لـــە كوردستان هـــەوڵی تـــاقیكردنەوەی زەواجـــی سیـــغە دەدرێـــت

2011/04/11 at 7:44 PM Leave a comment

ماوەیەكە چەند كەسێك هەندێكیان لەكوردستانی عێراقن و هەندێكیان لە ئێران كە بازرگانی گشتی دەكەن لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران و پرۆژەیەكیان ئامادەكردووە دەیانەوێت پێشكەش بەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بكەن. ئەو كەسانە لەو پڕۆژەیەدا داوایانكردووە هاوسەرگیری موتعە یان سیغە لەهەرێمی كوردستان كاری پێ بكرێت. بەڵام چالاكوانانی بواری ژنان و مامۆستایانی ئایینی و لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانیش ئەو بیرۆكەیە هەر لەبنەماوە رەتدەكەنەوە.

بەگوێرەی زانیاری وارڤین ئەو كەسانەی پڕۆژەكەیان ئامادە كردووە، یەكێكیان خەڵكی هەرێمی كوردستانەو یەكێكیان ئیرانیەو سێهەمیشیان لە كونسوڵخانەی ئێران نزیكە لە سلێمانی. بەپێی زانیارییەكانی وارڤین ئەو كەسە ناوی لە پرۆژەكەدا نەهاتووە، بەڵكو تەنیا وەك هاوكار لەگەڵیانەو كەسی سێهەم لەو پرۆژەیە ئاگادارە. بەو پێیە بێت گوایە كونسوڵخانەی ئێرانیش لەو پرسە ئاگادارە.

لەداواكارییەكەیاندا بۆ وەزیری ئەوقاف هاتووە “دوای لێكۆڵینەوە لەبارودۆخی هەرێمی كوردستان هەستدەكەین زەمینەی ئەوە گونجاوە بۆ ئەوەی نووسینگەی تایبەت بە زەواجی سیغە بكەینەوە”.

لەسلێمانی دەستیانپێكردووە

لەپرۆژەكەدا ئاماژەیەیان بەوەكردووە، كە لەسلێمانی دەستیان بەو كارە كردووە، بەبێ‌ ئەوەی بچنە ناو رەسمیاتەوەو ئەوەشیان تەئكید كردووتەوە كە ئەوانەی ئەوهاوسەرگیرییە دەكەن تەنیا پیاون، واتە ئافرەتی كوردستان ئەو كارەیان نەكردووە، بەڵام ئافرەتیان لەئێرانەوە هێناوەو ئەو ئافرەتانە ئامادەن هاوسەرگیری سیغە لەگەڵ هاووڵاتیانی ئێرە بكەن.

بەپێی قسەی ئامادەكارانی پرۆژەكە “تائێستا زیاتر لە 400 كچ، كە هی سلێمانی و رۆژهەڵاتی و ئێرانین ناویان نووسیوە تا ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن، بەڵام مەرجی سەرەكییان ئەوە بووە كە كاتێك رازی دەبن بەرەسمی ئەو نووسینگانە لەهەرێمی كوردستان رێگە پێدراو بن”.

“جێگرەوەی سۆزانیخانەكانە”

سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە ئامادەن مامۆستای ئایینی پەیدا بكەن و هەروەها لایەنی یاساییش كاری بۆ دەكەن، بەڵام ئەوان دەڵێن وەزارەتی ئەوقاف گرنگترین شوێنە بۆ ئێمە چونكە خەڵك پێش ئەوەی بچێتە دادگا دەچێتە لای مامۆستای ئایینی مارە ئەبڕێت، بۆیە ئەگەر بێت جۆرێك لە شەرعیەتمان پێدا مۆڵەت پێدراو بێت ئەوكاتە دەتوانین ئەو كارە بكەین.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی “ئەو پڕۆژەیە وەك جێگرەوەی سۆزانیخانەكانە، چونكە ئەگەر بڵێیت مەلهەیەك دەكەمەوە لەگەڵ ئەوەی بڵێیت نووسینگەیەكی سیغە دەكەمەوە زۆر جیاوازتر و ئەهوەنترە”.

هەر لەوبارەیەوە شارەزایەكی كاروباری ئاینیی لەهەرێم گوتی “من لەو باوەڕەم ئەگەر یەك نووسینگە بكرێتەوە، ئەوا وەك نووسینگەی عەقاراتی لێدێت لەهەر كۆڵانێك نووسینگەیەك دروستدەبێت، ئەگەر ئەو پرۆژەیە لەوەزارەتی ئەوقاف مۆڵەتی پێبدرێت ئەوا زەجەیەك لە كوردستان دروستدەبێت جا نازانم بۆ كوێ‌ دەڕوات” .

“قسەی لیژنەی فەتوا یەكلاكەرەوە”

ئەو شارەزایە لەوبڕوایەدایە لەبەرئەوەی ئێستا وەزیری ئەوقاف كەسایەتییەكی ئیسلامییە ئەستەمە رێگە بەكردنەوەی ئەو نووسینگەیە بدات، بەڵام دەڵێ “پێشبینی ئەوە دەكەم ئەگەر وەزیرێكی دیموكرات بێت و بەشێوەیەكی گشتی سیاسەتی حكوومەت جێبەجێبكات ئەوا دەتوانرێ ئەو پڕۆژەیە پێشكەشبكرێت و هیچ رێگرێك نییە لەیاسای وەزارەتی ئەوقاف لەبەردەم كردنەوەی ئەو پڕۆژەیەدا. تەنیا ئەوە دەمێنیتەوە كە رای لێژنەی فتوای كوردستان چییە، ئەوان دەوری یەكلاكردنەوە دەبینن، چونكە ئەندامانی لیژنەی فتوا ئەندامن لە لێژنەی باڵای ئەوقاف”.

ئەو شارەزایە رایوایە “ئەو پرۆژەیە رێچكەیەكی زۆر گەورە لەهەرێم دەشكێنێت، سەرەتا توزێك گرانە، تا یەك نووسینگە دەكرێتەوە، بەڵام دواتر شتەكە زۆر ئاسایی دەبێت”.

لەو بارەیەوە سەرچاوەكەی وەزارەتی ئەوقاف گوتی “ئێران چەندینجار داوای كردووە كە چەند مامۆستای ئایینی بنێردرێن بۆ ئێران، كاتێك ئەو مامۆستایانە چوونە دوای گەڕانەوەیان بوونەتە لایەنگری ئێران، بۆیە ئێمە ترسمان هەیە ئەو پڕۆژەیە ئامانجێك بێت بۆ ئەوەی بتوانێت لەو رێگەیەوە بێتە ناو هەرێمی كوردستان و زۆر لایەنی دیكەی بەكار بهێنێت زۆر بەرپرسی كورد بهێنێتە ناو ئەو بابەتەوە”.

د. بەشیر:”بەتوندی رەتیدەكەینەوە”

لەوبارەیەوە د.بەشیر حەداد، ئەندامی لیژنەی ئەوقاف لەپەرلەمان، گوتی “ئێمە وەك لیژنەی ئەوقاف ئاگاداری ئەوەنین و هیچ زانیارییەكمان لەوبارەیەوە نییە. بەڵام ئەگەر كەسێك بیهەوێت لەكۆمەڵگەیەكدا نووسینگەیەكی وادامەزرێنێت، كە زۆربەی سوننە مەزهەبن، بێگومان رێی پێنادرێت. ئێمە بەتوندی بەرپەرچی دەدەینەوە. بەڵام ئەگەر كەسانێكی شیعە مەزهەب بیانەوێـت ئەوە لەناو ماڵەكانی خۆیان یان شوێنی تایبەتی خۆیان پەیڕەو بكەن ئازادن، چونكە لەمەزهەبی ئەواندا ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە رێگەپێدراوە. روونیشیكردەوە، كە ئەوە لەگەڵ دەستووری عێراق و كوردستانیشدا دژە.

“رێگەی چەوساندنەوەی ژنانە و جۆرێكە لە لەشفرۆشی”

بەڕای پارێزەر وەهبیە زرار، بابەتی هاوسەرگیری سیغە رێگەیەكیترە لەو رێگایانەی ژنی پێدەچەوسێنرێتەوە. چونكە لەپەنای ئەوەوە ئەو پیاوانە دەیانەوێـت بەو رێگەیە خۆیان لە هاوسەرگیری فەرمی و ئەركەكانیان بدزنەوە. “واتە ئەركی هاوسەرگیری پابەندبوون بەخێزان و منداڵ بەخێوكردن و بەناوكردن. هەروەها لەبەخێوكردنی ژنەكە. ئەوە تەنیا بۆ بەتاڵكردنەوەی مەرامە سێكسییەكانی پیاوە بەكەمترین پابەندی و ئیمكانیەتی ماددی. چونكە ئەو هاوسەرگیرییە كاتییانە تەنیا لەخزمەتی پیاون. ئەوە لەگەڵ هەموو یاساكان لەعێراق و كوردستانیشدا ناكۆكە.

گوتیشی “جیا لەوەی لەمەزهەبی سوننەدا ئەوە حەرامەو رێگەپێنەدراوە. هاوسەرگیری لەیاسای ئێمەدا تاهەتاییە تەنیا بەمردنی یەكێك لەهاوسەرەكان یان بەتەڵاق لەدادگا هەڵدەوشێتەوە. زۆر هاوسەرگیری دیكەی وەك هاوسەرگیری میسیارو عورفی دروستبوون كە پیاوان تێیدا سوودمەندن”.

هەروەها گوتیشی “زۆر بەراشكاوی من پێموایە ئەوە ناو دۆزینەوەیە بۆكاری لەشفرۆشی و لەژێرناو و بیانووی ئایین و مەزهەبدایە”.

“دەبێ ژنان رێگە بەوە نەدەن”

هەر لەوبارەیەوە پەرلەمانتار پەیام ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەتان لەپەرلەمان گوتی “هیچ جۆرە دیاردەیەك بەبێ‌ یاسا نابێت، ئێمە بەهیچ جۆرێك لەپەرلەمان رێگەنادەین پڕۆژەیاسایەكی وا رێی پێبدرێت”.

گوتیشی “پێویستە ئافرەت دژی بوەستنەوە، چونكە ئەوە چەوساندنەوەو كەمكردنەوەی رۆڵ و كەسایەتی ژنە. هەروەها بەهیچ جۆرێك لەخزمەتی كۆمەڵگەدا نییە”.

ئەو ژنە پەرلەمانتارە جەختیشیكردەوە لەسەر ئەوەی “دەبێت ژنان رێگە بەوە نەدەن و ئەگەر بەبێ‌ یاساش ئەوە كرا هیچ ژنێك بەو هاوسەرگیرییە رازی نەبێت. بێگومان پیاو كە ئەو هاوسەرگیرییە بكات لەگەڵ ژنێك دەیكات، ئەوە بەرلەهەر شتێك ناشیرینكردنی سیمای كۆمەڵگای كوردییە. پیاوان هەمووشتێك لەبەرژەوەندی خۆیان دەكەن وەك ئەنجامدانی فرەژنی. جگە لەوەی كۆمەڵگای ئێمە زۆربەی موسڵمانەو لەسەر مەزهەبی سوننەیە كەواتە ئەوە نە یاساو نە دابونەریتی كۆمەڵگە رێگەی پێنادات”.

بەبڕوای شارەزایەكی پەیوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان، كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی هەژموونی زۆری لەسەر ئابووری و سیاسەت و كایەكانی رۆشنبیری بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدایە غەزووی ئەم هەرێمە بكات و هەناردەكردنی پڕۆژەی هاوسەرگیری سیغە كە هاوسەرگیرییەكی رێگەپێدراوی شیعەی ئیمامیە بۆناو كۆمەڵگەیەكی سوننە مەزهەبی كورد بەگەورەترین مەترسی دادەنرێت لەرێگەی هەڵوەشاندنەوەی بنەماكانی خێزان و برەودان بەدیاردەی لەشفرۆشی لەژێر پەردەی مەزهەب.

سه رچاوه/نینا/ گۆڤاری وارڤین

Entry filed under: سه نته ری نینا. Tags: .

بـــه‌رگـــریــمان لـــه‌خـــۆمــان كـــرد بـــۆیـــه‌ تـــه‌قــه‌مــان كـــرد چۆن دكتاتۆر،یان كه‌سه‌ سایكۆلۆژیه‌ت نه‌خۆشه‌كان بناسینه‌وه‌؟!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: