ئاراس فه‌تاح،مه‌ریوان وریا قانع،به‌ختیار عه‌لی‌:

2011/04/19 at 8:55 PM Leave a comment

سه‌لامه‌تی‌ رێبین هه‌ردی‌ ده‌خه‌ینه‌ سه‌رشانی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ و مه‌سعود بارزانی‌ و به‌رهه‌م ساڵح

وەک لە رێگای دەزگاکانی راگەیاندنەوە دەزانین ئەم بەیانییە، رێکەوتی ١٩ی ئەپریلی ٢٠١١، رێبین ھەردی نوسەر، کە یەکێکە لە رۆشنبیرە گەورە و بەھەڵوێستەکانی دونیای رۆشنبیریی کوردی، لەلایەن ھێزێکی چەکداری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە لە شاری سلێمانی رفێنرا. بێسەروشوێنکردنی ئەم نوسەرە، بەبێ ھیچ پاساو و داوایەکی یاسایی، سەلماندنی ئەو دڕندەیی و وێنە ناشیرینەیە کە لەمڕۆدا دەسەڵاتدارێتی سیاسی لە کوردستانی عێراقدا بە ڕای گشتی جیھانی نیشاندەدات.
سەرنگونکردنی ڕێبین ھەردی ناچارمان دەکات ھەمو دەزگا نێودەوڵەتی و ناوەندکانی مافی مرۆڤ و نوسەران و ھونەرمەندان لە جیھاندا بەرامبەر بەم بەربەرییەتەی دەسەڵاتدارانی کوردستان، ئاگاداربکەینەوە. ئێمە سەلامەتی ژیان و تەندروستی جەستەیی و دەرونیی رێبین ھەردی ھاوڕێمان، راستەوخۆ دەخەینە سەر شانی جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆک کۆما ری عێراق و پیاوی یەکەمی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم و بەرھەم ساڵح وەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێم. لەم رێگایەشەوە داوای ئازادکردنی بێ قەید و شەرتی رێبین ھەردی دەکەین.
 
ئاراس فەتاح
مەریوان وریا قانیع
بەختیار عەلی

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

سیاسەتی شەڕخوازانەی یەکیتی نیشتمانی لەدژی خەلکی ناڕازی کوردستان مەحکوم بەشکستە! هێــــــزی‌ پــــــارتــــــی‌ گــــــه‌یــــــشته‌ ســــــلێمانــــــی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: