له وڵامی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ و پارتی دا‌

2011/04/27 at 12:15 AM Leave a comment

ئۆپۆزسیۆنیش ده ڵێت:تا هێزه‌كان له‌شاره‌كان نه‌كشێنه‌وه‌،ئاماده‌ی‌ گفتوگۆنین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و پارتی‌

هه‌ر سێ‌ لیستی‌ ئۆپۆزسیۆن(كۆمه‌ڵ،یه‌كگرتوو،گۆڕان)ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن تاوه‌كو بارودۆخ ئاسای‌ نه‌بێته‌وه‌و هێزه‌كان له‌شاره‌كان نه‌كشێنه‌وه‌ بۆ شوێنی‌ خۆیان ئاماده‌ی‌ گفتوگۆنین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و راشیده‌گه‌ێنن ئه‌وان وه‌كو ئۆپۆزسیۆن هه‌موو كاتێك ئاماده‌ی‌ گفتوگۆكردن بوون،به‌ڵام پارتی‌ و یه‌كێتی‌ نایانه‌وێت كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌ بكرێت.

ئاماده‌ی‌ گفتوگۆین به‌مه‌رجی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ سه‌ربازی له‌شاره‌كان

له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئایا ئێوه‌ باوه‌ڕتان به‌ دیالۆگ هه‌یه‌ یان نا چونكه‌ یه‌كیتی و پارتی سێ‌ لایه‌نه‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ ئاماده‌نین گفتۆگۆ بكه‌ن؟حامید موحه‌ممه‌د عه‌لی‌ گارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یك)وتی‌:”ئێمه‌ له‌ سه‌دا سه‌د باوه‌ڕمان به‌ دیالۆگ و حیوار هه‌یه‌،به‌ڵام به‌مه‌رجێك زه‌مینه‌كه‌ی‌ سازبكرێت،به‌مه‌رجێك ئه‌و هێزانه‌ی‌ كه‌بردران بۆسه‌ر خه‌ڵك له‌شاری‌ سلێمانی‌ و شاره‌كانی‌ تر هه‌موو بكێشنه‌وه‌ ئه‌وجا دیالۆگ بكرێت”.
لای‌ خۆشییه‌وه‌ نازام عه‌بدوڵڵائه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ وتی‌:”ئێمه‌ وه‌كو ئۆپۆزسیۆن و هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ قه‌ناعه‌تمان وایه‌ به‌دیالۆگ بارودۆخی‌ كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت،ئێمه‌ باوه‌ڕوامان به‌و دایلۆگه‌ نییه‌ كه‌ به‌رامبه‌رمان هێزێكی‌ زۆر بهێنێ‌ بۆسه‌ر شاره‌كان و بشڵێ‌ وه‌ره‌ دایه‌لۆگ بكه‌ین،به‌ڵام به‌دایه‌لۆگه‌كانی‌ تر ئێمه‌ باوه‌ڕمان پیه‌تی‌ و قه‌ناعه‌تیشمان وایه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌دایه‌لۆگ و گفتوگۆ و قسه‌كردن نه‌بێت پێكه‌وه‌”.
سه‌باره‌ت به‌هه‌مان پرسیاریش موحه‌ممه‌د تۆفیق ره‌حیم وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وتی‌:”ئێمه‌ ئاماده‌ی‌ گفتوگۆنین له‌ژێر سیایه‌ی‌ تفه‌نك و تۆپ و ناقیله‌ و ده‌بابه‌”.

مه‌رجی‌ گفتوگۆ پڕۆژه‌ بیست و دوو خاڵییه‌كه‌یه‌

له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پڕۆژه‌ 22 خاڵیه‌ی داتان ناوه‌ هێڵی سوره‌ یان ده‌توانریت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت؟به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كگرتوو وتی‌:”هیچ شتێك هێڵی‌ سوور نییه‌ و هیچیان ئایه‌تی‌ قورئان نییه‌،قابیلی‌ گفتوگۆكردنن،ئێستا بیست خاڵ ماوه‌و دوو خاڵی‌ رۆشتوه‌،مه‌سه‌له‌ی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت و هه‌ر خاڵێكی‌ تر له‌و خاڵانه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆكردن قابیلی‌ گفتوگۆ و مناقه‌شه‌ن”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵیش وتی‌:”هێڵی‌ سورمان 22 خاڵه‌كه‌یه‌ و له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌وه‌ گفتوگۆده‌كه‌ین،دوای‌ ئه‌وه‌ بڵێن هیچ خاڵێكی‌ ناكرێ‌ لێ لابده‌ی‌ یا ته‌نازول بكه‌ی‌،ئه‌وه‌ له‌مه‌جالی‌ گفتوگۆ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كریت،بۆی‌ هه‌یه‌ بیست دوو خاڵه‌كه‌ ئێمه‌ پۆلینی‌ بكه‌ین،كه‌ رێكه‌وتین حكومه‌تێكی‌ ته‌وافوقی‌ ئینتیقالی‌ دروست ده‌كه‌ین ئه‌و بیست دوو خاڵه‌ كۆمه‌ڵی‌ خاڵی‌ له‌م قۆناغی‌ شه‌ش مانگیه‌ جێ‌به‌جێ‌ ده‌بێت،به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ‌ خاڵیش بكه‌وێته‌ كاتێكی‌ تره‌وه‌،ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بچینه‌ سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ ده‌توانین میكانیزمیش دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كان”.
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆڕانیش وتی‌:”ده‌توانرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بیست و دوو خاڵییه‌كه‌ بكرێت كه‌ چۆن جێ‌به‌جێ‌ ده‌كرێت،به‌ڵام گۆڕانكاری‌ تێدا ناكرێت”.

پارتی‌ و یه‌كێتی‌ نایانه‌وێت كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌ بكرێت

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی پێنچ قۆڵی بۆچی ئه‌نجام نه‌دراوه‌،ئایا سێ‌ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ ئاماده‌نین یان یه‌كیتی و پارتی به‌شداریتان پێ ناكه‌ن؟حامید موحه‌ممه‌د عه‌لی‌ وتی‌:”ئه‌وان نایانه‌وێت،من لێره‌ داوا ده‌كه‌م سه‌رۆكی‌ هه‌رێم رۆڵی‌ حه‌كه‌م ببینێت نه‌ك ته‌ڕه‌فێك،ئه‌و موباداره‌بكات چونكه‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رێكی‌ باشی‌ كرد،به‌ڵام له‌رووی‌ پڕاكتیكیه‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێكی‌ به‌دوادانه‌هات،به‌ڵكو هه‌نگاوی‌ پێچه‌وانه‌یان نا كه‌ بردنی‌ هێزی‌ عه‌سكه‌ری‌ بوو بۆ سه‌رخه‌ڵكی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ و شارۆچكه‌كانی‌ تر بۆ سه‌ركوتكردن و مۆڕه‌كردن و ده‌سترێژی‌ كردنه‌ سه‌ر خه‌خڵك”.
نازام عه‌بدوڵڵاش وتی‌:”1-ئێمه‌ ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵین له‌چواچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی‌ خۆمان،2-ده‌بێت ئه‌م باره‌ نائاسایه‌ كه‌ دروست بووه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌،ئێمه‌ له‌م دوو حاڵه‌ته‌ ئاماده‌ین،شته‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دیارنییه‌ كه‌ دانیشتنه‌كه‌ چۆن بێت،شته‌كانی‌ ئێمه‌ دیاره‌،به‌ڵام شته‌كانی‌ ئه‌وان دیارنین”.
موحه‌ممه‌د تۆفیقیش وتی‌:”كه‌بارودۆخ ئاسی‌ بوویه‌وه‌ گفتوگۆده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ بیست و دوو خاڵییه‌كه‌”.

Entry filed under: ئۆپۆزسیۆن. Tags: .

ر‌ووداوه‌كانی كوردستان‌و رۆڵی سیاسی ژنان تیایدا ئێمه‌‌ ده‌توانین پێكه‌وه‌ گۆرِانكاریی مێژوویی بكه‌ین كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ پێمباشه‌‌ پێشمه‌رگه‌ بچێته‌ حه‌مرین نه‌ك‌ سلێمانی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: