ئه‌نجومه‌نی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌:خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت‌و هێشتا هه‌ر سه‌ره‌تایه‌

2011/04/21 at 1:19 PM Leave a comment

“خه‌بات به‌رده‌وامه‌”ئێوه‌ ئێمه‌،هه‌مومان

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادیه‌وه‌  بۆ ڕای‌ گشتی‌ و سه‌رجه‌م مه‌یدانه‌كانی‌ ئازادی‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان:سه‌ره‌تا هاو سۆزی‌ و هاوغه‌می‌ خۆمان بۆ سه‌رجه‌م هاونیشتمانیان و هاوڕێیانی‌ سه‌ر شه‌قاممان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌ لایه‌ن  چه‌كداره‌كانی‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی‌ كوردیه‌وه‌ ئابڵوقه‌ دراون، ده‌ستگیركراون، یان ڕوبه‌ڕووی‌ توندو تیژی‌ بونه‌ته‌وه‌.
سه‌پاندنی‌  باری نائاسایی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو، به‌سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان،په‌لاماری‌ جه‌ماوه‌ری‌ ناڕازی‌، ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و خوێندكاران و نوسه‌ران و مامۆستایانی‌ زانكۆ و كه‌س و كاری‌ شه‌هیدان و ڕۆژنامه‌نوسان و ره‌شبگیر كردنیان و سوكایه‌تی‌ پێكردن و برینداركردنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی‌ دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی‌ مرۆڤه‌. ده‌سته‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم سه‌لماندیان كه‌ تا ئێستا له‌ په‌یامه‌ مه‌ده‌نی‌ و ناتوندو تیژه‌كانی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ تێنه‌گه‌یشتون. ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ ڕووده‌دات ئاماژه‌یه‌ به‌و ڕاستیه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان به‌ ته‌نها به‌ زمانی‌ تۆمه‌تباركردنی‌ ده‌نگه‌ ئازاده‌كان و توندوتیژی‌ ئاشنان، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئه‌وان په‌ڵه‌یه‌كی‌ ڕه‌شه‌ به‌ نێوچه‌وانیانه‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ سنوری‌ مرۆڤ بوون و كورد بونه‌.
ده‌سته‌ڵاتداران، ئێوه‌ توێژێكتان نه‌هێشتۆته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی‌ ده‌سته‌مۆكردنی‌ نه‌ده‌ن و هه‌وڵتانداوه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ دابه‌ش بكه‌ن به‌ سه‌ر دۆست یان نه‌یاری‌ خۆتاندا به‌ پشتبه‌ستن به‌ لۆژیكی‌ “په‌رتكه‌ و داگیركه‌”.  فه‌زایه‌كتان بۆ هاونیشتمانیانی‌ بێلایه‌ن نه‌هێشتۆته‌وه‌ كه‌ هه‌م نیشتمانیان خۆشبوێت و به‌ ته‌نگ چاكه‌ی‌ گشتیه‌وه‌ بێن، هه‌م بتوانن به‌هره‌مه‌ند بن له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ و بتوانن سه‌ربه‌ستانه‌ سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو و ڕه‌خنه‌ له‌ فۆرمی‌ سیاسه‌تكردنی‌ ئێوه‌ بگرن و دڵنیا بن له‌وه‌ی‌ كه‌ ئێوه‌ نایانكوژن یان به‌ لانی‌ كه‌مه‌وه‌ نایانخه‌نه‌ خانه‌ی‌ دوژمنانتان!!!

ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ست و دوو ڕۆژدا ئیراده‌ی‌ پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌ و خۆشه‌ویستی‌ نیشتمان و حسی‌ عه‌داله‌تخوازی‌ و هاونیشتمانی‌ بوونی‌ ڕاسته‌قینه‌ بوونه‌ ئه‌و به‌ها مرۆییانه‌ی‌ ئێمه‌یان له‌ ده‌وری‌ خۆیان كۆكرده‌وه‌. ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌ له‌ مه‌یدانه‌كانی‌ ئازادیدا به‌رژه‌وه‌ندی‌ هێزێكی‌ سیاسی‌ دیاریكراو یان به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكه‌ كه‌سی‌ نه‌بوه‌و نیه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی‌ ده‌ستكه‌وت، به‌ڵكو خاڵی‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنمان له‌ پێناوچاكه‌ی‌ گشتی‌ كۆی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ و دۆزی‌ نه‌ته‌وه‌ییماندایه‌. ئێمه‌ په‌یامی‌ ئاشتیخوازێتیمان هه‌ڵگرتوه‌ و بڕوامان به‌ هیچ فۆرمێكی‌ توندوتیژی‌ نه‌بوه‌ و نیه‌. لێره‌وه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانین سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی‌ خۆڕاگری‌ كوردستان دڵنیا بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م خه‌باته‌ مه‌ده‌نیه‌ به‌رده‌وامه‌و هێشتا له‌ سه‌ره‌تادایه‌، پێویسته‌ هه‌مومان ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین كه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ په‌یامه‌ مه‌ده‌نی‌ و ئاشتیخوازانه‌كه‌یدایه‌، بۆیه‌ داواكارین له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تاكه‌ دڵسۆزانه‌ی‌ خۆیان به‌ به‌شداربوو و بكه‌ری‌  ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌زانن په‌نا نه‌به‌ن بۆ توندوتیژی‌ نواندن، چونكه‌ یه‌كێك له‌ سیفه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ڕه‌هه‌نده‌ ئاشتیخوازانه‌كه‌یه‌تی‌، بۆیه‌ توندو تیژی‌ خزمه‌ت به‌ گه‌یاندنی‌ په‌یام و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ناكات.
هاولاتیانی‌ خۆڕاگر،
وه‌ك نیشاندانی‌ ئیراده‌یه‌كی‌ به‌هێز بۆ به‌رده‌وامی‌ به‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نیمان و وه‌ك مافێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ خۆمان و بۆ سه‌روه‌ر ڕاگرتنی‌ یاسا داواكارین له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستگیر كراون و ڕوبه‌ڕوی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان بونه‌ته‌وه‌ له‌ زووترین كاتدا داوای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ تۆماربكه‌ن كه‌ ئازاریان داون، یان فه‌رمانی‌ نواندنی‌ توندوتیژی دژیان ده‌ركردوه‌ به‌ تایبه‌ت هێزه‌كانی‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌. بۆ به‌ دۆكیومێنت كردنی‌ تاوانه‌كان با هه‌موان ئازایانه‌ بۆ سه‌رجه‌م میدیا ناوخۆیی‌ و جیهانیه‌كان چیرۆكی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ خۆمان و هاوڕێكانمان بگێڕینه‌وه‌.

په‌یامی‌ ئێمه‌ بۆ هه‌مومان ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م توێژ وحیزب و هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستانه‌ كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ مه‌ده‌نیه‌ی‌ له‌ پاش 17ی‌ شوباته‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، و ئێستا له‌ سه‌ره‌تادایه‌، موڵكی‌ هه‌موو ئازادیخوازانی‌ كوردستانه‌ و ناكرێ‌ و نابێت مامه‌ڵه‌ی‌ سیاسی‌ پێوه‌ بكرێت و كه‌س مافی‌ سازش كردنی‌ نیه‌ له‌ سه‌ر په‌یام و داواكاریه‌كانی‌، داواكارین له‌ هه‌موو لایه‌ك ڕێز له‌ تێكۆشانی‌ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ بگرن و بزوتنه‌وه‌كه‌ نه‌كه‌نه‌ ئامڕازێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ململانێ‌ حیزبی یان سیاسیه‌كان، نابێت به‌كاربهێنرێت بۆ دژایه‌تیكردنی‌ توێژێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یان لایه‌نێكی‌ سیاسی‌. له‌ جیاتی‌ ئه‌مه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م هێز و بكه‌رانی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌رێمدا ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ر ئێستا كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م فه‌زا تۆقێنه‌ره‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها  بانگهێشتی‌ سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ین بۆ په‌یوه‌ست بونیان  به‌ ده‌نگی‌ ڕزگاریخوازی‌ شه‌قام و ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی‌ له‌ 10/04/2011  خرایه‌ به‌رده‌م ڕای‌ گشتی‌ له‌ پێناو هێنانه‌ كایه‌ی‌ پارادایمێكی‌ نوێ‌ له‌ حوكمڕانێتی‌ كه‌ له‌ جیاتی‌ “به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزبی‌ سیاسی‌” چاكه‌ی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد و هاونیشتمانیان له‌ سه‌نته‌ری‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ سیاسیدا بێت.

به‌ڵێ‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌
نا بۆ توندوتیژی‌ و تاكڕه‌وێتی‌

                            ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌
                                20/04/2011

Entry filed under: ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی. Tags: .

هــــێزێكی‌ زۆری‌ ســــه‌ربازی‌ بــــه‌رێــــوه‌یــــه‌ بــــۆ ســــلێمانــــی‌ ‌ خۆپیشاندان له‌ بازیان ده‌ستپێكردو له‌ لایه‌ن هێزێكی‌ عه‌ره‌به‌وه‌ په‌لاماردران

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: