ئه‌مه‌ریکا:ده‌ستگیركردنی‌ سه‌رۆکی پێشوی کۆتدیڤوار،په‌یامێكه‌ بۆ سه‌رجه‌م دیكتاتۆره‌كان

2011/04/14 at 10:01 AM Leave a comment

دوای تێپه‌ڕبونی چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی وڵاتی کۆتدیڤوار و شکستهێنانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌داو راده‌ست نه‌کردنی ده‌سه‌ڵات، سه‌رئه‌نجام لۆران گباگبۆی‌ سه‌رۆكی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوی‌ كۆتدیڤوار ده‌ستگیركرا.له‌ رێکه‌وتی 27ی‌ تشرینی‌ دوه‌می‌ ساڵی‌ 2010دا، له‌ كۆتدیڤوار هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجامدراو به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا، حه‌سه‌ن واتارا‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناو و چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ان په‌سه‌ندكرد و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاش واتارایان وه‌ك سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراو به‌ ره‌سمی‌ ناسی‌، به‌ڵام لۆران گباگبۆ ئاماده‌نه‌بو دان به‌ شكسته‌كه‌یدا بنێت و ده‌سه‌ڵات راده‌ستی‌ ركابه‌ره‌كه‌ی‌ بكات.
هاوکات ئه‌وه‌ش وڵاتی‌ به‌ره‌و شه‌ڕێكی‌ خوێناوی‌ برد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س كوژران و هه‌زارانی‌ دیكه‌ش ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بون، له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگی‌ رابوردودا هێزه‌كانی‌ گباگبۆ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر لایه‌نگرانی‌ واتارا‌ چڕ كرده‌وه‌ و چه‌كی‌ قورسیان به‌رامبه‌ریان به‌كارهێنا و له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوشدا هێزه‌كانی‌ واتارا‌ به‌ پشتیوانی‌ هێزه‌ ئاشتی‌ پارێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان زۆربه‌ی‌ شاره‌كانیان كۆنترۆڵ كردو هێزه‌كانی‌ فه‌ره‌نساش، له‌ رێگه‌ی‌ فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ و كۆپته‌ره‌وه‌ كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی گباگبۆیان بۆردومانكرد و (سێشه‌ممه‌)ی رابوردوش توانیان گباگبۆ ده‌ستگیر بكه‌ن و هاوڵاتیانی‌ ئه‌بیجانی‌ پایته‌ختیش رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشی‌ و شادی‌ خۆیان ده‌ربڕی‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا واتارا‌ داوای‌ له‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان كرد، دان به‌خۆدا بگرن و خۆیان له‌ توندوتیژی‌ و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ باگبۆ بپارێزن.
له‌ هه‌مان کاتدا واتارا داوای‌ جێگیركردنی‌ ئاسایش و ئارامی‌ كرد له‌ وڵاتداو به‌ڵێنیدا به‌ زوترین كات لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی‌ راستیه‌كان پێكبهێنێت.
له‌لای خۆشیه‌وه‌ هیلاری‌ كلینتۆنی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ده‌ستگیركردنی‌ گباگبۆ په‌یامێكه‌ بۆ سه‌رجه‌م دیكتاتۆره‌كان و ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌یان پشتگوێ‌ بخه‌ن، له‌گه‌ڵ چاره‌نوسێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ گباگبۆدا روبه‌ڕو ده‌بنه‌وه‌.
هاوكات بانكیمۆنی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش داوای‌ له‌ واتارا‌ كرد، رێگری‌ بكات له‌ به‌رده‌وامی‌ شه‌ڕ و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و هه‌وڵی‌ جێگیركردنی‌ ئارامی‌ بدات له‌ وڵاتدا.
له‌ئێستاشدا گباگبۆ راده‌ستی هێزه‌ ئاشتی پارێزه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کراوه‌و دوێنێ (چوارشه‌ممه‌) به‌ فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی باکوری وڵات کراوه‌.
به‌پێی‌ ئامارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی‌ ئه‌مدوایانه‌دا، لانی‌ كه‌م هه‌زار كه‌س كوژران و زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سی‌ دیكه‌ش له‌ كۆتدیڤوار هه‌ڵاتون و ئاواره‌ی‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ر بون.سبه ی

Entry filed under: سبه‌ی. Tags: .

بــــۆ ســــاڵیادی‌ تــــیرۆری‌ هــــاوڕێــــیان شــــاپــــورو قــــابیــــل بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو ناوه‌نده‌ کرێکاریه‌کان‌،هه‌موو ڕێکخراو‌و لایه‌نه‌ داکۆکیکاره‌کان له‌ چینی کرێکار!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: