كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ پێمباشه‌‌ پێشمه‌رگه‌ بچێته‌ حه‌مرین نه‌ك‌ سلێمانی

2011/04/27 at 11:13 AM Leave a comment

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ رایگه‌یاند پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كان گفتوگۆی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن بگرینه‌به‌ر، هیچ كێشه‌یه‌ك به‌رێگه‌ی توندوتێژی چاره‌سه‌ر ناكرێت.سه‌باره‌ت به‌و بارگرژییانه‌ی‌ ئێستا له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌ستی‌ پێده‌كرێت‌و به‌تایبه‌تیش هاتنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوشار‌و شارۆچكه‌كان‌و ئه‌گه‌ری‌ توندوتیژی‌، جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ رایگه‌یاند “پێویسته‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان هه‌موومان رێگه‌ی‌ گفتوگۆ‌و لێكگه‌یشتن بگرینه‌به‌ر، هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێگه‌ی‌ توندوتیژی‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت”.

ئێمه‌ له‌ڕابردووی‌ میلله‌ته‌كه‌ماندا زیانی‌ گه‌وره‌مان به‌ركه‌وتووه‌ له‌و ململانێ‌و توندوتیژیانه‌ی‌ له‌قبوڵنه‌كردنی‌ یه‌كتری‌ كه‌وتۆته‌وه‌، له‌ئێستاشدا جگه‌ له‌زیان به‌میلله‌ته‌كه‌مان، هیچ ده‌ستكه‌وتێكمان نابێت له‌گرتنه‌به‌ری‌ رێگه‌ی‌ توندوتیژی‌، بۆیه‌ من له‌گه‌ڵ‌ دایه‌لۆگم‌و داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ كۆببنه‌وه‌‌و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ رێككه‌ون‌ که‌ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بێت پێوه‌ی‌.

 

له‌به‌رانبه‌ریشدا هیوادارم خه‌ڵك رێگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و دیموكراسییانه‌ بگرنه‌به‌ر بۆ داخوازییه‌كانیان، چونكه‌ تا ره‌وشه‌كه‌ نائارام بێت‌و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بێت، بواری‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه‌.

 

من داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی‌ كوردستان پشتگیری‌‌و پشتیوانی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رین بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (حه‌مرین) رزگار بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ رۆژهـه‌ڵات ده‌رفه‌تی‌ گرنگن كورد بتوانێت به‌قازانجی‌ بڕیاردان له‌چاره‌نووسی‌ خۆی‌ بیقۆزێته‌وه‌، گرنگه‌ له‌م دۆخه‌دا كورد یه‌ك ده‌ست‌و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ میلله‌ته‌كه‌مان

Entry filed under: كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی. Tags: .

له وڵامی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ و پارتی دا‌ ئـــــێران هـــــه‌ڕه‌شه‌ی تـــــۆڵـــــه‌ لـــــه‌ بـــــه‌حـــــره‌ین ده‌کـــــات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: