌کاته‌وه‌

2011/04/10 at 6:22 PM 3 comments

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان له‌ وڵاتی سوریاوهاوکات له‌ شاره‌کانی ده‌رعاو حه‌مس و ریفی دیمه‌شق سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی خۆپیشاندانیان کردو ده‌یان که‌سیش کوژران و برینداربون،جه‌لال تاڵه‌بانی پشتگیری له‌ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.ئاژانسی هه‌واڵی (سانا)ی سوریا بڵاویکرده‌وه‌، دوێنێ (دوشه‌ممه‌) له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌میری وڵاتی کوه‌یت و حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه‌ی پادشای به‌حره‌ین و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئه‌میر حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ی میری قه‌ته‌ر، پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا دوپات کردوه‌ته‌وه‌، دژی ئه‌و موئامه‌ره‌یه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ده‌کرێت.
له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا ئاژانسه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ دڵنیایی خۆیان پیشانداوه‌ له‌توانای ده‌سه‌ڵاتی سوریاو ئیراده‌ی گه‌له‌که‌ی بۆ شکستپێهێنانی ئه‌و موئامه‌ره‌یه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ پێشتریش جه‌لال تاله‌بانی، له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی وڵاتی میسردا، پشتگیری له‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ کردو متمانه‌ی‌ خۆی‌ پیشاندا، سه‌باره‌ت به‌ توانای‌ حوسنی‌ موباره‌ك، بۆ تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی‌ ئه‌وکاته‌ی میسر، که‌ دواتر له‌ ژێر فشاری جه‌ماوه‌ریدا ده‌سه‌ڵاتی به‌جێهێشت.سبه ی

Entry filed under: تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروان, خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

له سوریا هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ده‌یان که‌سیان کرده‌ قوربانی ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی نه‌خشه‌رێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانه‌كانی‌‌ كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

3 Comments Add your own

  • 1. Fatah Ahmadi  |  2011/04/10 at 6:50 PM

    ئه‌م کابراێه‌ له‌ 66/شه‌شه‌وه‌ وه‌فاداربوه‌به‌ سه‌دامو،خۆمه‌ینیو،ئسه‌دو،سه‌رکرده‌ تورکه‌کان،بۆم کابراێه‌ ئه‌وکه‌سه‌ باشوجێی بڕواێه‌ که‌ دژی میله‌تی کوردبێت، ئه‌مانه‌ش باشترین دۆسته‌کانی تاڵه‌بانینو،خۆشی له‌وان باشترنیه‌. فه‌تاح ئحمه‌دی

    Reply
  • 2. havan  |  2011/04/13 at 5:02 AM

    جەلال تالەبانی بەگەووج کردنی میلەت ئەو دەسەلاتەی درایە کەلەجەلال گەورەتر بوو بۆیە سود مەند نیە لە دیفاع کردن لە کیشەی میلەتەکەی بەلام سودمەندە لەپشت گیری کردنی ماستاوکردن بۆ سەرۆکە عەرەبەکان، دەک لارەشە لیت دە جەلالی کورد کووژ , شەرمەزار بەرامبەر میلەتەکەت

    Reply
  • 3. Hawre  |  2011/04/13 at 5:08 AM

    بەریزان
    گەر میژوو بخوینیتەوە ھەموو ئەو میلەتانەی وولاتیان ھەیە سەرکردەیەکی بوویر زیرەک بەتوانا شەری ھەموو لایەکی کردووە زۆر بە درندانە لەپیناو میلەتەکەی ،ئیمە جەلال و مەسعودمان ھەیە جگە لەخیانەت و بەرژەوەند پەرستی ئەوەی ناوی بەرژەوەندی میلەتە ژیر پی یان ناوە

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: