دایكی‌ شه‌هید گه‌رمیان:شكاندنی‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی گه‌رمیان،هێنده‌ی شه‌هیدكردنه‌كه‌ی ئازاری‌ پێگه‌یاندم

2011/04/13 at 4:28 PM لێدوانێک بنووسە

دوای 5 رۆژ له‌ دانانی په‌یکه‌ری شه‌هید گه‌رمیان له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه‌)له‌لایه‌ن ده‌ستێکی نادیاره‌وه‌ به‌شێکی ئه‌و په‌یکه‌ره‌ شکێندراو دایکی شه‌هید گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کردوه هه‌ستی مرۆڤایه‌تی تێدا نیه‌.رێزان عه‌سكه‌ر، دایكی‌ شه‌هید گه‌رمیان بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: په‌یكه‌ری‌ شه‌هید گه‌رمیان له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ شكێنراوه‌، له‌ دواوه‌ سه‌ریان شكاندوه‌، ئه‌و ده‌سته‌ی‌ كه‌ گوڵی‌ ئاشتی‌ پێوه‌ بوه‌، ئه‌وه‌شیان شكاندوه‌.  وتیشی: ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌م كاره‌ هه‌ستاوه‌ هیچ هه‌ستێكی‌ مرۆڤایه‌تی‌ تێدانیه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ستی‌ مرۆڤبونی‌ تێدا بوایه‌ په‌نای‌ بۆ ئه‌م كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ نه‌ده‌برد.
دایکی شه‌هید گه‌رمیان ئه‌وه‌شی وت: “شکاندنی په‌یکه‌ره‌که‌ی گه‌رمیان، به‌ هێنده‌ی شه‌هیدكردنی ئازاری‌ داوم، هیوادارم شار بێ‌ دادوه‌ر نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی‌ خۆیان به ‌به‌رپرسی‌ شار ده‌زانن بپرسنه‌وه‌ له‌هه‌مو ئه‌و بێڕێزییه‌ی‌ كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ په‌یكه‌ری‌ شه‌هید گه‌رمیان”.
گه‌رمیان ئه‌حمه‌دی‌ ته‌مه‌ن 11 ساڵ، له‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی 25ی شوباتی شاری چه‌مچه‌ماڵ، له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكراو شه‌هید كرا، هاوکات تا ئێستاش بکوژه‌کان ده‌ستگیر نه‌کراون.

Entry filed under: دایكی‌ شه‌هید گه‌رمیان.

بــــــانــــــگه‌وازێــــــک به‌رپرسێكی‌ كۆمۆنیست:پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌ به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان هه‌أه‌شه‌ی‌ به‌لیبیاكردنی‌ كوردستان ده‌كه‌ن

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 741,908 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: