گروپی ١٧ شوبات ئازارەکانی گەل و تاوانەکانی دەسەلات دەگەینینە نێوەندە جیهانیەکان

2011/04/20 at 9:10 AM Leave a comment

بەپیی راگەیاندنەکانی خودی دەسەلاتەوە  له‌  48 کاتژمێری ڕابوردودا زیاتر له‌ 320  هاولاتی  له‌ هه‌ولێرو سلێمانی  به‌ هێرشی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات بریندار بوون

سوید:تێپه‌ربونی دوو مانگ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌ مه‌ده‌نیانیەکه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داخوازییه‌ ره‌واکانیان،  کەده‌سه‌ڵات وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشەیی  هه‌وڵده‌دات ده‌نگی ئازادیخواز وهێمنانه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هێز  ‌ کپ بکات.  بۆیه‌ بەپیی راگەیاندنەکانی خودی دەسەلاتەوە  له‌  48 کاتژمێری ڕابوردودا زیاتر له‌ 320  هاولاتی ئەم  نیشتمانە  له‌ هه‌ولێرو سلێمانی  به‌ هێرشی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات بریندار بوون . ئێمه‌ ئه‌و ره‌فتاره‌ مه‌ترسیداره‌ی ده‌سه‌ڵات شە‌رمه‌زار ده‌که‌ین  و  پێمان وایه‌ ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی وخه‌مساردی بۆ چاره‌سه‌رێکی مه‌ده‌نیانه‌ی  داواکارییه‌کانی جه‌ماوه‌ر.
لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌موو ئەو  دۆکومێنت و  تاوانانانەی ئەم ماوەیەی دوای ١٧ شوبات   به‌ به‌ڵگه‌و زانیاری ته‌واو ووێنه‌و فلیمه‌کان  گەیاندومانەتە نیو زۆر دام و دەزگا بریارە سیاسیەکانی    په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و سوێد ،سۆسیالیست ئینته‌رناشونال، پارته‌ سەوه‌زه‌کان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید.
هاوکات لێرەدا پێتان رادەگەیەنین   گروپی 17 شوبات توانیویه‌تی پشتگیری وهاوسۆزی زۆرینه‌ی پارته‌سیاسییه‌کانی سوید بۆ داوا ڕه‌واکانی خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ست بهێنێ  و لەدرێژەی ئەمەش لەڕۆژی 27 ئه‌م مانگه‌شدا به‌فه‌ڕمی له‌ لایه‌ن به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و دانیشتن دەکەین  و دواتریش  له‌گه‌ل به‌رپرسانی ده‌روه‌ی پارتی کریست دیموکرات و پارتی سه‌نته‌ری سوید  دانیشتنمان  له‌سه‌ر ڕه‌وشی نائاسایی کوردستان  هەیە  ،  به‌رده‌وام  له‌ لەپپەیوەندیش داین لەگەل  به‌رپرسانی سۆسیال دیموکراتی سوێد بۆ وەرگرتنی هەلوێستی باشتریان لەسەر رەوشی کوردستان  
خۆپیشانده‌رانی قاره‌مان ،
 ئێمه دڵنیاتشان ده‌که‌ینه‌وه‌  تائێوە ئاوا  قارەمان و   سەروەری گەلەکەمان  بن  ئێمەش بەردەوام  ئازار و داخوازیەکانی ئێوە و تاوانەکانی دەسەڵاتی کوردی  بکەینە گفتوگۆی نێوان ئێمە و  ناوەندە سیاسی و مرۆیەکانی سوێد  
 لەکۆتایشدا داواتان لێده‌که‌ین هه‌رچی زانیاری ودۆکومێنتێکتان له‌سه‌ر  بەرپرسە باڵا و ئەمنیەکانی ‌ خاو پارتی ویەکێتی لەبەردەستە کەخاوەن  ڕه‌گه‌زنامه‌ ی سوید یین بەپەلە بگەیەنبە دەستمان    تا له نیو دام ودەزگا بەرپرسەکانی‌ سوید روبەروی   لێپرسینه‌وه‌یان بکەین ،
گروپی ١٧ شوبات ستۆکهۆلم
2011/04/19
بۆ پەیوەندی کردن بە ئمێل
17_shubat@hotmail.se

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

هێرشی‌ ئه مرۆی چه‌كدارانی‌ ده‌سه‌ڵات،بۆ سه ر خوێندكاری زانكۆی سلێمانی رێبین هه‌ردی:دڵنیام ئه‌م شیوازی حوکمڕانیه‌ به‌ ده‌ستی خۆی قه‌بری خۆی هه‌ڵده‌که‌نێ

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: