ڕاگه‌یاندنێک له‌ ئه‌مجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادیه‌وه‌

2011/04/19 at 1:15 AIM: لێدوانێک بنووسە

جه‌ماوه‌ری خۆڕگر و دڵپڕ له‌هیوای کوردستان

 گه‌نجان،ڕۆشنبیران، ئازدیخوازان،نوسه‌ران،که‌سیه‌تیه‌ ئاینی و کۆمه‌ڵیه‌تیه‌کان وه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌که‌ ده‌سه‌ڵات، به‌به‌رنامه‌ ونه‌خشه‌سازیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و توندوتیژی ڕابکێشێت و ئامانجیشی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕییه‌ و له‌و رێیه‌شه‌وه‌ ده‌یه‌وێ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هاونیشتمانیانی کوردستان کپ بکات.
خۆپیشانده‌ران وا ماوه‌ی دوو مانگه‌ به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ و مه‌ده‌نیانه‌ له‌ سه‌راکانی ئازادی کوردستان ،  داواکارییان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات کردووه‌ که‌ تا ئێستا نه‌ک هه‌ر بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌؛ به‌ڵکو ده‌یه‌وێت تراژیدیای حه‌ڤده‌ی شوبات دووباره‌ بکاته‌وه‌، ئه‌وه‌تا به‌زه‌بری خوێنڕشتن و به‌کارهێنانی هێز، هه‌لێکوتایه‌ مه‌یدانی ئازادی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و سه‌کۆی ئازاد  و وێنه‌ی شه‌هیده‌ غه‌درلێکراوه‌کان پێکه‌وه‌ سوتاند .
لێره‌وه‌ داواتان لێ ده‌که‌ین رۆڵی خۆتان له‌ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و درێژه‌دان به‌ خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌ت، نیشان بده‌ن له‌ پێناو جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردسان و نه‌خشه‌ رێگای سه‌رای ئازادی.
هه‌روه‌ها، داوا له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کان ده‌که‌ین، ئه‌و فه‌رمانانه‌ جێبه‌جێ نه‌که‌ن که‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌کانیانه‌وه،‌ دژ به‌ خۆپیشانده‌ران، پێیان ده‌درێ چونکه‌ هه‌موو هاونیشتمانی ئه‌م وڵاته‌ین و مافی پێکه‌وه‌ ژیانی ژیانێکی شایسته‌ی مرۆڤی سه‌رده‌ممان هه‌یه‌.
ئه‌م کردارو ڕه‌فتاره‌ دژه‌ دیموکراتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌ک نامان ترسێنێت به‌ڵکو خوێنی تازه‌ به‌گیانی ماندوو بوونی شه‌ست ڕۆژه‌ی به‌ پێوه‌ ڕاوه‌ستانمان ده‌حه‌سێنێته‌وه‌ و زیاتر هانمان ئه‌دات بۆ خه‌باتی بێوچانمان له‌ پێناوی داخوازیه‌ ڕه‌واکانماندا  مێژووش دادوه‌رێکی عادله‌ و شه‌رم له‌ هیچ که‌سێک ناکات .
ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی
سلیمانی . ئێواره‌ی 18 / 04 / 2011

Entry filed under: ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی, خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

تایەر حەسەن لە سەرای ئازادی پەیامێکی گرنگ بۆ چەکدارەکانی دەسەڵات پێشکەش دەکات‌و لەناو چەپڵەرێزانی ئامادەبواندا پێشوازی لە قسەکانی دەکرێ خوێندكارانی‌ زانكۆی‌ كۆیه‌ ویستیان بێنه‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ سلێمانی‌،به‌ڵام له‌ رێگه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ دوكان هێرشكرایه‌ سه‌ریان 6خوێندكار بریندار بوون

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,960 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: