ئه‌وانه‌ش هه‌ندێك له‌ نازناوی ئه‌فسه‌ر وكادیره‌ پله‌داره‌کانی ناو ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که‌ جمال عبدالله‌ کاوێژی له‌سه‌ر ئه‌کات

2011/04/25 at 11:21 AM 1 comment

یاد علی _ رانیه‌:جنێوێك كه‌ خۆی له‌ گاڵته‌ پێكردن ولایه‌نی سێكسی ببینێته‌وه‌، به‌ بۆچوونی من نا، به‌ڵكو به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌و په‌ڕی دۆڕاوی وئیفلاسیه‌ ئه‌و په‌ڕی دۆشداماوی وكڵۆڵیه‌ جگه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كه‌ش، بۆ ده‌سته‌ڵات وحوكمه‌ دیكتاتۆره‌كانیش، مێژوو پێمان ئه‌ڵێ كه‌ په‌له‌قاژه‌ وساتی كه‌وتنیانه‌، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ جنێوی ره‌واش هه‌یه‌، وه‌كو ئه‌و جنێوانه‌ كه‌ به‌ كه‌سێ ئه‌درێ كه‌ خۆی وایه‌، وه‌كو دز، گه‌نده‌ڵكار، جاش، خۆفرۆش، بێویژدان و…هتد، چونكه‌ بێڵێی یا نه‌ ئه‌و هه‌ر دزه‌، گه‌نده‌ڵكاره‌، جاشه‌، خۆفرۆشه‌ و..هتد.

 

هه‌ر له‌م رۆژانه‌ خه‌به‌رم بۆ هات كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ له‌ناو خه‌ڵك به‌ (س… شێت) بانگی ئه‌كه‌ن، له‌ناو پارتی پله‌ی بۆ زیاد كراوه‌، نه‌ك هه‌ر خوێندوه‌واری نیه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بێ خه‌ڵك مه‌وجی ئه‌خه‌نه‌ سه‌ر وپێی رائه‌بوێرن، له‌ یه‌كێك له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانیش كه‌ خه‌ڵك گاڵته‌یان پێ كردبوو وتبوویان بۆ تۆش خۆت ناپاڵێوی خۆ (فلانه‌ كه‌س) له‌ تۆ زیاتر نیه‌، ئه‌ویش خۆی پاڵاوت به‌ڵام له‌ناو ئه‌و سه‌دان كه‌سه‌، ته‌نها ده‌نگی خۆی هێنا، بوو به‌ گاڵته‌جاڕی خه‌ڵك.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ خۆی به‌ سیاسه‌تمه‌دار دائه‌نا وپله‌شی هه‌بوو له‌ناو هێزه‌كانی یه‌كێتی، مافی چاره‌ی خۆنووسینی ئاوا شی ئه‌كرده‌وه‌ وئاوا لێی تێگه‌یشتبوو، ئه‌ی وت” مافی چاره‌ی خۆنووسین، یانی وه‌كو ژنێك مێرده‌كه‌ی ئه‌مرێت ئیدی نازانێ چاره‌نووسی به‌كوێ ئه‌گات، دوای مێردێكی دیكه‌ ئه‌كاته‌وه‌ وخه‌ڵکیش ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ مافی چاره‌نووسی بوو”.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ پله‌ی هه‌بوو له‌ناو پارتی، نازناوه‌كه‌ی ( كه‌ره‌حۆل) بوو له‌ناو خه‌ڵك، یه‌كێكی دیكه‌ كه‌ پله‌كه‌ی زۆریش به‌رز بوو، من لێره‌ ورده‌كاری ناڵێم، وه‌كو ئه‌خلاقی نووسین، نازناوه‌كوی (م…حیزه‌) بوو له‌ناو خه‌ڵك، یه‌كێكی دیكه‌ كه‌ هه‌ر ئێستا پله‌ی هه‌یه‌ له‌ناو پارتی، به‌ (كه‌ره‌…) ناوی ئه‌به‌ن له‌گه‌ڵ سه‌دانی دیکه‌، ئه‌وانه‌ش له‌ سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌خلاق وئسلوبیان وایان پێ ئه‌ڵێن، جگه‌ له‌و ده‌یان هه‌زار نه‌خوێنده‌وارانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر جه‌ره‌سێکیان بۆ بێت، ئه‌بێ تكا له‌ منداڵێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بۆ بخوێنێته‌وه‌ یان بۆی خه‌زن بكات، جا لێره‌ پرسیارێك دیته‌ پێشه‌وه‌، جمال عبدالله‌ با وه‌ڵامی بداته‌وه‌، كه‌ئه‌و دیه‌یان هه‌زاره‌ به‌و سیفاتانه‌شیان مانای دیموكراسی وماف وئه‌رك وئازادی و…هتد ئه‌زانن وپێێ ئاشنان؟!!!

بۆ مه‌سه‌له‌ی ناتۆره‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی رق یان گاڵته‌كردن، ئه‌وه‌ هه‌ر زۆر زۆره‌ له‌ناو خه‌ڵكی ره‌شۆکی ئه‌وانه‌ی یان ئاستی خوێنده‌واریان زۆر نزمه‌، یان زۆر نارۆشنبیرن وداته‌پیون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت ناتۆره‌ت به‌دوا که‌وێت، مانای ئه‌وه‌ بگه‌یه‌نێ که‌ زۆر بێقیمه‌ت بی، ئه‌وه‌ هه‌تا سه‌رۆك ومه‌سئوله‌كان زۆرترین ناتۆره‌یان له‌سه‌ره‌، ئه‌وانه‌ هه‌ر له‌باسكردن نایه‌ن، به‌ڵام كه‌ جه‌مال عبدالله‌ چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ دووباره‌ ئه‌كاته‌وه‌ وناوی ئیسماعیل عبدالله‌ بێژه‌ری سه‌رای ئازادی به‌ سمه‌ بۆق دێنێت، ئه‌وه‌ لێره‌ ئه‌و ناتۆرانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر جمال عبدالله‌ گوێم لێبووه‌ لێره‌ بۆی ئه‌نووسم، وه‌ك ( جه‌مال …، ….، ….، ….، ….،…)*، جگه‌ له‌مانه‌ش، كاره‌ساته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌، خه‌ڵكێك كه‌ بێلایه‌نه‌ به‌ قه‌ڵه‌م فرۆش، زمانلوس ومه‌سڵه‌حه‌تچی وئه‌مانه‌ ناوت بێنن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ نه‌ له‌ رق وگاڵته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ڵێن نه‌ بۆ مه‌سڵه‌حه‌ت، به‌ڵكو پێشینه‌ی ژیانی خۆت وای كردووه‌ به‌وانه‌ بناسرێیت.

ئیتر باسی چ شتێکی خه‌ڵك ئه‌کات جمال، خۆ ئه‌گه‌ر کوڕه‌ هه‌ژاره‌کان عه‌یبه‌یه‌کیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ خۆی وئاغاکانی به‌و ته‌مه‌نه‌شیانه‌وه‌ له‌ ناو عه‌یبه‌کانیاندا نوقم بوونه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیان ورده‌ هه‌ڵه‌یان هه‌بێت ئه‌وه‌ خۆت وحیزبه‌کانت له‌ لێواری مه‌رگیشن به‌ڵام بێ راوێژکار ووتاره‌ نووسراوه‌کان وه‌کو قه‌ڵه‌می بێ حیبرن.

که‌ کۆتایدا، ناوزڕاندن به وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ جمال کردی له‌ که‌ناڵی زاگرۆسی پارتی، که‌ چه‌ند جارێك به‌ ئه‌نقه‌ست وله‌ رق وبۆ گاڵته‌جاڕی وشه‌ی سمه‌ بۆقی دووباره‌ کرده‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌قی ته‌واو ئه‌دات به‌ ئیسماعیل عبدالله‌ که‌ به‌ یاسا کاره‌که‌ یه‌کلا بکاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ زۆر ئه‌که‌وێ له‌سه‌ر جه‌مال، چونکه‌ له‌ که‌ناڵێکی نه‌یاری ئه‌و گه‌نجه‌، له‌ حاڵه‌تێکی وادا، ناتۆره‌ دروست بکه‌ی وبه‌ هه‌موو دنیادا بڵاوی بکه‌یته‌وه‌، که‌ بێگوومان قه‌ره‌بووه‌که‌ی زۆر گران ئه‌که‌وێ، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ هه‌رێمێك که‌ یاسا سه‌روه‌ر بێت، نه‌ک یاسا مه‌تات بێت، نه‌ک ئێستا که‌ هه‌موو ماڵی ئیسماعیل عبدالله‌ پشکێندراوه‌، ته‌نانه‌ت تانکی سه‌ربانه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بکه‌ن.

*ناتۆره‌کانم سڕینه‌وه‌، چونکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی ئینسان وهیچ پرانسیپێک نایه‌ته‌وه‌.

یاد علی _ رانیه‌

yad_aly@yahoo.com

Entry filed under: یاد علی _ رانیه‌. Tags: .

به داوای لێی بووردن له خوێنه ران و نوسه ران هێژا که وێـــراش نـــیوز بۆ ماوه ی3 له کار ده وه ستێت چی تر ئەم ژیانە قەبوڵ ناکەین بەیاننامەی کۆمیتەی بەرپاکردنی یەکی ئایار لە کوردستان

1 Comment Add your own

  • 1. diar  |  2011/04/25 at 11:42 AM

    ئه‌م بابه‌ته‌ت دانه‌گرتایه‌ زۆر باشتر بوو چونكه‌ ناونیشانیضكی گه‌وره‌و ناوه‌رۆكیضكی به‌تال بوو. به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ چونكه‌ به‌بێ نوسینی ناتۆره‌كان بابه‌ته‌كه‌ی هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت.

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: