پژاک:مــام جـــه‌لال داواى لێـــــكردیـــن لـه‌ قه‌ندیل بێــينه‌ خـواره‌وه

2011/04/13 at 5:20 PM 2 comments

 ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌مان كردبا له‌داهاتوو وه‌ك كه‌مپى ئه‌شره‌فمان به‌سه‌ر ده‌هات

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیته‌ى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان رایگه‌یاند، ماوه‌ى رابردوو مام جه‌لال چه‌ندین جار داواى لێكردین له‌ چیاكان بێینه‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ قبوڵمان نه‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌مان كردبا له‌داهاتوو وه‌ك كه‌مپى ئه‌شره‌فمان به‌سه‌ر ده‌هات.
د. سه‌یدخان ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیته‌ى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان PJAK ئه‌مرۆ 13/4/2011 به‌ (رووداو)ى راگه‌یاند “له‌ ماوه‌ى رابردوودا مام جه‌لال سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چه‌ندین جار داواى لێكردین له‌ چیاكان بێنه‌خوارێ‌و نیشته‌جێى كه‌مپێك بكرێین له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ و دیموكرات، به‌ڵام ئێمه‌ قبوڵمان نه‌كرد، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ماناى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و له‌ناوبردنى بزوتنه‌وه‌كه‌مان دێت‌و له‌داهاتووشدا هیچ كاریگه‌رى‌و فشارمان نه‌ده‌ما له‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردو، هاوشێوه‌ى كه‌مپى ئه‌شره‌فمان لێده‌هات”.
د. سه‌یدخان گوتى “حكومه‌تى ئێران به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نییه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانى گفتوگۆ بكات به‌ڵكو فشار ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌وى تێدا نیشته‌جێیه‌ تا هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێران به‌ده‌رنرێن له‌و وڵاتانه‌”، گوتیشى “ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ كه‌ هێرشه‌كانى عێراق بۆسه‌ر كه‌مپى ئه‌شره‌ف له‌سه‌ر داواى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌نجام دراوه‌ به‌مه‌به‌ستى له‌ ناوبردنى هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانى ئێران، ئێمه‌ ئه‌وهێرشانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین‌و ئه‌و كارانه‌ له‌گه‌ڵ مافى مرۆڤ‌و په‌نابه‌رى ناگونجێن”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیته‌ى PJAK گوتیشى “گه‌ریلاكانى پژاك ئه‌ركى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانیشیان ئه‌نجامداوه‌‌ به‌هۆى بوونى هێزه‌كانمان له‌سه‌ر سنور رێگریشمان له‌ ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌كان كردووه‌ بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان”.
پارتى ژیانى ئازاد PJAK هێزێكى چه‌كدارى ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ساڵى 2004 دامه‌زراوه‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌ربه‌خى بۆ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.

Entry filed under: پژاک. Tags: .

کتابێکی نھێنی سەرسوڕھێنەری سوپای پاسداران لەنێو ڕێکخستەکانی پارتیدا بڵاوبۆتەوە بــــۆ ســــاڵیادی‌ تــــیرۆری‌ هــــاوڕێــــیان شــــاپــــورو قــــابیــــل

2 Comments Add your own

  • 1. Fatah Ahmadi  |  2011/04/13 at 7:30 PM

    هیوادارم هیچهێزێکی کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نه‌که‌وێته‌ داوی تاڵه‌بانی که‌ بیکاته‌ نێچیر،بۆ داگیر که‌ران.

    Reply
  • 2. Xorezard  |  2011/04/19 at 10:33 AM

    داخوازی پیوند له گه ل پژاکی قاره مان
    بژی قه ندیل
    بژی شاهو
    بژی دالاهو

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: