هــــێزێکی زۆری پــــارتــــی بــــه‌ره‌و سلــــێمانــــی بــــه‌ڕێــــکراون

2011/04/21 at 2:01 PM لێدوانێک بنووسە

سه‌رچاوه‌یه‌ک:تاڵه‌بانی به‌ڵێنی به‌ پارتی داوه‌ سلێمانی بێده‌نگ بکات و خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌رکوت بکات

له مێدیاکانه وه:سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه‌و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌)ش له‌ رێگه‌ی که‌رکوکه‌وه‌، هێزێکی زۆری پارتی که‌ سه‌دان که‌س ده‌بن به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێکراون.
له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری له‌ بانی مه‌قانه‌وه‌ به‌ مه ڵپه ری سبه‌ی راگه‌یاند که‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هێزێکی زۆری پارتی که‌ به‌ سه‌دان که‌س ئه‌ژمار ده‌کرێن، به‌ ده‌یان ئۆتۆمبێلی (پاس و ئیڤاو فۆرد)ه‌وه‌ به‌ڕێکراون و به‌ره‌و سلێمانی و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌ ناو شاره‌که‌.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ نه‌ویویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: هێنانی ئه‌و هێزه‌ به‌شێکه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ بێده‌نگ کردن و سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری.
ئه‌وه‌شی وت: له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڵێنی به‌ پارتی داوه‌ سلێمانی بێده‌نگ بکات و خه‌ڵکه‌که‌شی سه‌رکوت بکات و کۆتایی به‌ خۆپیشاندانه‌کان بهێنێت.
سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م هه‌وڵه‌ی یه‌کێتی که‌ ئێستا باڵی توندڕه‌و و سه‌ربازییه‌که‌ی نێو ئه‌و حیزبه‌ به‌ ئاگاداری تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێ هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و دهۆک خه‌ڵکی سلێمانیش بێده‌نگ بکه‌ن و سه‌رکوتیان بکه‌ن.

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازیه‌ی‌ هاته‌ ناو سلێمانی‌ به‌ره‌و شاره‌زوور ده‌برێت ‌ ســــه ردێــــری هـه واڵـه کان و هێنان هێزێکی زۆر بۆ پاریزگار سلێمانی و ده رو به ری

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 732,033 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: