سوپای ئەمەریكا:حكوومەتی عێراق داواكەی بۆ هاوكاریی بریندارانی كەمپی ئەشرەف رەت كردووەتەوە

2011/04/10 at 9:25 PM Leave a comment

ئەمڕۆ یەكشەم سوپای ئەمەریكا رای گەیاند،حكوومەتی عێراق داواكەی بۆ هاوكاریی پزیشكی بۆ بریندارانی كەمپی ئەشرەف رەت كردووەتەوە.گۆتیارێكی سوپای ئەمەریكا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس ئەو بابەتەی راگەیاند.بەگوتەی بەرپرسانی عێراقی، لەو شەڕ و پێكدادانەدا 3 كەس كوژراون، بەڵام سەرچاوەیەكی پزیشكی لە عێراق ژمارەی كوژراوەكانی 10 كەس راگەیاند و رێكخراوی موجاهدینی خەلقیش ژمارەی كوژاروەكانی بە33 كوژراو و 300 بریندار راگەیاندووە.

پێنجشەمی رابردوو لە كاتی ئاڵوگۆڕكردنی هێزەكانی عێراق لە كەمپی ئەشڕەف كە شوێنی سەرەكیی مانەوەى موجاهیدینە لە عێراق، شەڕ و پێكدادانێك لە نێوانیاندا رووی دا و لە ئەنجامدا 35 كوژراو و 200 برینداری لێ كەوتەوە.

كەمپی ئەشڕەف لە ساڵی 1986دا لە ماوەی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا دامەزراوە، 3400 ئەندامی رێكخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران كە بەرهەڵستكاری ڕێژیمی ئێران لەخۆ دەگرێ كە 1000 ئافرەتیان تێدایە، حكوومەتی عێراق بەرپرسیارەتیی تەناهیی دەروازەكانی سەربازگەی ئەشرەفی لە كۆتای حوزەیران/یۆنیۆی ساڵی 2009 وەرگرت، بەڵام بەرپرسیارەتیی تەناهیی ناو سەربازگەكە هەر لەلایەن هێزە ئەمەریكایییەكانەوە بەڕێوە دەبرا.

موجاهیدینی خەلقی ئێران لە 1965 دا بەئامانجی رووخاندنی رێژیمی شای ئێران دامەزراوە، پاش سەركەوتنی شۆڕشی گەلان و هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی وەك ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە كاری كرد و هەر لە سەرەتاوە دەستی بۆ چەك برد، بەشێكی سەرەكی لەو رێكخراوەیە لە ساڵانی 1988 تا 1990 روویان لە كەمپی ئەشڕەف لە عێراق كرد كە لە ساڵی 1986دا لە ماوەی شەڕی نێوان عێراق و ئێران دامەزراوە كە 3 هەزار و 400 ئەندامی ئەو رێكخراوەی تێدایە، هەرچەندە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەى ئەمەریكاوە بەرێكخراوێكی “تیرۆریستی” ناسراون، بەڵام دەنگۆی دەرچوونیان لە “لیستی تیرۆر”دا هەیە.

و: شلێر باپیری/ئااكنیوز

Entry filed under: موجاهدینی خەلق ئیران. Tags: .

مه‌سعود بارزانى:داوا له ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات ده کات با گفتوگۆكان به رده وام بن بۆ یادی دوعا,جه‌سته‌ی کچێک وه‌کو ڕوبه‌رێک بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌و پاراستنی”شه‌ره‌ف”،دین،عه‌شیره‌ت!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: