تەقەکردنی ئەمڕۆش چووە سەر تاوانەکانی تری دەسەڵات!

2011/04/17 at 11:40 PM Leave a comment

دوای تێپەڕبوونی شەست ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندانەکانی جەماوەری توڕە و ناڕازی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، ئەمڕۆ  خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی دەست پێشکەریەکی پێشرەوانەی خەباتکارانە و شارستانیانە و هێمنانەی لە خۆ نواند بە دانیشتن و گرتنی چەند شەقامێک. بەڵام دەسەڵاتی بەزۆر داسەپێنراوی یەکێتی و پارتی لە بری وەڵامدانەوە بە خواستە ڕەوا و بەرحەقەکانی جەماوەری ناڕازی شار و شارۆچکەکانی کوردستان هێزێکی گەورەی سەربازی لەناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە ڕژاندۆتە ناو شاری سلێمانیەوە و هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.

 داسەپاندنی هەلومەرجی سەربازی بەسەر شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی شاردا لە لایەک و ئیستفزاز و ڕێگری هێزە سەرکوتگەرەکان لە سازدانی خۆپیشاندانی هێمنانەی جەماوەر ئەمڕۆ بووە هۆی پێکهەڵپژانی جەماوەر و هێزە ئەمنیەکان، لە ئاکامدا نزیکەی ٥٠ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بە گوللە و گازی فرمێسک و دار و بەرد بریندار بوون و فەزای شار بە تەواوی نائارام بوو.

ئێمە جارێکی تر دووپاتی ئەکەینەوە کە دەسەڵاتەکانی ووڵاتانی ناوچەکە تەقەیان کرد، خەڵکیان گرت، خەڵکیان ئەشکەنجەدا، هەرچی پیلان هەبوو سازیان کرد، بەڵام نەک هەر هیچ ئاکامێکی لەسەر ساردکردنەوەی وورەی خۆپیشاندەران بەجێ نەهێشت، بەڵکو ڕقی جەماوەری ناڕازی هەرچی ئەستورتر کرد و لەسەر داوا ڕەواکانیان سوورتری کردوون.

بۆیە تەقەکردن و ڕاونان دادتان نادات و لە بری پیلانگێڕی و خۆدزینەوە لە خواستە ڕەواکانی خەڵک دەسەڵات ئەبێ بە کردەوە مل بدات بەو ئاڵوگۆڕەی کە خەڵک خوازیاریەتی و بۆی هاتونەتە مەیدان،  ئەبێ مل بدات بە دەسەڵاتی نوێنەرایەتی خەڵک.

 لە کاتێکدا کە پێ دادەگرین لەسەر ئەوەی کە تاوانبارانی ١٧ و ١٩ و ٢٥ ی شوبات بدرێنە دادگا لە هەمان کاتدا تاوانبارانی ئەمڕۆ ١٧ ی نیسانیش هاتە پاڵ و ئەبێ بدرێن بە دادگا.

دەنگی سەرای ئازادی بە گوللە کپ ناکرێت چونکە هەر ماڵێک سەرایەکی ئازادیە. ئەبێ خەڵکی شارو شارۆچکەکانیش لەبەرامبەر ئەواندا هەرچی زیاتر ڕیزەکانمان یەکگرتووتر و ڕێکخراوتر بکەین و هەوڵ بدەین پەرە بە شێوازی پێشڕەوانە و شارستانی  و فراوانکردنی خۆپیشاندانەکان بدەین.

کۆمیتەی سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١٧/٤/٢٠١١

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

تێکه ڵچون له نیوان خوپێشانده ران و هێزه ئه منێه کان له سلێمانی برینداره‌كانی ئه‌مرۆی سلێمانی گه‌یشته‌ 81 كه‌س

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: