راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و پ.د.ك ‌

2011/04/26 at 11:19 PM Leave a comment

هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ 26/4/2011 له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، بۆ توێژینه‌وه‌و به‌ دواداچوونی بارودۆخی كوردستان و عیراق و ده‌وروبه‌ر.له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولامان هاوڕابووین، كه‌ بارودۆخی كوردستان به‌ره‌و ئارامی ئه‌ڕوات و زه‌مینه‌ی لێك تێگه‌یشتن له‌بارتره‌،بۆیه‌ جارێكی تر پابه‌ندبوونی خۆمان به‌هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ له‌ پێناوی لێك تێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ده‌ستگرتن به‌ به‌رژوه‌ندی باڵای میللـه‌ته‌كه‌مان و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌.له‌هه‌مان كاتیشدا به‌ڕوونی ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌و دانوستانێك ده‌رده‌بڕین به‌مه‌به‌ستی چاره‌كردنی كه‌موكورتییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم و ستراتیژی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیكردن له‌به‌رژوه‌ندییه‌كانیان.

پێشمان وایه‌ ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی چاكسازیی و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان چوارچێوه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ ده‌رچوون له‌م بارودۆخه‌ ناته‌ندروسته‌ی ئێستاو بڕیاره‌ حه‌ڤده‌ خاڵییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ر پێشنیارێكی دیكه‌ی ئیجابیش بكه‌ینه‌ بنه‌ما.
هه‌ر لێره‌وه‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و پارتی جارێكی تر به‌ڕوونی پشتیوانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌ده‌بڕن له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك و به‌رپاكردنی شه‌فافیه‌ت و ئاوڕدانه‌وه‌ی زۆرتر له‌چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان.

وێڕای ده‌ستخۆشیمان له‌هه‌وڵه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی سلێمانی و هه‌ندێ شارو ناوچه‌ی تر رۆڵی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆو هێزی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان له‌هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دا به‌رز ده‌نرخێنین.

Entry filed under: یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان‌, پارتی دیموکراتی کوردستان. Tags: .

بۆچی لاوان لەهەموومان توڕەترن ؟؟ ر‌ووداوه‌كانی كوردستان‌و رۆڵی سیاسی ژنان تیایدا ئێمه‌‌ ده‌توانین پێكه‌وه‌ گۆرِانكاریی مێژوویی بكه‌ین

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: