ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی عه‌شیره‌تی زراری 12 كه‌سه
2011/04/27 at 11:05 PM لێدوانێک بنووسە
قائید میرۆ/هه‌ولێر- به‌پێی دوایین ئاماری رووداوه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر له ناو خۆی عه‌شیره‌تی زراری 12 كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه كه حه‌وتیان كارمه‌ندی هێزه‌كانی زێره‌ڤانین. له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵگری له فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی عه‌مید “به‌هجه‌ت هه‌یاس” به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌تی زراری له ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی ژماره‌ی قوربانیان 12 كه‌سه , له‌نێویاندا حه‌وت كارمه‌ندی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی تێدایه كه ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره.وتیشی: بارودۆخه‌كه به ته‌واوی كۆنترۆڵ كراوه و ئێستا ناوچه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی دایه.جێی ئاماژه‌یه تاوه‌كو ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌ده‌ستگیركردنی هیچ تاوانبارێك نه‌داوه.
سه ر چاوه په یامنێر
Entry filed under: هاوپۆلنهكراو.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed