بانگه‌وازێک بۆ هه‌موو ناوه‌نده‌ کرێکاریه‌کان‌،هه‌موو ڕێکخراو‌و لایه‌نه‌ داکۆکیکاره‌کان له‌ چینی کرێکار!

2011/04/14 at 1:22 PM لێدوانێک بنووسە

کۆمیته‌ی بەرپاکردنی یه‌کی ئایار له‌ شاری سلێمانی له‌ نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک ناوه‌ندو کۆڕو کۆمه‌ڵی کرێکاری و لایەن له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌ ١٣-٤ ئەنجام درا، پێکهات و ده‌روازه‌ی بۆ به‌شدار بوونی هەموو چالاکوان‌و کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ کرێکاریه‌کان کراوه‌یه. ئه‌م کۆمیته‌یه‌‌ به‌ مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی یه‌کی ئایار خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاکیانه‌ی خواره‌وه‌ ئاماده‌ کردووه‌:

1-    ڕێپێوانی کرێکاران به‌ بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه‌ بەرەو سەرای ئازادی.

2-    گرتنی میتینگی جەماوەری لە گەڕەکەکان، بۆ تەبلیغ و قسەوباس سەبارەت بە یەکی ئایار.

3-    بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن‌و پۆسته‌رو هه‌ڵواسینی لافیته له‌ ناو شاردا.

4-    سازدانی پێشانگای هونه‌ری جۆراوجۆر.

5-    یادکردنەوەی ڕۆژی کرێکارانی قوربانی کار ٢٨-٤ لە سەرای ئازادی.

6-    سازدانی سیمینار بە بۆنەی ڕۆژی قوربانیانی کارەوە .

ڕۆژی یه‌کی ئایار ڕۆژی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کگرتووی چینایه‌تیمانه‌ به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه‌‌و مه‌ینه‌ته‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. ئایاری ئه‌مساڵ له‌ کوردستان به‌ دروشمی (کریکارانی کوردستان وەرنە مەیدان، نا بۆ جیاوازی چینایەتی، نا بۆ سەرکوت و بێ مافی) به‌رپا ده‌که‌ین. سەردێڕی خواستە کرێکاریەکانی ئایاری ٢٠١١ برێتین لە:

  1. دیاریکردنی لانی که‌می کرێ‌و مووچه‌ی مانگانه‌ی کرێکاران به‌ 1 ملیۆن دینار. سنووردارکردنی لانی زۆری موچەی کاربەدەستان بە ٦ ملیۆن دینار.
  2. وه‌لانانی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوبه‌رانه‌ی که‌ به‌هۆی مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ته‌وه‌ دامه‌زراون، ئەوانەی خواست و مافه‌کانی کرێکاران و کارمەندانیان ژێر پێ ناوه‌. بەشداری کرێکاران لە دیاریکردنی بەڕێوبەرانی نوێ.
  3. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌ندیکایانه‌ی که ‌حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌سه‌روو کرێکاران و کارمه‌ندانه‌وه‌ دروستیان کردوون و دایانسپاندوون‌. بە ڕەسمی ناسینی ئازادی بێ قەیدو مەرجی ڕێکخراوبوون و مانگرتن.
  4. سنووردارکردنی ته‌عیناتی کاتی بە شەش مانگ‌و گۆرینی هه‌موو ته‌عینکراوه‌ کاتییه‌کان لەو ماوەیە زیاتر به‌ هه‌میشه‌یی، به‌جۆریک که‌ ته‌واوی ما‌فه‌کان و بیمه ‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بیانگرێته‌وه‌.
  5. جێبەجێکردنی تەواوی خواستە ڕاگەیەنراوەکان لە لایەن ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی.

کۆمیته‌ی بەرپاکردنی یه‌کی ئایار بانگه‌وازی هه‌موو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ‌و ناوه‌نده‌ کرێکاریه‌کان ده‌کات که‌ له‌پێناوی ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاکیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسکراون‌و بۆ یه‌کگرتووکردنی ڕیزه‌کانمان له‌پێناوی خواسته کرێکاریه‌کانمان به‌ کۆمیته‌وه‌‌ په‌یوه‌ست بن. هەموو پەسەندکراوەکانی کۆمیتە بۆ قسەوباس و گۆڕانکاری کراوەن.

 

کۆمیته‌ی بەرپاکردنی یه‌کی ئایار

‏13‏.04‏.2011

به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن‌و ئه‌دره‌سانه‌ ده‌کریت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بگرن:

وەستا ئیبراهیم ٠٧٧٠١٩١٢٩٨٨    وەستا حسێن  ٠٧٧٠١٩٥٧٥٨٨

Entry filed under: یه کی ئایاری.

ئه‌مه‌ریکا:ده‌ستگیركردنی‌ سه‌رۆکی پێشوی کۆتدیڤوار،په‌یامێكه‌ بۆ سه‌رجه‌م دیكتاتۆره‌كان یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال له‌ سه‌رای ئازادی به ڕیوه چوو

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 740,556 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: