که‌ناڵی په‌یام وشه‌رمه‌زارکردنی دێوه‌زمه‌کان به‌ په‌خشی راسته‌وخۆ،نه‌ک وه‌کو رادیۆ نه‌وای 17ی شوبات و17ی نیسان!!

2011/04/20 at 2:27 PM Leave a comment

یاد علی _ رانیه‌:به‌ده‌ر له‌ هه‌موو قسه‌ وخۆنمایشكرنێكی ناسك وجوان، ئینسان له‌ ئاستی تاك یان گرووپ وكۆمه‌ڵه‌وه‌ له‌ مه‌وقیفه‌كاندا ماهیه‌تی خۆی ده‌ره‌خات، ره‌نگه‌ ره‌فیقێكت باسی وه‌فا ودڵۆسزی پاڵپشتیت بۆ كات، به‌ڵام له‌ مه‌وقیفێكدا كه‌ زۆر پێویستت پێه‌تی پشتت تێ بكات، ره‌نگه‌ هه‌ندێك نووسه‌ر ورۆشنبیر له‌ كۆشك وله‌ناو نازاونیعمه‌ته‌كاند باسی بنه‌ما ئینسانیه‌كان وویژدانی پاكی ئینسانت بۆكه‌ن، باسی هه‌ڵوێست ومردن بۆ ئازادیت بۆ بكه‌ن، به‌ڵام له‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م دووڕیانێكی چاره‌نووساز، نه‌ك به‌س قه‌ڵه‌م ونووسینه‌كانیان، به‌ڵكو خۆشیان ئه‌فرۆشن، بۆ ده‌سته‌ڵاته‌ شمولیه‌ سته‌م كاره‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌.
ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ تاكڕه‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی، له‌وه‌ته‌ی هه‌ن به‌ چه‌واشه‌كاری بۆ مه‌رامی خۆیان چۆنیان ویستبێت، ئاوا پێناسه‌ی دیموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ وهه‌تا مافی چاره‌ی خۆنووسینیشیان كردووه‌( مه‌سعود به‌رزانی له‌ جیاتی هه‌موو خه‌ڵك چه‌ند جار وتویه‌تی كه‌ مافی چاره‌نووس یانی مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئێراقدا، له‌كاتێدا زیاد له‌ سه‌دا نه‌وه‌دوپێنجی خه‌ڵك ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه‌ دابوو) بۆ كۆیله‌كانیان وه‌ بۆ خه‌ڵك، مێژووه‌كه‌یان پڕه‌ له‌ مه‌وقیف وپلان زۆر شه‌رمهێنه‌ر ودوور له‌ هه‌موو بنه‌مایه‌كی ئینسانی وگه‌ردوونی، سازشی ترسنۆكانه‌ به‌رامه‌به‌ر ونه‌یارانی میله‌ت.
به‌سه‌راحه‌ت، زۆر ده‌به‌نگیه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ له‌ ئه‌لف وبێی ژیان تێبگات به‌ڵام هێشتا به‌ درۆ وپلانه‌ چه‌واشه‌كاریه‌كانی ئه‌و دێوه‌زمانه‌ باوه‌ڕبكات، یان ساویلكانه‌ بكه‌وێته‌ ته‌ڵه‌كانیان.
با زۆر له‌سه‌ر سلبیاتی ئه‌و دوو حیزبه‌ نه‌دوێین، چونكه‌ به‌ده‌یان كتێب كۆتای نایه‌ت، به‌ڵام بابێینه‌ سه‌ر ساویلكه‌ی یان روونتر بڵێین ترسنۆكی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، شه‌رمنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ نموونه‌، هێشتا موساعه‌د كردنی ئه‌و ئه‌هریمه‌نانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ورێكی ره‌شی نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵك وخاك.
خه‌ڵك ستایشی زۆری م.علی باپیریان كرد، له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ڵام به‌لامی منه‌وه‌ هیچ جێی زۆر پێدا هه‌ڵدان نه‌بوو، چونكه‌ هه‌موو سیاسه‌تێكی ئیجابی، هه‌موو كه‌سێكی به‌ویژدان هه‌تا ساده‌ترین تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ ده‌مێكه‌ ئه‌و هه‌ڵوێست وقسانه‌ی كردووه‌، كه‌وته‌ لێره‌وه‌ ئه‌بینین كه‌ لایه‌نه‌ كئۆپۆزسۆنه‌كان ته‌واو له‌دوای خه‌ڵكه‌وه‌ن، ئه‌توانین تاڕاده‌یه‌ك بڵێین كه‌ خه‌ڵك هۆشیارتره‌ له‌ زۆرێك له‌و مه‌سئول وهه‌ندێك به‌ناو سیاسیه‌كان، ئێستاش كه‌ هێزێكی زۆری میلیشیاكانی حیزب به‌ده‌وری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ئه‌سوڕێنه‌وه‌، كه‌ ئیستیفزازیان ئه‌كه‌ن، كه‌ناڵه‌كه‌ چاوه‌ڕێ چی ئه‌كات؟، ئه‌یه‌وێ ئه‌وكاره‌ قێزه‌ونه‌یان بشارێته‌وه‌، بۆ ئه‌بێ موساعه‌ده‌ی هه‌سته‌ نه‌خۆشه‌كانیان بكرێت؟!!، بۆ نابێ دنیای ده‌ره‌وه‌ له‌و كاره‌ ترسنۆكانه‌ ئاگاداربكرێته‌وه‌؟
له‌ هه‌ر هه‌رێمێك كه‌ نرخی ئینسانی تێدا پارێزراو بێت، ئه‌و كاره‌ نه‌ك به‌س هه‌ست ومه‌وقیفی لایه‌نگران ودۆستانی كه‌ناڵه‌كه‌، به‌ڵكو ئه‌كرێ هه‌موو كه‌سایه‌تی ووڵاته‌ مرۆڤ دۆسته‌كان به‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌یان بێنه‌ سه‌ر خه‌ت.
زۆر پێویسته‌ وزۆریش جێی شانازیه‌، وه‌ زۆریش كاریگه‌ری ئه‌بێت كه‌ هه‌ر ئێستا كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام، راسته‌وخۆ به‌ چه‌ند كامێرایه‌ك، هه‌ر له‌ سه‌ربانی بیناكه‌یانه‌وه‌، سات به‌سات راسته‌وخۆ جموجۆڵی ئه‌و هیزه‌ میلیشیایانه‌ی چوارده‌وری كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ په‌خشی راسته‌وخۆ بگوێزێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی رووی راستی قێزه‌ونی وناخی نه‌خۆشی ئه‌م ده‌سته‌ڵات به‌دنیا پیشان بدرێت.
چیتر نابێت دڵی پڕ له‌قین وپلانگێڕیان رابگیرێت له‌سه‌ر حسابی مل شكانی خۆد وخه‌ڵك، چیتر نابێ قوربانی به‌ خۆمان وخه‌ڵك بدرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌به‌نگانه‌ كه‌ جگه‌ له‌ وێرانگاری ونه‌هامه‌تی هیچی دیكه‌یان لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت.
خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێست وده‌رخستنی راستیه‌كان، بمان كوژن، ماڵ وبیناكانمان بسوتێنن، ڵیمان بده‌ن، هه‌ر شتێكی دیكه‌ی ترسنۆكانه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ نه‌ك به‌س جێی شانازیه‌، به‌ڵكو ئه‌بێته‌ مێژوویه‌كی پڕ له‌ سه‌روه‌ری ومه‌وقیفی بوێری، نه‌ك ده‌ست گرتن به‌ كڵاوێكه‌وه‌ كه‌ ده‌مێكه‌ به‌ بای سیاسه‌تی سلبی ئه‌و گرگنانه‌ به‌باچووه‌.
كه‌ناڵه‌كانی سپێده‌، وكه‌ی ئێن ئێنیش زۆر حاڵیان خه‌راپتره‌، زۆر جار خۆی ئه‌دا له‌ گاڵته‌جاڕی، سپێده‌ پاساوێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێ ئێمه‌ له‌ هه‌ولێرین، باروودوۆخمان زۆر هه‌ستیار ومه‌ترسیدارتره‌، زۆر موعه‌ره‌زین بۆ سوتاندن، كه‌ی ئێن ئێنیش هه‌مان پاساوی هه‌یه‌، هه‌تا ئێستاش ئه‌و كه‌ناڵانه‌ كه‌ خۆیان به‌ ده‌نگ وڕه‌نگی خه‌ڵك ئه‌زانن، به‌ڵام وازیان له‌ پینه‌ وپه‌ڕۆ نه‌هێناوه‌ بۆ ده‌سته‌ڵات وعه‌یبه سیاسیه‌كانی ئه‌و (سیاسیانه‌)، له‌ جیاتی سکاڵای شه‌رمنانه‌، له‌ جیاتی کروزانه‌وه‌، پێویسته‌ به‌ بوونی بچووکترین ده‌ستدرێژی وته‌عدا، به‌ بوونی بچووکترین پێشێڵ کاری یاسایی وئه‌خلاقی، با له‌جیاتی لێدوانی له‌رزۆکانه‌، ئه‌وان بخه‌نه‌ سه‌رشاشه‌، که‌ بێگوومان  ئه‌وکات زۆریش پێویست به‌ لێدوان وشیکردنه‌وه‌ به‌ نووسین ناکات.
ئه‌وه‌ی جێێ سرنجه‌، وه‌كو ئه‌ڵێن رادیۆی نه‌واش نه‌ك به‌س گێڕێك، به‌ڵكو چه‌ند گێڕێك فه‌رقی كردووه‌، رادیۆی نه‌وای 17ی شوبات ورادیۆی نه‌وای 17ی نیسان زۆر فه‌رقی هه‌یه‌، له‌ جیاتی په‌خشی راسته‌وخۆ، ئێستا گۆرانی وسروودی نیشتیمانی بۆ خه‌ڵك په‌خش ئه‌كه‌ن!!، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ش گوێڕایه‌ڵی بێت، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ نه‌ك به‌ ته‌نها په‌خشی راسته‌وخۆ، به‌ڵكو به‌ بیستنی وشه‌ی مه‌یدانی ئازادیش باری ده‌روونیان تێك ئه‌چێ.
به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی رادیۆی نه‌وا میوان بوو، بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ر كوشتاره‌كه‌ی لقی چوار، وه‌كو (رۆشنبیرێك)، به‌هات دیار بوو حاڵه‌تی نه‌فسی زۆر تێكچووبوو، كه‌ ئه‌یدیت خه‌ڵك هاواره‌كات وداوای روخان ولادانی ئه‌و ده‌موچاوانه‌ ئه‌كات كه‌ ژیانی به‌هاتیان به‌ده‌سته‌، بۆیه‌ وتی” به‌داخه‌وه‌، رادیۆ نه‌واش ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ وروژاندنی خه‌ڵك”
بێژه‌ره‌كه‌ش وتی چۆن ئه‌توانی روونی بكه‌یته‌وه‌؟
به‌هات وتی” ئه‌وه‌نیه‌، ئێوه‌ ئه‌و به‌رنامه‌ راسته‌وخۆیه‌تان هه‌یه‌، ئه‌و موسیقا حه‌ماسیه‌تان خستۆته‌ سه‌ر، ئه‌وانه‌ هه‌ر خۆی وا ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌ بارێكی نائاسایی له‌ ئارادایه‌ وبلا بلا بلا…”
له‌م به‌چكه‌ پارتیه‌وه‌ كه‌ خۆی به‌ رۆشنبیر ونووسه‌ری ده‌یان شتی دیكه‌ ئه‌زانێ، تێ ئه‌گه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ چیان له‌ مێدیا سه‌ربه‌خۆ ونیمچه‌ سه‌ربه‌خۆكان ئه‌وێت، ئه‌یانه‌وێ تا دوا ساتی روخانیشیان هه‌ر موسیقای خه‌وهێنه‌ر ودیمه‌نی پێكه‌نیناوی وكۆمیدی وئه‌وكۆنسێرتانه‌مان بۆ په‌خش بكه‌ن كه‌ چه‌ند هۆنه‌رمه‌ندێكی چڵكاو خۆری خۆماڵی وبیانی به‌ پاره‌ی خه‌ڵك هه‌ڵئه‌په‌ڕێنن.
یاد علی _ رانیه‌
yad_aly@yahoo.com

Entry filed under: یاد علی _ رانیه‌. Tags: .

زیـــــــندانـــــــەکـــــــانتان پـــــــڕکـــــــەن لـــــــە ئـــــــاشـــــــتی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ده ڵێت لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان‌ ‌فـێتنه‌و ئــاژاوه‌چێن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: