سیاسەتی شەڕخوازانەی یەکیتی نیشتمانی لەدژی خەلکی ناڕازی کوردستان مەحکوم بەشکستە!

2011/04/19 at 8:44 PM Leave a comment

بەدوای ڕوداوەکانی دوێنی وپەلاماردانی هێزە چەکدارەکانی یەکیتی نیشتمانی بۆ سەر سەرای ئازادی وخۆپیشاندەران ولێدان و بریندارکردنی زیاتر لەسەد هاوڵاتی و دەستگیرکردنی دەیان کەس، لیژنەی ئەمنی سلێمانی، توندوتیژی زیاترو شەڕی چەکداری لەدژی خەڵکی ناڕازی کوردستان ڕاگەیاند. ئەمرۆش وەک یەکەم هەنگاوی ئەم شەڕە سەرکردایەتی یەکێتی و لیژنە ئەمنییەکەی هەزاران چەکداری ڕژاندۆتە بەردەرکی سەرا و کۆڵانەکانی شارو کەوتونەتە لێدان و گرتن و دانانی سەیتەرەو هەڕەشەکردن لەهاوڵاتیانی کوردستان.
ئەم پیلانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دوای ئەوەدا دێت کە دەسەڵات لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا جگە لە سەرکوت هیچ وەڵامێکی تری جەماوەری نەداوەتەوە و سادەترین خواستی خەڵکی بە کردەوە جێبەجێ نەکردووە. یەکێتی بە پاڵپشتی پارتی و به‌ زه‌مانه‌ت کردنی چاوپۆشی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و له‌ فه‌زایه‌کدا که‌ به‌ سیاسه‌تی موماته‌ڵه‌ و گفتوگۆ له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا قوماری له‌سه‌ر ئیستینزافی هێزو توانای خه‌باتکارانه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌کرد، سه‌ره‌نجام جارێکی تریش ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رکوتگه‌ریی و ئاماده‌یی خۆی بۆ له‌خوێن هه‌ڵکێشانی جه‌ماوه‌ر نیشان دا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌م هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا ناکامه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی له‌ شاری سلێمانی به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌کات، بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی کوردستان ده‌کات که‌ درێژه به‌ خۆپیشاندانه‌کان بده‌ن و تا ئه‌نجامدانی ئاڵوگۆری ریشه‌یی و به‌دیهێنانی هه‌موو خواسته‌کان به‌رده‌وام بن. ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ تازه‌یه‌ پێویستی به‌ گۆڕینی شیوازی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ هه‌یه‌. ڕێکاری دروست له‌‌م بارودۆخه‌ نوێیه‌دا فراوانکردنه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌. پێویسته‌ هه‌موو ناوه‌نده‌کانی کار و گه‌ڕه‌که‌کان ببنه‌ مه‌یدانی به‌ره‌نگاریی بۆ شکاندنی ته‌وقی سه‌ربازی شاری سلێمانی‌و شکاندنه‌کانی هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌سته‌ سه‌ربازیانه‌ی که‌ ڕێگا له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ سه‌رای ئازادی ده‌گرێت. پێویسته‌ هێزه‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌ کرێکاران و لاوان و ژنان و ئازادیخوازان له‌ پێناوی شکاندنی ته‌وقی سه‌ربازی سه‌ر شار، گرتنه‌وه‌ی سه‌رای ئازادی، ناچارکردنی ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازیه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ به‌ پاشه‌کشه‌ کردن و جێهێشتنی شارو هه‌روه‌ها ئازادکردنی هه‌موو گیراوه‌ سیاسیه‌کان و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌و کاربه‌ده‌ست و ده‌زگایانه‌ی که‌ ده‌ستیان له‌م په‌لامار و سه‌رکوته‌دا هه‌بووه‌، کۆبکرێته‌وه‌ و ئاراسته‌ بکرێت، وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رای ئازادی له‌ گره‌وی فراوانکردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانه‌ له‌ ته‌واو گه‌ره‌ک و شه‌قامه‌کانی شاردا.
ئه‌م پیلانه‌ سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مه‌حکومه‌ به‌ شکست و هه‌رگیز ناتوانێت جه‌ماوه‌رێک که‌ بۆ ئالوگۆری ریشه‌یی له‌ سیستمی سیاسی و ئابوری و خواسته‌ ڕه‌واکانی خۆی هاتۆته‌ مه‌یدان به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ بگێڕێته‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتێک که‌ ناتوانێت خواسته‌ ساده‌کانی جه‌ماوه‌ر وه‌ڵام بداته‌وه‌و ته‌نها پشت به‌ چه‌ک و چه‌کداره‌کانی ده‌به‌ستێت بۆ مانه‌وه‌. خه‌باتی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی هێنده‌ی تر جۆشدار ده‌کات‌و به‌ ده‌ستی خۆی حوکمی کۆتایی هاتن و داڕمانی خۆی ده‌نووسێته‌وه‌‌. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر بۆ هێنانه‌دی ته‌واوی خواست و ئامانجه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێستا ده‌وه‌ستێت‌و هه‌موو تواناکانی بۆ به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی ده‌خاته‌ کار.

سه‌رکه‌وتن بۆ جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ر
ڕیسوایی و شکست بۆ سه‌رکوتگه‌ران‌و خوێنڕێژان.
 

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان
19/04/2011

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. Tags: .

دەبێت سەرکووت و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان ڕسوابکرێت ئاراس فه‌تاح،مه‌ریوان وریا قانع،به‌ختیار عه‌لی‌:

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: