كه‌مال كه‌ركوكی‌:ئاماده‌ین پێشوازی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ بكه‌ین

2011/04/13 at 4:48 PM Leave a comment

قبوڵ ناكه‌ن هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ خۆی‌ بكات به‌خاوه‌نی‌ جه‌ماوه‌ر

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان “د.كه‌مال كه‌ركوكی‌” له‌م گفتوگۆیه‌ی‌ ئاوێنه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بۆ خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ن هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ خۆی‌ بكات به‌خاوه‌نی‌ جه‌ماوه‌ر‌و بیه‌وێت رای‌ خۆی‌ به‌سه‌ر زۆرینه‌دا فه‌رز بكات.

ئاوێنه‌: له‌مانگی‌ رابوردوودا بینیمان سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان كراو به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران جارێكی‌ تر شه‌رعیه‌تی‌ پێدرایه‌وه‌، پاشان بانگهێشتی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ كرا‌و ده‌نگی‌ پێدرایه‌وه‌، ئایا ئه‌مه‌ هه‌مان سیناریۆ نییه‌ كه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌؟

كه‌مال كه‌ركوكی‌: نه‌خێر ئه‌مه‌ سیناریۆ نییه‌، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران قه‌ناعه‌تیان وابێت ئه‌و وه‌زیره‌ وه‌زیرێكی‌ به‌توانایه‌‌و كاری‌ باشی‌ كردووه‌و له‌خزمه‌تی‌ خه‌ڵك بووه‌، مافی‌ خۆیانه‌ ده‌نگی‌ خۆیانی‌ به‌ئیجابی‌ پێبده‌نه‌وه‌.

ئاوێنه‌: خۆپیشانده‌رانی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ كۆمه‌ڵێك داخوازییان دا به‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان‌و لیژنه‌كه‌ش داخوازیی‌ خۆپیشانده‌رانیان دا به‌ئێوه‌، به‌ڵام بۆچی‌ تائێستا ئێوه‌ هیچ وه‌ڵامێكتان نه‌داوه‌ته‌وه‌؟

كه‌مال كه‌ركوكی‌: په‌رله‌مانی‌ كوردستان زۆر زۆر به‌جددی‌ كاری‌ كردووه‌و هه‌وڵیداوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داخوازیی‌ خۆپیشانده‌ران، زۆرجاریش خۆم له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان تا كاتژمێر 12:30ی‌ شه‌و له‌په‌رله‌مان دانیشتنم كردووه‌، ئینجا له‌ناو په‌رله‌مان 17 خاڵمان ده‌ركرد به‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) لیژنه‌مان پێكهێنا‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان بینی‌‌و داخوازییه‌كانیان هێنا‌و جارێكیتر له‌ناو په‌رله‌مان خوێنرایه‌وه‌و لیژنه‌ی‌ بۆ پێكهێنرا، ئێستا ئه‌و داخوازییانه‌ ره‌وانه‌ی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون‌و ئه‌وانیش كاری‌ خۆیان ده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك شت له‌ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بڵاوده‌بێته‌وه‌ وانییه‌، په‌رله‌مان به‌وپه‌ڕی‌ تواناوه‌ به‌كاری‌ خۆی‌ هه‌ڵساوه‌، ناڕه‌زایی‌ خه‌ڵكیش هه‌یه‌، ناڕه‌زایی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش هه‌یه‌، ئێمه‌ رێزمان بۆ هه‌ردوولا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵكه‌، وا خه‌ریكین چاره‌سه‌ری‌ ده‌كه‌ین. له‌م ماوه‌یه‌شدا رێزدار سه‌رۆكی‌ هه‌رێم چه‌ندین دانیشتن ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و حیزبه‌ سیاسیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئێمه‌ هه‌موومان خه‌ریكین.

ئاوێنه‌: ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ دانیشن؟

كه‌مال كه‌ركوكی‌: با ئه‌وان بێن له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان دانیشن‌و په‌رله‌مان په‌رله‌مانی‌ خۆیانه‌، ئه‌گه‌ر بێن ئێمه‌ پێشوازییان لێده‌كه‌ین، له‌مه‌سه‌له‌ی‌ چاكسازیدا بۆ خه‌ڵك ئێمه‌ هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین، به‌ڵام لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ بیه‌وێت خۆی‌ فه‌رز بكات به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر‌و پرۆسه‌ی‌ دیموكراسیدا، من قه‌ناعه‌تم ئه‌وه‌ نییه‌ زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ بێت، چونكه‌ هه‌موو بڕیارێكی‌ كۆتایی‌ له‌ناو په‌رله‌مان ده‌درێت‌و په‌رله‌مانیش 111 كه‌سه‌ ئه‌گه‌ر 56 كه‌س ده‌نگی‌ له‌گه‌ڵ كام لایه‌ن بێت ئه‌وا جێبه‌جێ‌ ده‌بێت.

ئاوێنه‌: مانای‌ وایه‌ داواكارییه‌كانیش ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌‌و به‌ زۆرینه‌‌و كه‌مینه‌ ده‌بێت؟

د. كه‌مال كه‌ركوكی‌: به‌ ته‌ئكید‌و سه‌د ده‌ر سه‌د به‌ زۆرینه‌‌و كه‌مینه‌ ده‌بێت، له‌پرۆسه‌ی‌ دیموكراسیدا ناكرێت تۆ له‌هه‌ڵبژاردن به‌شدار بیت‌و خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌نگت پێبدات‌و زۆرینه‌ به‌ده‌ستبهێنی‌، ئه‌وی‌ تر بێ‌‌و بڵێت ده‌بێت وا بكه‌یت‌و وابكه‌یت! له‌هیچ وڵاتێكی‌ دونیا شتی‌ وانییه‌.

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان. Tags: .

به‌رپرسێكی‌ كۆمۆنیست:پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌ به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان هه‌أه‌شه‌ی‌ به‌لیبیاكردنی‌ كوردستان ده‌كه‌ن کتابێکی نھێنی سەرسوڕھێنەری سوپای پاسداران لەنێو ڕێکخستەکانی پارتیدا بڵاوبۆتەوە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: