چۆن دكتاتۆر،یان كه‌سه‌ سایكۆلۆژیه‌ت نه‌خۆشه‌كان بناسینه‌وه‌؟!

2011/04/12 at 5:40 PM Leave a comment

یاد علی _ رانیه‌:سایكۆلۆژیه‌تی خۆپه‌رست وئاشقی نابانگ ده‌ركردن، یان خۆ سه‌پێن به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا، له‌ زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ هه‌ر له‌ ئه‌وه‌لی ژیانیانه‌وه‌ كه‌سانێكی بێ به‌هره‌ بوونه‌، یان تووشی شكستی زۆر هاتوون، ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ كه‌ له‌ ناخیاندا روحی تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ وسڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه‌، به‌ كۆیله‌ كردنی چوارده‌وری خۆی وخۆ سه‌پاندن به‌سه‌ریاندا له‌ ناخیاندا رواوه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ گرتنه‌ به‌ری ئه‌م رێگایه‌ش بریتیه‌ له‌ نزمی ئاستی هۆشیاریان، رۆشنبیریان به‌ هه‌موو لقه‌كانیه‌وه‌ زۆر نزمه‌ وخه‌وتووه‌، به‌ جیاوازی ژینگه‌ وكه‌لتووره‌وه‌ پلانی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ش ئه‌گۆڕێت، به‌هۆی جۆرێك له‌ ئازادی ره‌ها و پێوه‌ری كه‌فائه‌تی تاكه‌كان له‌ وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، زۆربه‌ی ئه‌و سایكۆلۆژیه‌تانه‌ به‌ كردارێكی سرنج راكێشه‌وه‌ ئه‌یانه‌وێ بناسرێن، جا گرنگ نیه‌ له‌ لای خه‌ڵك چه‌ند مه‌قبوله‌، بۆ نمونه‌ تاوانێكی قێزه‌ون، یان پێشێل كردنی یاسا، یان سوكایه‌تی كردن به‌ پیرۆزترین كه‌س وشت، به‌ڵام جیاواز له‌ رۆژئاوا، وه‌ ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه‌ لێره‌ باسی بكه‌م، ئه‌و سایكۆلۆژیه‌تانه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وبه‌تایبه‌ت تریش باشوری كوردستان.

به‌هۆی نزمی ئاستی رۆشنبیری وخوێنده‌واری خه‌ڵك، زۆر جار بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كه‌سێكی نه‌خۆشی بێ به‌هه‌ره‌ی بوده‌ڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌ك به‌س سرنجی خه‌ڵك بۆ لای خۆی رائه‌كێشێت، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش سه‌رۆكایه‌تیه‌كی بێ پسانه‌وه‌ ئه‌كات، به‌ لایه‌نگر وركابه‌ر وبێلایه‌نیشه‌وه‌ لێی ئه‌ترسن!.

به‌ڵام زوو یا دره‌نگ، هه‌موو ئه‌و ناوبانگ ومێژووه‌، به‌ پێچێكی له‌ناکاوی زۆر تیژ پێچه‌وانه‌ ئه‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ نزم ئه‌بنه‌وه‌ خه‌ڵك به‌ نوكته‌ لێدوان وكاره‌كانیان ئه‌گێڕنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش هه‌مووی به‌هۆی نه‌بوونی رۆڵی ئه‌قڵ ومه‌نتق له‌ ژیانیاندا، نه‌بوونی ده‌روونێكی ئینسانی ووێژدانێكی زیندوو، كار نه‌كردن له‌سه‌ر هه‌قیقه‌ت ویاسا گه‌ردوونیه‌كان، زاڵبوونی حه‌ز وویستیان به‌سه‌ر ئه‌قڵدا…هتد.

ده‌سته‌ڵاته‌ دیكتاتۆره‌كان( كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌ك سایكۆلۆژیه‌تی شێواوه‌)، هه‌موویان له‌ جه‌وهه‌دا یه‌ك مه‌عده‌نن، هه‌موویان كار له‌سه‌ر زیاد كردنی هێزی سه‌ربازی( میلیشیا) ئه‌كه‌ن، كار له‌سه‌ر برسی كردنی میلله‌ت وقۆرخ كردنی سه‌روه‌ت وسامانی وڵات ئه‌كه‌ن، هه‌موویان ئازادیه‌كان له‌ناو ژووره‌كه‌ی خۆیاندا قه‌تیس ئه‌كه‌ن، دوایی كه‌م كه‌م به‌ خێر وسه‌ده‌قه‌، له‌ ژێر فشاره‌كاندا ئه‌یبه‌خشنه‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵك به‌ ملی لیتر، خۆیان له‌ خه‌ڵك جودا ئه‌كه‌نه‌وه‌ وله‌ به‌رزترین شوێن وسازگارترین ئاوهه‌وا كۆشكی گه‌وره‌ دروست ئه‌كه‌ن وبه‌ كه‌ره‌سته‌ی گران به‌ها ئه‌یڕازێننه‌وه‌، خزم وقه‌وم وقیله‌كه‌ی له‌ خۆی نزیك ئه‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ترسه‌ گه‌وره‌كه‌ی( ترسی ناسینی خۆی) وای لێ كردووه‌ باوه‌ڕ به‌ كه‌س نه‌كات، حه‌ز به‌ چه‌پڵه‌ وپێدا هه‌ڵدان ئه‌كا، حه‌ز به‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ودیتنی وێنه‌كانی ئه‌كات…هتد، به‌ پێی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وان، ئه‌و کارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ وا له‌ میلله‌ت ئه‌کات، نه‌پرژێنه‌ سه‌ر سیاسه‌ت، مه‌یدانه‌که‌ بۆی چۆڵ ئه‌بێ، کولمه‌رگی وسه‌ختی ژیان وا له‌ خه‌ڵك ئه‌کات مێشك وده‌روونیان به‌ دابین کردنی ژیانی رۆژانه‌یان مه‌شغول بێت ونه‌بنه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر کورسی سه‌رۆك وده‌سته‌ڵاته‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ هه‌مووی پێچوانه‌ی سایکۆلۆژیه‌تی دیکتاتۆره‌کانه‌، پێچوانه‌ی پێشبینیه‌ کورتبینه‌کان وپلانه‌ نه‌زۆکه‌کانیانه‌.

بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و سایكۆلۆژیه‌ نه‌خۆشانه‌، تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌، كه‌مترین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆیان هه‌یه‌  له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، جا له‌ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بێت یان له‌ كۆڕ وكۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان، له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیشدا، هه‌ر كاتێ كه‌سێك پرسیارێكی جدی لێ كرد، له‌ناوه‌ڕاستی پرسیاره‌كه‌دا، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سایكۆلۆژیه‌تی ته‌حه‌مولی بیستنی پرسیاری جددی نیه‌، بۆیه‌ ده‌ست ئه‌كا به‌ بڕینی پرسیاره‌كه‌ وزه‌رده‌ه‌نه‌ش ئه‌كات وبه‌ ده‌نگی به‌رز وبه‌ كورتی  وه‌ڵامه‌ سواوه‌كه‌ی ئه‌داته‌وه‌، لێره‌وه‌ بۆمان ده‌ره‌خات كه‌ قه‌ت ته‌حه‌مولی 3 ده‌قه‌ گوێگرتنی نیه‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كان به‌ ئاراسته‌ی سایكۆلۆژیه‌تی ئه‌و نه‌بن، ئه‌ی بۆ گله‌یی لێ بكه‌ین كه‌ به‌ ئاگر وئاسن خه‌ڵك سه‌ركوت ئه‌كا، به‌ناوی تیرۆرست، ده‌ستی ده‌ره‌كی وناحه‌ز و…هتد

یه‌كێكی دیكه‌، ئه‌و دیكتاتۆره‌ نه‌خۆشانه‌، له‌ سه‌ردانه‌كانیان بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌، زۆر زه‌رده‌خه‌نه‌یان هه‌یه‌!، نوكته‌ بكرێ یا نه‌، قسه‌ی خۆش بكرێ یا نه‌، ئه‌وانه‌ هه‌ر له‌ كاتی دابه‌زین له‌ ته‌یاره‌كه‌ زرده‌خه‌نه‌یان هه‌یه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی ترس، شه‌رم، بێ متمانه‌یی، خۆ به‌كه‌مزانی به‌رامبه‌ر بێگانه‌…هتد.

یاد علی _ رانیه‌

yad_aly@yahoo.com

Entry filed under: یاد علی _ رانیه‌. Tags: .

لـــە كوردستان هـــەوڵی تـــاقیكردنەوەی زەواجـــی سیـــغە دەدرێـــت مەلا حکومەتی ئیسلامی دەوێ!روناکبیر تۆچیت دەوێ؟

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: