پێده‌چێت شێوازی‌ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان بگۆڕین

2011/04/16 at 7:11 PM لێدوانێک بنووسە

ناسك قادر:ماوه‌ی‌ 59 رۆژه‌ كۆبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ به‌رده‌م سه‌رای‌ ئازادی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و شارۆچكه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ به‌رده‌وامیی‌ هه‌یه‌ و تاوه‌كو ئێستا ده‌سه‌ڵات به‌ فیعلی‌ وه‌ڵامی‌ داخوازییه‌كانی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ و وته‌بێژی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شێوازی‌ خۆپیشاندانه‌كان فۆڕمێكی‌ نوێی‌ مه‌ده‌نییانه‌ له‌خۆ بگرێت.
ناسك قادر وته‌بێژی‌ ئه‌جومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌درێژایی‌ خۆپیشاندانه‌كان ئاماده‌ییان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌بوه‌، به‌رده‌وام بیروڕای‌ خه‌ڵكی‌ وه‌رده‌گرین له‌باره‌ی‌ چۆنێتی‌ به‌رده‌وامبونی‌ خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان.
وتیشی‌: كارده‌كه‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگ له‌باره‌ی‌ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی‌ كه‌ بۆ چاكسازی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خستومانه‌ته‌ڕو، ئه‌گه‌ر هاونیشتمانیان هاوڕابن له‌گه‌ڵمان، ئه‌وا به‌پێی‌ فۆڕمی‌ راپرسی‌ خۆپیشاندانه‌كان، پێده‌چێت شێوازی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان بگۆڕین بۆ رێپێوان و كۆبونه‌وه‌ له‌ شوێنه‌ گشتی‌ و ستراتیژییه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ چه‌ندین رێگامان له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری‌ شێوازی‌ مه‌ده‌نییانه‌ی‌ تر بۆ خۆپیشاندانه‌كان، شێوازی‌ دیكه‌ش هه‌ن كه‌ بیانگرینه‌ به‌ر به‌ڵام له‌ كاتی‌ خۆیدا باس ده‌كرێت.

بێستون محه‌مه‌د

Entry filed under: ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی.

حه وته مین دانێشتنی کادیرانی کومێته ی کوردستان حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حکمه‌تیست هه‌ركات سه‌ری‌ ره‌ش و قه‌لاچوالان و باخه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ و بارزانی‌ ته‌سلیمی‌ حكومه‌ت كرانه‌وه‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,466 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: