بــــۆ ســــاڵیادی‌ تــــیرۆری‌ هــــاوڕێــــیان شــــاپــــورو قــــابیــــل

2011/04/14 at 9:27 AM Leave a comment

زمناكۆ عزیز:پێش 13 ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ 18/4/2011دا دوو ڕابه‌ری‌ جه‌سووری‌ كۆمۆنیست له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌ده‌سیسه‌ی‌ پارتی‌ و له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ تیرۆر كران. تاوانی‌ ئه‌وان ئه‌وه‌ بوو كه‌ وه‌ك ئه‌مڕۆی‌ مه‌یدانه‌كانی‌ ئازادی‌ كوردستان،داوای‌ ماف و ئازادیه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ مه‌حرومی‌ كوردستانیان ئه‌كرد. ناڕازی‌ بوون به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی‌ و كرده‌وه‌ چه‌په‌ڵ‌ و چه‌وتانه‌ی‌ ئه‌حزابی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌كوردستان. داوایان ئه‌كرد كه‌ خه‌ڵك بێته‌مه‌یدان و داوای‌ مافه‌ ڕه‌واكانی‌ خۆیان بكه‌ن و له‌دژی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ گه‌نده‌ڵ‌ و عه‌میل و سه‌ركوتگه‌ر ڕاپه‌ڕٍن. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و دروشمانه‌ی‌ كه‌ پێش ده‌یه‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر شاپور و قابیل و هاوڕێكانیان ئه‌یانووته‌وه‌، ئێستا بوونه‌ته‌ وێردی‌ سه‌ر زمانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێی‌ كوردستان، پێش 13 ساڵ به‌رله‌ئێستا شاپورو قابیل به‌و هۆیه‌وه‌ تیرۆركران كه‌ داكۆكیان له‌مافه‌ دزراوه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ئه‌كرد، داوایان ئه‌كرد كه‌ لافاوی‌ پاره‌ی‌ بڕیاری‌ 986 ی‌ ئه‌و ده‌مه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه‌ سه‌رانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ئه‌یانكرده‌ حساب بانكه‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێرده‌ستی‌ خه‌ڵك و نوێنه‌رانیان ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت كه‌ خه‌رجی‌ بكه‌ ن بۆ پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ خه‌ڵك، ئێستاش هه‌مان داواكاری‌ بۆ %17ی‌ بودجه‌ی‌ دزراوی‌ خه‌ڵك هه‌ر هه‌مان دروشمی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ كوردستانه‌ كه‌داوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ خه‌ڵك بۆخۆیان ئه‌كه‌ن. ئه‌وان به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ ماڵوێرانكه‌ری‌ پارتی‌ و یه‌كێتیه‌وه‌ كه‌ زۆرجار له‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا ڕووی‌ ئه‌دا، داوای‌ ده‌ستبه‌جێی‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ باره‌گا چه‌كداره‌كانیان ئه‌كرد له‌ شوێنی‌ ژیانی‌ خه‌ڵك، ئه‌مڕۆش ئه‌بینین كه‌ یه‌كێك له‌ خواسته‌كان هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌وان پێش 15 ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر به‌رزیانكردبوه‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌وان ئێستا به‌جه‌سته‌ له‌ناو ڕیزی‌ خۆپیشانده‌راندا نین، به‌ڵام به‌ خواست و داوكاری‌ و جه‌ساره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ناو دڵی‌ ئه‌و خرۆشانه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌دان و شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌شن كه‌ له‌په‌نای‌ په‌یكه‌ری‌ قوربانیه‌كانی‌ 17ی‌ شوبات، په‌یكه‌ری‌ شایسته‌ش بۆ ئه‌و دوو رٍابه‌ره‌ دڵسۆزه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان دروست بكرێت.
ڕلسته‌ كه‌ شاپورو قابیل له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ تیرۆركران، به‌ڵام هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ تیرۆركردنه‌كه‌یان ئه‌وه‌ بوو كه‌ خۆیان و حزب و بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌یانویست ده‌ستی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كۆتا بكه‌ن له‌سه‌ر ژیانی‌ خه‌ڵك، ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌ خه‌باتكاری‌ ڕێگای‌ ئازادی‌ و یه‌كسانی‌ بوون و دژی‌ كاروكرده‌وه‌ چه‌وته‌كانی‌ ئه‌و دوو حزبه‌ باڵاده‌سته‌ی‌ كوردستان بوون، نیوهێنده‌ش له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كان كاریگه‌ریان نه‌بوو،  به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ڕێگه‌ی‌ خۆش كرد بۆ ئیسلامیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ كارێك كه‌ له‌توانای‌ خۆیدا نه‌بوو بیكات، ئه‌وه‌بوو ده‌رگای‌ تیرۆریان خسته‌سه‌ر پشت بۆ تیرۆریسته‌ ئیسلامیه‌كان و سه‌ره‌نجام ئه‌وانیان تیرۆركردو، بینیمان كه‌ له‌و به‌رواره‌ به‌داوه‌شه‌وه‌ چۆن تیرۆریسته‌ ئیسلامیه‌كان به‌هێتر بوون و توانیان ده‌یان كاره‌ساتی‌ تیرۆریستی‌ تری‌ هاوشێوه‌ ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك ئیسلامیه‌كان تاوانباربن له‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌، ئه‌وا پارتی‌ دووبه‌رابه‌ری‌ ئه‌وه‌ زیاتر تاوانباره‌، چونكه‌ له‌لایه‌ك ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارو به‌رپرسی‌ ئه‌منیه‌تی‌ خه‌ڵك بوون، له‌لایه‌كیتره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون كه‌ زه‌مینه‌ی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستانه‌یان خۆش كرد، هه‌رئه‌مه‌ش هۆكاری‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ڕێگایان نه‌دا كه‌ بكوژانی‌ ئه‌وان به‌ئاشكرا دادگایی‌ بكرین، بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌كه‌ی‌ خۆیان له‌ هاوكاری‌ و ده‌ستگیرۆیی‌ تیرۆریستان ئاشكرا نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ و پاش 13 ساڵ‌ به‌سه‌ر تیرۆركردنی‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌دا، ئه‌بینین كه‌ بكوژانیان تا دێت ڕیسواتر ئه‌بن و چاره‌نوسیان تاركیتر ئه‌بێت، هه‌تادێت ئاینده‌یان نزیكتر ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ئاینده‌ی‌ هاوشێوه‌كانیان له‌ میسرو تونس و یه‌مه‌ن ..هتد. هاوڕێیان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌ (شاپوروقابیل)یش تادێت ده‌رگای‌ فراوانتر بوون و گه‌وره‌تر بوونیان بۆ ده‌خرێته‌ سه‌رپشت. كه‌ سه‌ره‌نجام دنیایه‌ك كه‌ شاپورو قابیل بۆی‌ تێكۆشان و خه‌باتیان ئه‌كرد له‌پێناویدا دێته‌ دی‌، ئاینده‌یه‌كیش كه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌بێته‌ نسیبی‌  ده‌سه‌ڵاتدرانی‌ كوردستان، تادێت له‌و ئاینده‌یه‌ ئه‌چێت كه‌ شاپورو قابیل و هاوڕێكانیان خوازیاری‌ بوون بۆیان، ئه‌ویش وه‌لانانیان له‌ده‌سه‌ڵات و دادگاییكردنی‌ تاونباران و گه‌نده‌ڵ‌ و تاڵانچیه‌كانیان.
بۆیه‌ ئه‌مساڵ‌ ئه‌بێت هاوڕێیان و كه‌سوكاری‌ ئه‌و ئازیزانه‌ له‌هه‌موو كات زیاتر ئاسووده‌ بن  كاتێك ئه‌بینن كه‌ به‌رهه‌می‌ خه‌بات و تێكۆشان و ماندووبوونی‌ ئه‌وان به‌فیڕۆ نه‌چووه‌و، له‌داهاتویه‌كی‌ نزیكدا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ به‌هه‌مومانه‌وه‌ ئه‌یچنینه‌وه‌.
ڕیسوایی‌ بۆ بكوژانی‌ ئازادیخوازان و زه‌مینه‌خۆشكه‌رانی‌ تیرۆر
بژی‌ یادی‌ شاپورو قابیل و گشت گیانبه‌ختكردوانی‌ ڕێگای‌ ئازادی‌ و یه‌كسانی‌

14/4/2011

بۆ زانیاری زیاتر کرته له سه ر ئێمه بناسه بکه

Entry filed under: زمناكۆ عزیز. Tags: .

پژاک:مــام جـــه‌لال داواى لێـــــكردیـــن لـه‌ قه‌ندیل بێــينه‌ خـواره‌وه ئه‌مه‌ریکا:ده‌ستگیركردنی‌ سه‌رۆکی پێشوی کۆتدیڤوار،په‌یامێكه‌ بۆ سه‌رجه‌م دیكتاتۆره‌كان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: