ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادییه‌وه‌

2011/04/27 at 11:18 PM Leave a comment

 بۆ:ڕای‌ گشتی‌

هاونیشتمانیانی‌ ناڕازای‌ و خۆپیشانده‌ر له‌ كوردستان
خێزانی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدان و قوربانیانی‌ توندوتیژیه‌كان
 ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رجه‌م مه‌یدانه‌كانی‌ ئازادی‌
سه‌رجه‌م میدیاكارانی‌ بوێر و ئازادیخواز,سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی‌ كورد له‌ كوردستان و له‌ هه‌نده‌ران
سڵاوی‌ نیشتمانپه‌روه‌ریتان لێبێت…

ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ماوه‌ی‌ شه‌ست و دو رۆژ وێنه‌یه‌كی‌ پرشنگدارمان له‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی ناتوندوتیژ بۆ مێژوی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ تۆماركرد، له‌پێناو سه‌روه‌ر راگرتنی‌ یاسا و داكۆكیكردن له‌ ماف و داواكاریه‌ ره‌وه‌كانمان و دژ به‌ جه‌ور و سته‌م و عه‌سكه‌رتاریه‌ت. له‌گه‌ڵ سوربونمان له‌ سه‌ر به‌ هه‌ده‌ر نه‌ڕۆشتنی‌ خوێنی‌ شه‌هیدان و سه‌رجه‌م قوربانیان و رێگه‌ نه‌دان به‌ سازشكردن له‌ سه‌ری‌، هه‌مو لایه‌ك پێویسته‌ ئه‌و راستیه‌ بزانن كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ده‌یه‌ها ده‌ستكه‌وتی‌ مه‌ده‌نی‌ و نیشتیمانی‌ و یاسایی‌ و شه‌رعی‌ و هونه‌ری‌ به‌ ده‌ستهێناوه‌. ئه‌م خه‌باته‌ی‌ ئێمه‌ له‌ پێناو ئازادیدا هه‌نگاومان بۆ ناوه‌ خه‌باتێكه‌ پسانه‌وه‌ی‌ نیه‌ و ئیدی‌ ئێمه‌ی‌ هاونیشتمانیانی‌ ئازادیخواز رازی‌ نابین وه‌ك پێش حه‌ڤده‌ی‌ شوبات ژیان بگوزه‌رێنین و هه‌میشه‌ چاودێرێكی‌ به‌ ئاگای‌ سه‌ر مه‌یدانی‌ سیاسه‌تكردن ده‌بین و به‌ فۆرمی‌ جۆراوجۆر درێژه‌ به‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نیمان ده‌ده‌ین له‌پێناو چاكسازی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ شێوازی‌ حوكمڕانێتی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رێگا ناده‌ین بكه‌رانی‌ سیاسی‌ له‌ سه‌ر حسابی‌ ئازادی‌ و ئاسوده‌یی‌ ئێمه‌ سیاسه‌ت بكه‌ن. ئه‌و ئیراده‌یه‌ی‌ ئێمه‌ بینیمان له‌ مرۆڤی‌ كورددا ئیراده‌یه‌كی‌ پۆڵایینه‌وه‌ هه‌موان پێویسته‌ به‌ هه‌مان ئیراده‌ی‌ پێكه‌وه‌ ژیانی‌ ئاشتیانه‌ و خۆشه‌ویستی‌ نیشتیمان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاكی‌ كورددا بكه‌ن.
 له‌ سۆنگه‌ی‌ كاتی‌ بونی‌ “ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌” و تایبه‌ت بونی‌ به‌ ئاماده‌یی‌ هاونیشتمانیان له‌ سه‌ر شه‌قام و به‌ چالاكیه‌كانی‌ مه‌یدانی‌ ئازادیه‌وه‌، دوای‌ داگیركردنی‌ مه‌یدانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك  ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ چلاكیه‌كانمان له‌ “مه‌یدانی‌ ئازادیه‌وه‌” په‌خشده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ نێو سه‌رجه‌م نێوه‌ند و مه‌یدانه‌كانی‌ ئازادی‌ و كوچه‌ و كۆڵانه‌كان بۆ درێژه‌ دان به‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ و ناتوندو تیژانه‌ی‌ ئاشكرا. له‌م ساته‌ وه‌خته‌وه‌ هیچ كه‌سێك بۆی‌ نیه‌ به‌ ناوی‌ “ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌” لێدوان بدات. پێویسته‌ هه‌مو لایه‌ك دڵنیابن له‌وه‌ی‌ ئێمه‌ پێداگریده‌كه‌ین له‌ سه‌ر داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یی‌ و بنه‌ڕه‌تیه‌كانمان و به‌رده‌وامبونمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و كاركردن له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ ” نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان”.  له‌ سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تیش به‌ پشتیوانی‌ كوردانی‌ تاراوگه‌ و خه‌ڵكی‌ ئازادیخوازی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ كار بۆ دروستكردنی‌ هاوپشتی‌ ده‌كه‌ین بۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌م خه‌باته‌ مه‌ده‌نیه‌مان. هێزی‌ شه‌قام له‌ هه‌مو گروپ و رێكخراو و حیزبێك به‌هێزتره‌ پێویسته‌ رێگا بدرێت هاونیشتمانیان ئازادانه‌ موماره‌سه‌ی‌ مافه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن. 
 پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتداران توانا و ئیراده‌ی‌ خه‌ڵك به‌ كه‌م سه‌یر نه‌كه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌ مه‌ده‌نیه‌ ناتوندوتیژه‌دا كۆتایی‌ به‌ له‌شكركێشی‌ و به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێم بهێنن و ده‌ستبه‌رداری‌ سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانیان ببن له‌ راوه‌دونان و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و پاشان ته‌خوین و سزای‌ سیاسی‌ له‌ سه‌ر هاونیشتمانیان و با هه‌موان به‌بێ‌ جیاوازی‌ له‌ به‌رده‌م یاسادا لێپرسراو بن. پێویسته‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ببنه‌ هه‌وێنی‌ كۆتایهێنان به‌ په‌راوێز خستنی‌ هاونیشتمانیان له‌ به‌شداریان له‌ بڕیاره‌ چاره‌نوسسازه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ چاكه‌ی‌ گشتی‌ كۆی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌.
ئێمه‌ی‌ هاونیشتمانیان تۆوی‌ عه‌داله‌تخوازی‌ و خۆشه‌ویستی‌ یه‌كتر و نیشتیمان له‌ شوێنی‌ پێشێلكاری‌ یاسایی‌ و رق له‌ یه‌ك بون ده‌چێنین.
ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌
27/04/2011

Entry filed under: ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی. Tags: .

سندان له‌ هه‌ر هه‌موویان بدا؛نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان،کوردایه‌تیی،ئیسلامییه‌کان،به‌ناو چه‌په‌کانیش! حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له‌ په‌رله‌مانتار پێشه‌وا تۆفیق ده‌سێنرێته‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: