وەزارەتی دەرەوەی سوید گفتوگۆ لەسەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەکرێت

2011/04/28 at 9:55 AM Leave a comment

گروپی‌ 17ی‌ شوبات له‌ سوید نوسیویانه‌: “سه‌عات ١١ی 27-04-2011 وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات کەپێک هاتبو لە ( قادر نادر ، ئازاد غەریب) لەلایەن  بەرپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست (گوفران ئەلنەدەف )وە بەرپرسی عێراق (ئۆسکار شیلتەر)  لەوەزارەتی دەرەوەی سوید پێشوازیان لێ کر.سەرەتا وەفدەکە کورتەیەک لەسەر بارودۆخی دوای ١٧ شوباتی شارەکانی کوردستانی بە بەڵگە و ئارکۆمێنتەوە بۆ وەفدە باڵاکەی وەزارەتی دەرەوەی سوید باس کرد، هەر لەگرتن و ئەشکەنجە و بوارنەدان بە خۆپیشاندان و  سەپاندنی بارۆدۆخی نائاسایی بەسەر شارەکانی کوردستان و سوتاندنی بارەگاکانی گۆڕان و کەناڵی نالیا و بڕینی بودجە ی هەرسێ لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن و داخستنی زانکۆکان و شکاندنی حەرەمی زانکۆ …. و   داوایان لە وڵاتی سوید کرد کە ئەوان رۆلی خۆیان لە داکۆکیکردن لە ئازادی سیاسی خۆپیشاندان و پێشگرتن لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بگێرن، لەکۆتایش دا وەفدەکە یاداشتێکی٤ خاڵیان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی سوید کرد کە پێکهاتبو لە:  
*به‌ڕه‌سمی ده‌سه‌ڵاتی کوردی (پارتی و یه‌کێتی) له‌ ترسناکی  به‌کارهێنانی هێز به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک ئاگادار بکاته‌وه‌، رێگه‌ له‌ سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕینی بیروا و خۆپیشاندانی هێمنانه‌ نه‌گرن، واز له‌ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی بهێنن به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل.
*حکومه‌تی سوید نوێنه‌ری خۆی بنێرێت بۆ زانینی راستیه‌ کان و له‌نزیکه‌وه‌ راستته‌کان ببینێ وه‌ک وڵاتانی فینله‌ندا و سویسرا.
*لێپرسینه‌وه‌ له‌و هاونیشتمانییه‌ سویدیانه‌ بکات، که‌ ئێستا له‌ کوردستان ده‌سەڵاتدارن تاوان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن.
*سوید وه‌ک وڵاتێکی ئاشتیخواز پشتگیری به‌هێزکردنی دیموکراتی و رێزگرتن له‌ مافی مرۆڤ بکات له‌ کوردستاندا.
بەرپرسی رۆژهە‌ڵاتی ناوەڕاست لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتی سوید خاتو گوفران نیگەرانی خۆی  نیشاندا و وتی: ئێمە بەهۆی ئەوەی حکومەتین نەوەک حیزب ناتوانین هەمو زانیاری و هەوڵەکانمان لەم بارەوە باس بکەین کە لەگەڵ دەسه‌ڵات لە بەغدا و هەولێر کردومانە، بەڵام دڵنیابن ئێمە بەردەوام چاودێری و پشتگیری داکۆکی لە دیموکراسی و دژایەتی توندی پێشیلی مافی مرۆڤ دەکەین، سەرجەم ئەم داخوازیانەشتان دەگەیەنینە سەروی خۆمان بەتایبەتی هەوڵ دەدەین لەڕیگای یەکێتی ئەوروپاوە بۆئەوەی بەدواچونی لەسەر بکەن، داواشی کرد کە  بەردەوام زانیاری و بەڵَگەیان لەسەر بارودۆخی کوردستانیان بۆ بنێرین”.

گروپی 17 ی شوبات
27/4/2011
ستۆکهۆڵم
تەلەفۆن  ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

له‌شارى ده‌رعا 200 ئه‌ندامى به‌عس ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد یا دوژمنایه‌تی پژاک:به‌رێز کاک عبداڵڵه‌ی مهته‌دی؟

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,030 hits

%d bloggers like this: