سووننه‌تی‌ سه‌رکوت و نۆکه‌ری‌ له‌پێناو مانه‌وه‌دا

2011/04/25 at 4:28 PM Leave a comment

زمناکۆ عزیز:به‌درێژایی‌ مێژوو یه‌کێک له‌قێزه‌ونترین دیارده‌کانی‌ ناو ئه‌حزابی‌ ناسیونالیستی‌ کورد که‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌کانیاندا به‌کاری‌ ئه‌به‌ن، ئه‌و سه‌رکوته‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ هێزێکی‌ ده‌ره‌کیه‌وه‌ پشتی‌ پێ‌ ئه‌به‌ستن. ساڵانی‌ شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان، تاده‌کاته‌ شه‌ڕی‌ شاخ له‌نێوان ئه‌و حزبانه‌ له‌ناو خۆیاندا، پڕیه‌تی‌ له‌ئه‌زمونی‌ ده‌ستبردن بۆ نۆکه‌ری‌ و بوونه‌ دارده‌ستی‌ یه‌کێک له‌هێزو سوپاکانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌که‌، له‌پێناو سه‌رکوتی‌ نه‌یاره‌کانیاندا. 31ی‌ ئاب ئه‌م مێژوه‌ ڕه‌شه‌ جوانترو به‌رجه‌سته‌تر خۆی‌ نیشانداوه‌، کاتێک پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی‌ مه‌سعود بارزانی‌، چاو له‌ کیمیاباران و ئه‌نفال و کوشتنی‌ 8000 بارزانی‌ و هه‌زاران تاوانی‌ تری‌ به‌عس ئه‌پۆشێت و ئاماده‌ئه‌بێت نۆکه‌ری‌ بۆ بکات له‌پێناو پاراستنی‌ کورسیه‌که‌ی‌، ئیتر ئه‌و مێژوه‌ ڕه‌شه‌ تۆختر ئه‌کاته‌وه‌و له‌و به‌رواره‌شه‌وه‌و ئه‌م ئه‌خلاقه‌، به‌ڕه‌سمی‌ کراوه‌ته‌ یه‌کێک له‌ سیاسه‌ت و تاکتیکه‌کانی‌ ئه‌حزابی‌ کوردی‌، هه‌ر دوای‌ ئه‌و به‌رواره‌ بینیمان که‌ چۆن ئه‌م حزبانه‌ به‌چه‌ندین شکڵ‌ و شێوازی‌ جۆراوجۆر نۆکه‌ری‌ و دارده‌ستی‌ و عه‌ماله‌تیان کرده‌ یه‌کێک له‌ سوننه‌تی‌ سیاسی‌ خۆیان و، هیچکام له‌ ده‌زگا جاسوسیه‌کان و سوپاکانی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ناوچه‌که‌ نه‌ما که‌ ئه‌مان تاقوڵایی‌ کوردستان ده‌ستیان نه‌گرتبێت و به‌قازانجی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی‌ خۆیان نه‌یانکردبن به‌گژی‌ خه‌ڵکی‌ کوردستاندا. ئیران و تورکیاو به‌عس به‌ ته‌واوی‌ سوپاکانیانه‌وه‌ ته‌راتێن ئه‌که‌ن و ده‌زگای‌ جاسوسی‌ ده‌یان وڵاتانی‌ تریش له‌سایه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ کارتۆنیه‌کانیاندا هه‌ندێکجار نه‌خشیان له‌حاکم حاکمتربوون.

ئێستاش دوای‌ ئه‌و شه‌پۆلی‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ی‌ که‌ته‌واوی‌ ناوچه‌که‌ی‌ گرتوه‌ته‌وه‌و عه‌رشی‌ ده‌یان دیکتاتۆر هاتوه‌ته‌ له‌رزین و هه‌ر مانگه‌و‌ یه‌کێک له‌و دیکتاتۆرانه‌ ئه‌که‌وێ به‌لادا، که‌چی‌ ئه‌م شه‌پۆلی‌ توڕه‌یی‌ و نه‌فره‌ته‌ی‌ خه‌ڵک له‌ناعه‌داله‌تی‌ و گه‌‌نده‌ڵی‌ و تاڵانوبڕه‌ له‌کوردستان، نه‌ک هه‌ر نابێته‌ ئه‌و فرسه‌ته‌ی‌ که‌ به‌رپرسانی‌ گه‌نده‌ڵ‌ و تاوانبار بتوان به‌ چۆڵکردنی‌ کورسیه‌کانیان خۆیان بپارێزن له‌تۆڵه‌ی‌ خه‌ڵک ‌، به‌ڵکو لیستی‌ تاوانه‌کانیان چه‌ند به‌رابه‌ر ئه‌که‌ن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان سوونه‌تی‌ کوردایه‌تی‌ خۆیان، ئه‌ویش به‌ هێنانی‌ میلیشیاکه‌ی‌ خۆیان و میلیشیای‌ هاوشێوه‌ هه‌ولێرو به‌غدا بۆ سه‌رکوتی‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی‌ خه‌ڵک له‌ سلێمانی‌ و ناوچه‌کانی‌ ده‌وروبه‌ری‌. ئه‌م گێل و نه‌فامانه‌ وائه‌زانن که‌ هێزی‌ چه‌کدارو میلیشیا ئه‌توانێ‌ بیانپارێزێت له‌ ڕقی‌ خه‌ڵک، ئه‌مه‌نده‌ نه‌زانن و بێسه‌لیقه‌و ناسیاسین ناتوانن سوود وه‌رگرن له‌ ئه‌زموونی‌ بن عه‌لی‌ و موباره‌ک که‌ هه‌ریه‌که‌و سێ‌ هێنده‌ی‌ ئه‌وان چه‌کدارو پاره‌یان هه‌بوو، هه‌زارجاریش زیاتر له‌وان قورسایی‌ سیاسی‌ و دبلۆماسیان هه‌بوو.

کام هه‌لومه‌رجی‌ شۆڕشگێڕانه‌ به‌زه‌بری‌ چه‌ک دامرکاوه‌ته‌ له‌دنیادا؟ که‌ی‌ ده‌سه‌ڵات توانیویه‌تی‌ به‌رامبه‌ر به‌هێزی‌ خه‌ڵک ڕابوه‌ستێ‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ یه‌کده‌ست و یه‌ک ئیراده‌ بووبن بۆ وه‌لانانی‌ ئه‌و ڕژێمه‌؟ مه‌گه‌ر شۆڕشی‌ ڕوسیاو فه‌ره‌نسا که‌دایکی‌ شۆڕشه‌کانی‌ دنیان له‌لایه‌ن چه‌کدارو هێزی‌ نۆکه‌ری‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هێرش نه‌کرایه‌ سه‌ریان و ده‌یانویست که‌ به‌ ئاگرو ئاسن له‌ناویان به‌رن؟ به‌ڵام به‌کوێ‌ گه‌یشتن؟ سه‌ره‌تاکانی‌ هاتنی‌ جمهوری‌ ئیسلامی‌ ئێرانیش، چه‌ند ساڵی‌ خایاند تا توانی‌ هێزی‌ خه‌ڵک دابمرکێنێته‌وه‌؟ یان هه‌ر ئه‌وه‌ی‌ که‌ ئێستا له‌میسرو تونس ئه‌یبینین، ئایا سه‌رباری‌ وه‌لانانی‌ ڕه‌مزه‌کانی‌ ده‌سه‌ڵات و سه‌رانیان، هێشتا داخوازیه‌کانی‌ خه‌ڵک ته‌واو بوون؟ مه‌گه‌ر نابینین که‌ دوای‌ بن عه‌لی‌ و موباره‌ک چه‌ند حکومه‌ت و ستافی‌ حاکم ئاڵوگۆڕیان به‌سه‌ردا هات؟ تا کارگه‌یشته‌ دادگایی‌ سه‌رانی‌ یه‌که‌می‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌و خێزان و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌کانیان. بێگومان شه‌پۆلی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ و هه‌لومه‌رجی‌ شۆڕشگێڕانه‌ ئه‌کرێت هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز بکات، به‌ڵام سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئیراده‌ی‌ خه‌ڵک بووه‌، ئه‌زموون و نمونه‌کان له‌دنیادا به‌ڵگه‌ی‌ ڕاستییبوونی‌ ئه‌مه‌ی‌ نیشانداوه‌. ئیتر به‌کام ئۆمێدو و ئاسۆوه‌ ئه‌یانه‌وێ‌ تاسه‌ر خه‌ڵک ڕه‌وانه‌ی‌ ماڵه‌وه‌ بکه‌ن و درێژه‌ بده‌ن به‌ تاڵان و دزی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ و پاراستنی‌ بکوژی‌ مناڵان و ئازادیخوازان و ڕۆڵه‌کانی‌ خه‌ڵک؟

به‌م سه‌رکوته‌ی‌ که‌ یه‌کێتی‌ و پارتی‌ ده‌ستیان داوه‌تێ‌ به‌ده‌ستی‌ خۆیان ئاینده‌یه‌کی‌ تاریکیان بۆخۆیان هه‌ڵبژارد، ته‌نانه‌ت وه‌ک (جاش و موسته‌شاره‌کان)ی‌ سه‌رده‌می‌ ڕژێمی‌ به‌عس فرسه‌تی‌ ده‌رکردنی‌ لیبوردن نه‌ماوه‌ بۆیان و، لیستی‌ تاوانه‌کانیان ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵک زۆر ڕه‌شترو تارکیتر و چه‌په‌ڵتره‌ له‌ تاوانه‌کانی‌ ده‌سه‌ڵات و ڕژێمه‌کانی‌ پێشووتر. ئه‌مانه‌ وه‌ک ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت بڕۆن، وه‌ک ئه‌فرادیش تاوانبارن و ئه‌بێت دادگایی‌ بکرێن و سه‌رجه‌م موڵک و ماڵیشیان ئه‌بێت ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا بگریرێت و بگێڕدرێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌یه‌ک که‌خه‌ڵک بۆ خۆی‌ دایئه‌نێت. ئه‌مانه‌ ته‌مه‌نیان کورته‌و دوایین په‌له‌قاژه‌کانی‌ خۆیان نمایش ئه‌که‌ن. سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌ڵک و ئیراده‌ی‌ ملیۆنی‌ جه‌ماوه‌ره‌. ئاینده‌یه‌کی‌ نزیک سه‌نگی‌ مه‌حه‌کی‌ هه‌موو لایه‌کمانه‌.

زمناکۆ عزیز

24/4/2011

Entry filed under: زمناكۆ عزیز. Tags: .

یەكێتی ئامادەیە بەمەرج هێزەكانی بكشێنێتەوەو ئۆپۆسیۆنیش مەرج رەتدەكاتەوە وەزیرى پێشمەرگە هۆشدارى دەداتە لایەنە ئیسلامییەكان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: