به‌ یاسایی کردنی گه‌نده‌ڵی!سه‌ره‌ داوه‌کان له‌ کوێن؟!

2011/04/15 at 5:04 PM Leave a comment

یاد علی _ رانیه‌:تا ئه‌م ساته‌ش، ئه‌وانه‌ی داوای چاكسازی،عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌سپاندنی یاسا، مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ودادگه‌ری ئه‌كه‌ن، له‌ لای ده‌سته‌ڵات(پارتی) ئه‌وانه‌ن كه‌ هه‌وڵی تێكدانی ئه‌م ئه‌زموونه‌ ئه‌ده‌ن، ده‌ستی ده‌ره‌كیان له‌ پشته‌، خه‌ونه‌كانی به‌عسیه‌كان دێننه‌دی، ژیانیان له‌ خه‌ڵك تێكداوه‌ و…هتد، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ به‌ ئاشكرا له‌ مێدیاكانیان ئه‌بینین، وه‌ هه‌ندێك جاریش هه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ سواوانه‌ مكیاج ئه‌كه‌ن وترش وخوێی ئه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌نا كه‌ خه‌ڵك سیقیه‌ان پێ بكات( چونكه‌ له‌ ئێمه‌ باشتر ئه‌زانن كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌ك زه‌ڕه‌ ویژدانی زیندووی هه‌بێت یه‌ك فلس نادات به‌و قسانه‌)، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ قۆشمه‌ ونوكته‌.

كه‌واته‌؛ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هه‌ر ئێستا ته‌سلیمی سیاسه‌تی سلبیان بیته‌وه‌، ئه‌وه‌ وڵات شامی شه‌ریفه‌، هه‌ولێر دوبه‌یه‌، سلێمانی پاریسه‌ ودهۆكیش ده‌سته‌خوشكی ستۆكهۆڵمه‌، یاسا سه‌روه‌ره‌، دادگه‌ری هه‌یه‌، ژیان له‌باره‌ وبه‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌نگاو ئه‌نێین!

 

مه‌هزه‌له‌یه‌كی دیكه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌، جا له‌ ترسان بێت یان له‌ شه‌رمان وله‌ برسان بێت، ئه‌وه‌ خوا ئه‌زانێت، ئه‌مڕۆ، له‌م گه‌نده‌ڵستانه‌، ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیش ئه‌كا، گله‌یی هه‌یه‌، باسی رێگاچاره‌كان ئه‌كا، خه‌ون به‌ سه‌روه‌ری یاسا ودادگه‌ریه‌وه‌ ئه‌بینێت!!!، له‌م ناوه‌نده‌شدا، هه‌ر له‌ سه‌رۆكه‌وه‌( جا ئه‌میندار، سكرتێر، سه‌رۆكی لیژنه‌ وهه‌ر سه‌رۆكێك) بگره‌ تا هه‌موو ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانیش، هه‌موو وه‌زیر وئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیشی له‌گه‌ڵ بێت، له‌ولاشه‌وه‌، هه‌موو ئه‌ندامه‌ ساده‌كان ولایه‌نگرانی ئه‌و دوو حیزبه‌، خۆیان به‌ریئه‌كه‌ن له‌ گه‌نده‌ڵی!، ئه‌وانه‌ش ئه‌كه‌ونه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌، به‌هه‌مان شێوه‌، به‌ تێڕامان له‌ قسه‌كانیان ولێكدانه‌وه‌و دان پێداهێنانه‌ ناچاریه‌كانیان، له‌وه‌ تێ ئه‌گه‌ین كه‌ باشوری كوردستان، وه‌كو به‌ریتانیا بێت، گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی له‌و ئاسته‌دابێت كه‌ هه‌ندێك كه‌موكوڕی ئیداری هه‌بێت، به‌ڵام كه‌مێك زه‌حمه‌ت بێت بۆ ده‌ستگاكانی حكومه‌ت وده‌وڵه‌ت بۆ بنه‌بڕكردنی، ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ش زۆربه‌ی بكه‌وێته‌ ئه‌ستۆی خاوه‌ن كۆمپانیا وحیزب ورێكخرا وتاكه‌ كه‌سی ئه‌م وڵاته‌وه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ تاچه‌ند راسته‌!!!، نه‌وروژاندن وبێده‌نگی گۆرانخواز وچاكسازیخوازان ودژه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟!، ئایا شه‌رعیه‌تدان نیه‌ به‌و جۆره‌ چه‌واشه‌کاریه‌؟

 

هه‌ڵبه‌ته‌؛ سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ گه‌نده‌ڵی له‌م ئه‌زموونه‌ی یه‌كتی وپارتیدا به‌ یاسا كراوه‌، كه‌ ئه‌ڵێین به‌ یاسا كراوه‌، یه‌عنی زۆر زه‌حمه‌ته‌ تۆ بتوانی به‌ڵگه‌نامه‌ت ده‌ستكه‌وێت، یان بتوانی سه‌ره‌داوه‌كان بدۆزیه‌وه‌، بۆ؟!

چونكه‌: هه‌ر له‌ دائیره‌یه‌كی ساده‌وه‌ بگره‌، ئه‌و میزانیه‌ی دێت بۆیان، ئه‌گه‌ر مدیر عامه‌كه‌ش نه‌یخاته‌ گیرفانی خۆی به‌ نه‌خت، ئه‌وه‌ زۆربه‌ی به‌ملاو ئه‌ولادا ئه‌برێت، به‌ڵام به‌ پلان، بۆ نمونه‌: زۆر جاری وا هه‌بووه‌ كه‌ قایمقامیه‌ت یارمه‌تی فه‌قیر وهه‌ژاری داوه‌!، یان كه‌ره‌سته‌ی مزگه‌وتی دابین كردووه‌، یان ده‌وره‌ی وه‌رزشی كردۆدته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ تایبه‌ته‌کانی سه‌ر به‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌نده‌ڵی ئه‌که‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بۆ رۆژی خۆی به‌ بلیت ووه‌سڵ پاره‌ به‌هه‌ده‌ر دراوه‌كه‌ نه‌بێته‌ ماڵ به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاره‌كه‌، ئه‌وه‌ وه‌سڵه‌كان ته‌زویر ئه‌كرێن، وه‌سڵه‌كان له‌سه‌ر هه‌مان دائیره‌كه‌ حساب ئه‌كرێن به‌ نووسین وتاریخ بۆ خودی که‌موکوڕیه‌کانی دائیره‌که‌ له‌ کاتێكدا که‌ هه‌مووی وه‌همین، ئه‌مه‌ هه‌ره‌ ساده‌ترین نمونه‌یه‌ بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ به‌یاساكردنی گه‌نده‌ڵی.

 

ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ك پرسیاری زۆر ساده‌ی دیكه‌ بكه‌ین، هه‌ر له‌ سه‌رۆكه‌كانه‌وه‌ تا هه‌موو وه‌زیر ومه‌سئوله‌كان، بڵێین ئه‌وه‌تان له‌ كوێ بوو؟، به‌ چ معامه‌له‌ ومعاشێك كه‌سێكی ئاسایی ئه‌توانی خانوو به‌ چل ده‌فته‌ر دروست بكات؟!!، که‌ ئه‌مانه‌ ورده‌ مه‌سئوله‌کانن، یان ورده‌ کۆمپانیاکانن، مه‌سعود به‌رزانی ومام جه‌لال كاتێك تا ئه‌م ساته‌ش هه‌موو بودجه‌ی خه‌ڵكیان ئه‌چێته‌ گیرفان ودوایی به‌ سه‌ده‌قه‌ ونانه‌سکێك ئه‌ده‌نه‌وه‌ به‌و وئه‌م ئه‌وه‌ ئه‌چێته‌ چ خانه‌یه‌ك؟ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی چیه‌؟ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌مه‌ تێگه‌یشتبین، با بۆمان روون بكه‌نه‌وه‌!!

با وای دانێین كه‌ %10ی گه‌نده‌ڵیه‌كان به‌ر به‌رپرسه‌ پله‌ یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌م گه‌نده‌ڵستانه‌ ئه‌كه‌وێت( ئه‌م له‌ سه‌دا ده‌یه‌، وه‌كو كه‌مترین رێژه‌ ووه‌كو ته‌خمینێكی زۆر سه‌ره‌تایی وساده‌)، وه‌ چاوقاندن وداگیرساندنی گلۆپی سه‌وز بۆ %80ه‌كه‌ی دیكه‌( با له‌سه‌دا ده‌ش بۆ ئه‌و رێژه‌یه‌ بێت كه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ رێگری كردن لێی، وه‌كو هه‌ر وڵات وكۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌)، كه‌واته‌ پرسیارێكی جدی لێره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، باشه‌ رێژه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی وا پێویستی به‌ دادگایی كردن نیه‌؟!!!، چاوپۆشی كردن له‌ گه‌نده‌ڵی وداگیرساندنی گلۆپی سه‌وز به‌شێكی سه‌ره‌كی نیه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی؟!!!، ئه‌مانه‌ به‌س له‌ بواری گه‌نده‌ڵی ئیداری، ئه‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی وگه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی وگه‌نده‌ڵیه‌کانی دیکه‌؟!!

 

به‌ڕاستی داواکردنی چاكسازی وبنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی وسه‌روه‌ری یاسا له‌م ده‌سته‌ڵاته‌، له‌ قۆشمه‌ ئه‌ولاتره‌، چونكه‌ ئێستاش ئه‌گه‌ر وازیان لێبێنین، ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌ك زۆر هه‌ر زۆر زۆر له‌م وه‌زعه‌ رازین، هه‌ندێك ورده‌ كێشه‌ هه‌یه‌، ئه‌وانیش به‌ هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ریان ئه‌كه‌ن، ئه‌شڵین كه‌ هه‌موومان هاوبه‌شین له‌م ئه‌زموونه‌!، به‌ هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌گه‌ر تاک به‌ تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ دادگای بکرێن ئه‌وه‌ سه‌رانی پارتی ویه‌کێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ یاسایه‌ک ئه‌وان ناگرێته‌وه‌!!!.

رازی بوونی خۆیان به‌م وه‌زعه‌، دژایه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ بیانه‌وێ ئه‌م (سیسته‌مه‌) به‌ سیسته‌م بكه‌ن، له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ به‌ وردبین سه‌یری مێژووی هه‌موو تاكێكی دیكه‌ بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ كه‌لتوره‌ سه‌قه‌ته‌كیاندا وله‌ سیاسه‌ته‌ سلبیه‌كه‌یاندا ریفۆرم وپاكسازی به‌ زه‌ڕڕه‌ بوونی نیه‌، بۆیه‌ دژی هه‌موو كه‌سێك وگرووپ وحیزبێكیشن كه‌ گۆڕان وچاكسازی تێدابێت، ئه‌وانه‌ی گۆڕاون به‌ مێژوو وهه‌ندێك هه‌ڵه‌ی رابردوو مه‌حكومیان ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش كه‌ مێژووه‌كه‌یان شتێكی وا تێدا نیه‌، به‌ تۆمه‌ت وسیناریۆی وه‌همی به‌ ئه‌هریمه‌نیان ئه‌كه‌ن، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی زه‌لكاوه‌ مه‌نگه‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ فراوان بكه‌ن وئه‌وانی دیكه‌ش بكه‌ن به‌ برابه‌ش وناشیرینیان بكه‌ن له‌به‌ر چاوه‌ی میلله‌ت.

یاد علی _ رانیه‌

yad_aly@yahoo.com

Entry filed under: یاد علی _ رانیه‌. Tags: .

ئەنفال ئەمریکا ده ڵێت:ئێران دەستی لە سەرکوتی ناڕازیانی سوورییە دا بووە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: