بــــــــۆ قــــــــەزافــــــــییەکــــــــانــــــــی وڵات

2011/04/19 at 3:30 PM Leave a comment

مەریوان وریا قانیع:ئەوەی ئێستا لە کوردستاندا رودەدات بەھەمو مانایەک شەڕی نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵاتە. پێکدادانی کۆمەڵگایە لەگەڵ ئەو نوخبە سیاسییە مشەخۆر و نابەرپرسیار و درۆزنەدا، کە ئەو کۆمەڵگایە بەرەو کارەساتی گەورە دەبات. نوخبەیەک ئەوەندەی بەشێکە لە تۆڕێکی بازرگانی نێودەوڵەتی یاساغ و نایاساغ و ژیانی پڕبوە لە خڵتەی دۆلارەکانی نەوت، نیو ئەوەندە پەیوەندی بە واقیعی کورد و خەون و چاوەڕوانییەکانی ئینسانی کورەوە نەماوە.

ئەوەی بیرکردنەوەی ئەم نوخبەیە ئاراستە دەکات جگە لە مەسڵەحەت و قازانجە تایبەتەکانی خۆی، جگە لە حەزێکی نەخۆشانە لە دەسەڵات، بڕێکی زۆر لە رق و بوغز و گرێی دەرونی شەخسییە. بەڕادەیەک ئەمڕۆ کوردستان لەبەردەم دەسەڵاتداریەتییەکی نیرۆن ئاسادایە کە ئامادەیە نیشتیمان بسوتێنێت، بەڵام تەنانەت ئامادەش نەبێت تەماشای خۆڵەمێشی دوای سوتاندنەکەی بکات. لە ١٧ شوباتەوە ئەم دەستە دەسەڵاتدارە نابەرپرسیارە خێمە و ئازادی و ئینسان دەسوتێنن، پەلاماری ئەو بەشەی کۆمەڵای ئێمە ئەدەن کە وزەی ”نا“ وتنی تێدایە، ئاگر لە خەون و ماف و چاوەڕوانی ھەزاران ھەزار ئینسان بەرئەدەن. لە دو رۆژی رابردودا پەلاماری ئەم نوخبەیە بە ئاستێکی ترسناک و نەناسراو گەیشتوە. بەھەزاران ئینسانی چەکداری گوێڕایەڵ و داماویان خستۆتە سەر شەقامەکان و شەڕی کۆمەڵگای کوردیان پێدەکەن. شەڕی ئەو ئینسانانەیان پێدەکەن کە دەشێت دۆست و ھاوڕێ و ھاونیشتیمانی یەکتربن. دوای ئەم ھەمو تاوانانە ئێستا ئیتر بۆ ھەموان ئاشکرایە ئەم نوخبە دەسەڵاتدارە تەنھا ئامادەگی سوتاندنی سەرای ئازادی تێدانییە، بەڵکو ئامادەگی سوتاندنی سەرلەبەری مێژوی ئێمە و نەوەی نوێ و نیشتیمانی ئێمەی ھەیە. ئامادەیە بۆ پاراستنی دەسکەوتە سیاسی و مادییەکانی خۆی ژەھر بڕژێنێتە ناو پەیوەندی ئینسانەکانی کۆمەڵگای ئێمەوە.

بێگومان ئەوەی سەرکردایەتی ئەم تاوانە گەورەیە دەکات دەستەیەکی بچوکی ناو پارتی و یەکێتین کە لەدەرەوەی ئەخلاق و لەدەرەوەی بەرپرسیاریەتی و لەدەرەوەی سادەترین ھەستی ئینسانیدا بیردەکەنەوە. ئەم دەستەیە ھەمو ھەستکردنێکیان بە واقیع لەدەستداوە، لەناو فەزایەکی تایبەتدا دەژین، کەسانێکن ھیچ شتێک نایانباتەوە ناو دونیای کورد، لەناو کۆشک و کۆبونەوە حیزبییەکانی خۆیاندا دەژین و سنوری دونیاکەیان سنوری باخ و حەمام و ئاودەستخانەکانیان تێپەڕناکات. ئەمانە کۆمەڵێک دەسەڵاتدارن تەواو وەستای پاراستنی ئەو تەلارەن کە بۆخۆیان دروستکردوە، وەستای نانەوەی پیلان و بەشەڕدانی ئەم بەشی وڵاتن لەگەڵ ئەو بەشی وڵاتدا، وەستای کردنی ئەم باڵی حیزب بە دوژمنی ئەو باڵی تری حزیبن، ئەندازیاری دروستکردنی دوبەرکین لەنێوان ئەم نیوەی خێزانەکەیان لەگەڵ ئەیوتریاندا. ئەمانە کوردستان وەک حەمام و ئاودەستخانەی خۆیان مامەڵەدەکەن، وەک شوێنێک کەی ویستیان ھەمو پیساییەکانی خۆیان و پیساییەکانی حیزب و پیساییەکانی مێژوی تێبکەن.

ئەوەی ئێستا لە کوردستاندا رودەدات ھەوڵدانە بۆ گەیاندنی دۆخەکە بە خاڵی نەگەڕاندنەوە، بە دۆخی راوەستان لە رۆخی خەرەندێکی سیاسی بێبندا، بە ساتەوەختی تەقینەوە ھەمەلایەن و گەورەکان. ئەمەش تەنھا ھەوڵدان نییە بۆ سەپاندنی لۆژیکی یان ئێمە یان ئێوە بەسەر ھەمواندا، بەڵکو ناچارکردنی کۆمەڵگای ئێمەیە بە پەنابردنە بەر جەنگێکی گەورە و خوێناوی: جەنگی مان و نەمان. کە لۆژیکی کارکردنی دەسەڵات دەبێتە لۆژیکی سوتاندنی نیشتیمان و بەرپاکردنی شەڕێکی سەرتاسەری بەرامبەر بە کۆمەڵگا، بەتایبەتی بەرامبەر بەو نەوە گەنجەی کە بونی ئینسانی لێوانلێوە لە توڕەیی، دەبێت چاوەڕوانی بەرەنگاربونەوەی دەستەویەخەی دو ھێزبین کە شەڕی مان و نەمان لەگەڵیەکدا بکەن. ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان پاڵ بە کۆمەڵگای ئێمەوە دەنێن بۆ جەنگێکی ترسناک، بۆ جەھەنەمێک کە ئینسانە نائومێد و خەمبارەکانی وڵاتی ئێمەی تێدا بسوتێنن.

ئەم نوخبە دەسەڵاتدارە نوخبەی گاڵتەکردنە بە خوێن و فرمێسک و ژیانی ئینسانی ئێمە. ئەمانە نوخبەیەکن بە قەبر و وێنە و خەونی کوژراوی شەھیدانی مێژوی ئێمە پێدەکەنن. ئەمڕۆ شەڕێک بەڕێوەیە کە بەناو مردن و خوێن و فرمێسکی ژمارەیەکی گەورەی ھاوڵاتیانی ئێمەدا تێدەپەڕێت. ئەوەی لەم شەڕە بەرپرسەر دەسەڵاتدارانە، بەتایبەتی پیاوانی ریزی یەکەمی حیزب. ئەو قەزافی و بەچکە قەزافییانەن کە لەنێوان شێتێتی و تاواندا دەژین.

Entry filed under: مه‌ریوان وریا قانع. Tags: .

پێشمەرگە چیتر مەیەڵن بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بە کارتان بهێنن ســــه ردێــــری هـه واڵــی خـــوپێـــشانـــدران ئــــه مــــرۆی کوردستـان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: