هێزه‌کانی سوریا به تۆپ و تانک هێرشیان کرده سه‌ر شاری ده‌رعا و کوشتاره‌کان به‌رده‌وامه

2011/04/26 at 12:34 AM Leave a comment

په یامنیر- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ نزیک 3هه‌زار هێزی سوپای سوریا به پشتیوانیی تانک و زرێپۆش چوونه ناو شاری “ده‌رعا” که سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له‌م شاره‌وه ده‌ستی پێکردبوو و شایه‌تحاڵان ده‌ڵێن لانی که‌م 20که‌س له‌م هێرشه‌دا کوژراوه. حکومه‌ت رێگه‌ی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی بیانی و عه‌ره‌بی گرتووه که رووماڵی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا بکه‌ن. به‌پێی هه‌واڵێکی رادیۆ “DW”ی ئه‌ڵمانی، چالاکوانانی سیاسیی دژی حکومه‌تی سوریا گوتوویانه، له‌م هێرشه لانی که‌م 20که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیش بریندار بوونه.

به پێی راپۆرته‌کان، سوپای سوریا به چه‌کی قورسی سه‌ر تانکه‌کان، ته‌قه‌یان له خه‌ڵک و ماڵه‌کانیان کردووه و ته‌نانه‌ت به تۆپی تانکه‌کان چه‌ند شوێنێکیان تۆپباران کردووه. گرته ڤیدیۆیه‌کانی که‌ناڵی “ئه‌لجه‌زیره”ش به‌رزبوونه‌وه‌ی دووکه‌ڵ له چه‌ند شوێنی ده‌رعا پێشان ده‌دات.

هه‌روه‌ها هێڵی ته‌له‌فۆن و کاره‌بای ئه‌م شاره پچڕاوه و ته‌نیا هه‌ندێک هێڵی سه‌ر به مۆبایلی ئوردن له‌م شاره کار ده‌کات.

شۆفێرێکی تاکسی له ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیای گوتووه: “چه‌ند هه‌زار سه‌رباز هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌رعا و ئێستا خه‌ریکه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵه‌کان. بریندارێکی زۆر له شه‌قام و کۆڵانه‌کان که‌توونه و ئۆتۆمبێله‌کانی فریاکه‌وتنیش له ترسی ته‌قه‌ی سوپا ناوێرن برینداره‌کان کۆبکه‌نه‌وه.”

ئه‌م هاوڵاتییه سورییه گوتی: “ئه‌م هێزانه سه‌ر به “ماهیر ئه‌سه‌د”ی برای “به‌شار ئه‌سه‌د”ن و به‌زه‌یی به هیچ بوونه‌وه‌رێک ناکه‌ن.”

له خۆپێشاندانه‌کانی رۆژی هه‌ینیی رابردوو، نزیکه‌ی 130که‌س له خۆپێشانده‌ران له چه‌ند شارێکی سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منیی حکومه‌ت، کوژران. هه‌روه‌ها له رێوڕه‌سمی ناشتنی قوربانیانی رۆژی هه‌ینی که رۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، هێزه‌کانی ئه‌منی به‌زییان به به‌شداربووانی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ش نه‌کرد و زیاتر له 10که‌سیان کوشت. هه‌روه‌ها دوێنێش(یه‌ک‌شه‌ممه) له شاری “جه‌به‌له” لانی که‌م 9که‌س له خۆپێشانده‌ران کوژران و به‌مجۆره ژماره‌ی قوربانیان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌کان له سوریا له 350که‌س تێپه‌ڕیوه.

“عه‌بدوڵڵا حه‌ریری” یه‌کێک له چالاکوانه‌کانی دژی حکومه‌ت ئه‌مڕۆ به فرانس‌پرێسی راگه‌یاند: “هێزه‌کانی سه‌ربازی، له پشت تانکه‌کان خۆیان حه‌شار دابوو و ته‌قه‌یان له دار و به‌رد ده‌کرد.”

ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها حکومه‌تی سوریا، سنووره‌کان خۆی له‌گه‌ڵ ئوردن داخست که نزیک شاری ده‌رعایه و حکومه‌تیش ئه‌مه‌ی پشت‌ڕاست کردۆته‌وه و گوتوویه‌تی ئه‌مه له‌به‌ر کۆنتڕۆڵ کردنی بارودۆخی ئه‌منی بووه.

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

حیزب‌ و سیاسەتی گوێڕایەڵی کاتێک پۆستاڵ حوکمدەکات و کاتێک تفەنگ قسەدەکات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: